AI News
🔥 بەم شێوازەی خوارەوە، بۆ خۆت AIـیەکی پسپۆڕ لە هەر بوارێکدا دروست بکە کە هەرگیز لە خۆیەوە وەڵام نەداتەوە 👇
Ahmad Birdoz2 min read

1️⃣ بەرنامەی NotebookLM بکەرەوە و نۆتبووکێکی (Notebook) نوێ بە ناوی ئەو بوارەوە دروست بکە. بۆ نموونە: • SEO • بەبازاڕکردن (مارکێتینگ) • پرۆگرامین • یاساکانی کار • توێژینەوەی زانستی • بواری کارەکەت یان خوێندنەکەت
2️⃣ لەبری ئەوەی ڕاستەوخۆ دەست بکەیت بە پرسیارکردن لێی... باشترین ئەو سەرچاوانە کۆبکەرەوە کە لەو بوارەدا متمانەت پێیان هەیە، و زیادیان بکە: 📄 فایلی PDF 🔗 وێبسایتە فەرمیەکان 🎥 ڤیدیۆکانی YouTube 📝 دۆکیۆمێنت و ڕاپۆرتەکان
3️⃣ ئێستا بنکەیەکی زانیاری (Knowledge Base) تایبەت بە خۆت هەیە. بەڵام بە هەڕەمەکی دەست بە پرسیارکردن مەکە! لە سەرەتادا ئەمەی بۆ بنووسە: «تەواوی سەرچاوەکان شیبکەرەوە، و زانیاریەکانی ناویان پۆلێن بکە بۆ بابەتە سەرەکی و لاوەکیەکان، هەروەها گرنگترین سەرچاوە بۆ هەر بابەتێک دەستنیشان بکە.»
4️⃣ دوای ئەوە دەتوانیت وەک سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ خۆت بەکاری بهێنیت. بۆ نموونە پێش بڵاوکردنەوەی هەر زانیاریەک، پێی بڵێ: «بە پشتبەستن بە سەرچاوە بەردەستەکان ئەم زانیاریەی خوارەوە پێداچوونەوە پێدا بکە: ئایا بە تەواوی ڕاستە یان پێویستی بە دەستکاریکردنە؟ بەڵگە و سەرچاوەکەشی دیاری بکە.»
5️⃣ ئەگەر دوو زانیاری دژبەیەکت بینی: «ئایا لەسەر ئەم خاڵە زانیاری دژبەیەک لە نێوان سەرچاوەکاندا هەیە؟ بۆچوونە جیاوازەکان بخەرەڕوو و سەرچاوەی هەر زانیاریەک دیاری بکە.»
6️⃣ ئەگەر ویستت بەدوای شتێکدا بگەڕێیت: لەبری ئەوەی دەیان فایل بخوێنیتەوە... «لەناو هەموو سەرچاوەکاندا بەدوای هەر شتێکدا بگەڕێ کە پەیوەندی بە [بابەتەکە]ـوە هەیە، و زانیاریەکان لە وەڵامێکی یەکگرتوودا کۆبکەرەوە بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەک لە دەرەوەی سەرچاوەکان زیاد بکەیت.»
7️⃣ لە هەمووشی گرنگتر 👇 هەر کاتێک سەرچاوەیەکی نوێ و بەهێزت دۆزییەوە... زیادی بکە بۆ ناو هەمان Notebook. لەگەڵ کاتدا، تۆ تەنها بووکمارک (Bookmarks) کۆناکەیتەوە... بەڵکو بنکەیەکی زانیاری کەسی دروست دەکەیت کە دەتوانیت لە هەر کاتێکدا بێت گەڕانی تێدا بکەیت و پرسیاری لێ بکەیت.
لەبری ئەوەی هەبێت:
❌ ٥٠ فایلی PDF ❌ دەیان ڤیدیۆی سەیڤکراو ❌ سەدان لاپەڕەی بووکمارککراو ❌ زانیاری گەلێک کە بیرت نەبێت لە کوێوە هێناوتن تەنها یەک شوێنت دەبێت کە پرسیاری لێ بکەیت: «ئەم زانیاریە لە کوێوە هاتووە؟»
ئەویش ڕاستەوخۆ دەتباتەوە سەر خودی سەرچاوە بنەڕەتیەکە. 🔥
📌 ئەم شێوازی کارکردنە (Workflow) لای خۆت سەیڤ بکە، و دەست بکە بە دروستکردنی یەکەم بنکەی زانیاری لەو بوارەی کاری تێدا دەکەیت.
ئەحمەد بیردۆز
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 🚀✨ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Prompt Master فەرمانەکانت بۆ زیاتر لە ٣٠ ئامرازی AI باشتر دەکات!
ئەگەر بەردەوام مۆدێلە زمانیەکان یان ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە و کۆدنوسین وەک ChatGPT، Claude، Gemini، Midjourney یان Cursor بەکاردەهێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆر بە…
- 🟥 بۆ یەکەمجار.. ژیری دەستکرد لە خۆیەوە فێڵ لە مرۆڤی ڕاستەقینە دەکات! 🤖🚨🎭
سڵاو و ڕێز لە سەرجەم هۆگرانی جیهانی تەکنەلۆژیا، ئاسایشی سایبەری و ژیری دەستکرد ئەمجارە بابەتەکە تەنیا تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی ناو تاقیگە داخراوەکان نیە، بەڵکو پە…
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- مۆدێلی هەرزانی Seedance 2.0 Mini هاتە ناو CapCut و کێبڕکێی تێچووی ڤیدیۆی شێواند! 🚀🎬🔥
کۆمپانیای ByteDance خاوەنی تیکتۆک و کاپکەت دەیەوێت بە تەواوی پرۆسەی دروستکردنی ڤیدیۆ بە ژیری دەستکرد بکاتە دیاردەیەکی ئابووری و خێرا بۆ هەمووان، ئەمەش لە ڕێگەی…
- چەند پاشبنەمایەکی مۆبایل
AhmadTechhttps://plus.google.com/s/%23AhmadTech/posts
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/