OTHER
كاره جوانه‌كانی گه‌نجێك سه‌رسامی كردم
Ahmad Birdoz2 min read

به‌هۆی بابه‌تێك كه له‌سه‌ر هونه‌رێكی دارتاشی بڵاومكرده‌وه ، توانیم به‌كاره جوانه‌كانی گه‌نجێكی كوردی كارزان ئاشنابم ئه‌ویش كاره‌كانی كاك ( ئه‌یوب بیلاله ).
كاك ئه‌یوب هه‌ر له‌منداڵیه‌وه له‌بواری دارتاشی كاری كردووه و به‌ره‌به‌ره په‌ره‌ی به‌كاره‌كه‌ی خۆی داوه تا شاره‌زاییه‌كی باشی په‌یداكردووه، به‌ڵام له‌به‌ر بژێوی ژیان و قورسی به‌ده‌ستهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌و بواره نه‌یتوانیوه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری. كاك ئه‌یوب له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا
به‌هۆی حهزهكهیهوه تووشی ڕووداوی ناخۆش بووه‌ته‌وه له‌وانه 27 ته‌قه‌ڵی له‌ڕووخساری بڕیوه، كه‌چی هێشتاش حه‌زه‌كه‌ی خۆی فڕێنه‌داوه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له پایه‌كانی سه‌ركه‌وتن كه مرۆڤ نابێت به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری هیوا و ئاواته‌كانی بێت. ڕه‌نگه پێتان سه‌یر بابه‌تێكی وا لهماڵپهڕێكی ته‌كنه‌لۆژی بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام من كه ته‌نها ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌م له‌به‌ر ده‌سته و بهئهركیشی ده‌زانم خزمه‌تی هاوزمانانی خۆم بكه‌م به‌هه‌موو ڕێگایه‌ك، دواتریش له‌وه پێشكه‌وتووتر و داهێنه‌رانه‌تر هه‌یه كارێكی وا ناوازه به‌خه‌ڵك پیشان بده‌یت. ڕۆژانه به‌چه‌نده‌ها كه‌سایه‌تی جیهانی ده‌ناسێنین و باسی كاره‌كانیان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌رنه‌بێت جارجاره‌ش توانا و كاره‌كانی خۆشمان هانبده‌ین و بیانناسێنین تا كه‌سانی تریش متمانه به‌خۆیان بكه‌ن و هه‌نگاوی بوێرانه بده‌ن.
له‌باسه‌كه دوورنه‌كه‌وینه‌وه ، ئێستا كاكه ئه‌یوب خه‌ریكی كاری خۆیه‌تی بۆ بژێوی ژیانی خۆی له‌پاڵ ئه‌ویش كاتێكی ته‌رخان كردووه بۆ حه‌زه‌كه‌ی، به‌هۆی كارێك كه كه‌سێكی نزیكی نه‌یتوانیوه ته‌واوی بكات ، كاك ئه‌یوبی ڕاسپاردووه كه كاره‌كه‌ی بۆ ته‌واو بكات كه دروست كردنی 4 خانوو بووه ئه‌ویش توانیویه‌تی ته‌نها له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا بۆی ته‌واو بكات، له‌ناو مانگی ڕه‌مه‌زانیشدا بووه ئینجا به‌وه‌نده ته‌واوی كردووه. ئێستاش به‌هۆی زیاتر شاره‌زابوونی له كاره‌كه‌ی ده‌توانێت خانوێك ته‌نها له‌ماوه‌ی 4 كاتژمێردا ته‌واو بكات، به‌ڵام ڕه‌نگ كردنی كاتێكی زۆر ده‌بات كه نزیكی ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت. ئه‌م كارانه‌ی ده‌شیكات له‌كارگه‌ی پی ڤی سی شوێنێكی بۆ ته‌رخان كردووه. به‌ڵام له‌هه‌وڵی ئه‌وه دایه شوێنێكی تایبه‌تی بۆ دابین بكات و كاری جوانتر و ناوازه‌تر ئه‌نجام بدات. ئه‌و ده‌شڵێت كۆسپێكی گه‌وره‌ی پێش كاره‌كه‌م گرنگی نه‌دانی خه‌ڵكه به‌و به‌رهه‌مه ده‌گمه‌نانه ، به‌ڵام خه‌ڵكانێكیش هه‌ن حه‌زی پێده‌كه‌ن كه بۆ خۆیان هه‌یبێت له‌ماڵه‌وه دایبنێن یان بیكه‌نه دیاری بۆ خۆشه‌ویستانی خۆیان.
له‌كۆتاییشدا هیوای سه‌ركه‌وتنی زۆر زیاتری بۆ ده‌خوازین و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه ئاواتیان كاری جوان و خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵگای خۆیانه.
[birdoztech.com](https://www.birdoztech.com/2018/10/blog-post_11.html?m=1)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 31 نه‌رمه‌واڵه و یاری بۆ ئه‌ندرۆید بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بێ به‌رامبه‌ره
بۆ سودمه‌ندبوون له‌هه‌ندێ نه‌رمه‌واڵه‌ی ئه‌ندرۆید كه به‌رامبه‌ر بڕێك پاره ده‌توانی لێیان سودمه‌ند بیت، ئێستا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بێ به‌رامبه‌رن. ئه‌مه‌ش…
- پاش هێرشكرانە سەری تۆڕی كۆمەڵایەتی گوگڵ پڵەس بەیەكجاری دادەخرێت !
بەبیرم دێت كە دەستی بەئیش كرد سەرەتا هەندێك كەسی دیاریكراوی دەستنیشان كرد لەناو كۆمپانیا كە بێنە ناو ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیە نوێیە، دواتریش ئەوان دەیان توانی داوەت…
- مێشکەکی تەندروست و پڕ لە زانیاری هۆکارێکە لۆ سەرکەوتن
مێشکەکی تەندروست و پڕ لە زانیاری هۆکارێکە لۆ سەرکەوتن
- ئه‌پڵ یه‌كه‌م كۆمپانیایه نرخی بگاته یه‌ك تریلیۆن دۆلار!
ڕاپۆرته‌كانی گوگڵ فاینه‌نس ئاشكرای ده‌كات كه نرخی ئه‌پڵ له‌بازاڕ گه‌یشتۆته 950 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی هه‌رچه‌نده كه ئه‌مه 100% ڕاست نیه چونكه پاش نوێكردنه…
- لە سکرتێرێکی دەرکراوەوە بۆ خاوەن 47 ملیۆن دۆلار: چیرۆکی داهێنەری مەرەکەبی سپیکەرەوەی Liquid Paper! 📝🧴🔥
زۆربەمان لە کاتی خوێندن یان کارکردن‌دا، مەرەکەبی سپیکەرەوە تێپێکس یان کۆرێکتەرمان بەکارهێناوە بۆ شاردنەوەی هەڵە نووسینەکانمان. بەڵام ئایا دەزانن ئەم داهێنانە ساد…
- ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی دوێنێ ڕاسته‌وخۆ له كۆنفڕانسی ئه‌پڵ لهههژمارهكانم بڵاومكردنه‌وه
یه‌كه‌مین كۆنفڕانسه كه به‌ڕاسته‌وخۆ به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و خولهك به خولهك زانیاریه‌كان بگوازمه‌وه، له‌ڕاستیدا نه‌شم ئه‌زانی كه ئاخۆ ده‌توانم ئه‌و كاره ب…