Robotics
کوردی/عربي
Ahmad Birdoz3 min read

🤖📈 پشکەکانی کۆمپانیای ڕۆبۆتی Unitree بە ڕێژەی ٦٠٠٪ بەرز دەبنەوە و بەهاکەی دەگاتە ٥٠ ملیار دۆلار!
کۆمپانیای چینی Unitree بۆ پیشەسازی ڕۆبۆت بە فەرمی چووە ناو بۆرسەی شانگهای و لە یەکەم ڕۆژی مامەڵەکانیدا ڕووداوێکی دارایی و تەکنەلۆژیی بێوێنە ڕوویدا کاتێک پشکەکانی بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرزبوونەوە.
ئەم بازدانە گەورەیە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ گەورەیی ئەو گرەوەی وەبەرهێنەران لەسەر کەرتی ڕۆبۆتی زیرەک دەیکەن:
🔹 وردەکاریی ژمارە و دەستکەوتە داراییەکان:
▫️نرخی پشک لە ١٥٠.٨ یوانەوە دەستی پێکرد و لە کاتی مامەڵەکاندا زیاتر لە ٦٠٠٪ بەرزبووەوە، و پاشان بە بەرزبوونەوەی نزیکەی ٤٦٠٪ لەسەر ٨٤٥ یوان داخرا.
▫️بەهای گشتی کۆمپانیاکە گەیشتە نزیکەی ٥٠ ملیار دۆلار و توانی لە پرۆسەی خستنە بازاڕی پشکەکانیدا (IPO) نزیکەی ٩٠٠ ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان کۆبکاتەوە.
▫️پشکی «وانگ شینگ شینگ» (Wang Xingxing) دامەزرێنەری کۆمپانیاکە کە خاوەنی ٢٠٪ە، بەهاکەی گەیشتە زیاتر لە ١١ ملیار دۆلار.
▫️ کۆمپانیای Unitree بە ڕۆبۆتە مرۆڤ ئاسا و چوارپێیەکانی ناسراوە کە توانای ڕاکردن و ئەنجامدانی جووڵەی جەنگیان هەیە و لەلایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک Tencent و Alibabaـوە پاڵپشتی دەکرێت.
▫️ گرەو لەسەر ئایندە نەک فرۆشی ئێستا: بڵاوبوونەوەی بازرگانی ڕۆبۆتە مرۆڤ ئاساکان هێشتا لە قۆناغی سەرەتادایە، و ئەم بەرزبوونەوە خێرایە زیاتر ڕەنگدانەوەی پێشبینی و گرەوی ئایندەیە نەک قەبارەی بازاڕی ئێستا.
بیردۆزی تۆ چیە لەم بارەیەوە؟ ئایا ئێمە لە سەرەتای شۆڕشێکی ڕاستەقینەی ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکردداین، یان ئەمە تەنیا بڵقێکی نوێی دارایی و سەرمایەگوزاریە؟
🌐 ئەگەر دەتەوێت هەمیشە لە نوێترین پێشهاتە ئابووریەکان، هەواڵی ڕۆبۆتە پێشکەوتووەکان و شۆڕشەکانی تەکنەلۆژیا بەئاگا بایت، فۆڵۆمان بکە تا هەمیشە زانیارییەکانت نوێ بن. — ئەحمەد بیردۆز
#ڕۆبۆت #تەکنەلۆژیا #بۆرسە #چین #Unitree #زیرەکی_دەستکرد #ئابووری #داهێنان
🤖📈 قفزة تاريخية في البورصة... أسهم شركة الروبوتات Unitree ترتفع 600% وقيمتها تلامس 50 مليار دولار!
في حدث استثماري وتقني استثنائي، دخلت شركة Unitree الصينية الرائدة في صناعة الروبوتات بورصة شنغهاي، مسجلةً صعودًا تاريخيًا لأسهمها في أولى جلسات التداول يعكس حجم الرهان المالي الهائل على مستقبل الأتمتة والروبوتات الذكية. يعكس هذا الإدراج حجم السيولة الموجهة نحو صناعة الهاردوير والروبوتات المتقدمة:
🔹 أبرز أرقام وتفاصيل الطرح القياسي: ▫️ ارتفاع جنوني في سعر السهم: افتتح السهم عند 150.8 يوان، وقفز خلال التداول بأكثر من 600%، قبل أن يغلق على ارتفاع قياسي بلغ 460% عند 845 يوان.
▫️ تقييم سوقي بـ 50 مليار دولار: وصلت القيمة السوقية للشركة إلى قرابة 50 مليار دولار، ونجحت في جمع نحو 900 مليون دولار من الطرح العام الأولي (IPO).
▫️ ثروة المؤسس تتجاوز 11 مليار دولار: ارتفعت قيمة حصة المؤسس "وانغ شينغ شينغ" (Wang Xingxing) البالغة 20% لتتجاوز 11 مليار دولار في ساعات معدودة.
▫️ دعم تقني واستثماري من العمالقة: تحظى Unitree بدعم مباشر من كبرى الشركات مثل Tencent وAlibaba، وتشتهر بروبوتاتها البشرية والرباعية المتطورة القادرة على الركض، التوازن، وتنفيذ حركات قتالية معقدة.
▫️ الرهان المستقبلي مقابل الواقع التجاري: لا يزال الانتشار التجاري الفعلي للروبوتات البشرية محدودًا نسبيًا، ما يجعل هذا الصعود الهائل تعبيرًا عن التوقعات المستقبلية لسوق الروبوتات أكثر من كونه معبرًا عن حجم المبيعات الحالية.
ما هي نظريتك حول هذا الأمر؟ هل نحن أمام بداية ثورة صناعية وتجارية حقيقية للروبوتات الذكية، أم أنها فقاعة مالية واستثمارية جديدة يقودها هوس الذكاء الاصطناعي؟
🌐 إذا كنت تسعى لمواكبة أحدث التحولات الاستثمارية وثورات الروبوتات والتقنيات الذكية، تابعنا لتكون دائمًا في قلب الحدث. — أحمد بيردوز
#روبوتات #تقنية #بورصة #الصين #Unitree #ذكاء_اصطناعي #اقتصاد #استثمار #تكنولوجيا
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئینڤیدیا بۆمبێکی تەقاندەوە کە کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی کارکردنمان لەگەڵ OpenClaw ..!!
ناوی ئەم بۆمبە NVIDIA NeMo Clawـە. هەندێکمان تاقیمان کردەوە و ئاشقی OpenClaw بووین، چونکە ڕێگە بە ژیری دەستکرد AI دەدات ئەرکەکان بە تەواوی و بە تەنیا جێبەجێ بکا…
- ڕای وڵاتی چین:
کاتێک کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریکا دەڵێن: تکایە کەمێک خێرایی ژیری دەستکرد هێواش بکەنەوە لەبەر مەترسیەکانی، پەیامەکە ئەوەندەی سیاسی و سەربازییە، ئەوەندە دڵسۆزی…
- 🚀✨ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Prompt Master فەرمانەکانت بۆ زیاتر لە ٣٠ ئامرازی AI باشتر دەکات!
ئەگەر بەردەوام مۆدێلە زمانیەکان یان ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە و کۆدنوسین وەک ChatGPT، Claude، Gemini، Midjourney یان Cursor بەکاردەهێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆر بە…
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…
- 🟥 بۆ یەکەمجار.. ژیری دەستکرد لە خۆیەوە فێڵ لە مرۆڤی ڕاستەقینە دەکات! 🤖🚨🎭
سڵاو و ڕێز لە سەرجەم هۆگرانی جیهانی تەکنەلۆژیا، ئاسایشی سایبەری و ژیری دەستکرد ئەمجارە بابەتەکە تەنیا تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی ناو تاقیگە داخراوەکان نیە، بەڵکو پە…