Samsung
به‌فه‌رمی: سامسۆنگ مۆبایلی گه‌لاكسی A9 به 4 كامێرا له‌پشته‌وه ڕاگه‌یاند
Ahmad Birdoz2 min read

له‌كۆتاییدا ئه‌مڕۆ سامسۆنگ هه‌مووانی سه‌رسامكرد به مۆبایله نوێیه‌كه‌ی كه چوار كامێرای له‌پشته‌وه هه‌یه ئه‌ویش مۆبایلی گه‌لاكسی ئه‌ی نۆیه (Galaxy A9) ، له‌مۆبایله ماناوهندهكانه به‌ڵام زۆر له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی زنجیره‌ی ئێس له‌خۆ ده‌گرێت. له‌خواره‌وه باسی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌كه‌ین. دیزاین مۆبایله‌كه چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌له‌منیۆمی هه‌یه له‌نێوان دوو لای شوشه كه پشته‌وه و ڕونماكهیهتی، ئه‌وه‌ش ده‌بینین كه به‌سی پشته‌وه‌ی چه‌ماوه‌یه تا له‌گه‌ڵ گرتنی ده‌ست زیاتر بگونجێت له‌گه‌ڵ ڕونمایه‌كی 6.3 ئینج له‌جۆری ئه‌مۆلید به‌ڕوونی 1080×2220 پێكسڵ وه ڕێژه‌ی پیشاندان 18.5:9، هه‌روه‌ها په‌نجه‌مۆری له‌به‌شی پشته‌وه‌یه‌تی لهناوهڕاستهكهیهتی له‌گه‌ڵ كامێرا‌كان له‌شێوه‌ی لاكێشه، شوێنی ده‌رچه‌ی بیستۆكهی هه‌یه و بارگاویكردنه‌وه‌ی له‌ڕێ ده‌رچه‌ی USB-C ده‌بێت له‌ته‌ك بڵنگۆی مۆنۆ نه‌وه‌ك ستریۆ.
مۆبایله‌كه به سێ ڕه‌نگ دێت ئه‌وانیش ڕه‌ش و شین و په‌مه‌یی.
پارچه‌كانی ناوه‌وه و كامێرا
گه‌لاكسی A9 به یه‌كه‌م مۆبایل داده‌نرێت كه چوار كامێرای له‌ته‌ك یه‌كتردا هه‌بێت له‌جیهاندا، یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری سناپدڕاگۆن 660ی هه‌ڵگرتووه له‌گه‌ڵ 6/8 گێگابایت له‌بیرگه‌ی كاتی ڕام و128 گێگابایت له‌بیرگه‌ی ناوه‌كی، ده‌توانی زیادی بكه‌یت له‌ڕێی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی مایكڕۆ ئێس دی تا 512 گێگابایت، له‌گه‌ڵ پاتریه‌ك به‌قه‌باره‌ی 3,800 مللی ئه‌مپێر. سه‌باره‌ت بهكامێراكانیش، ئه‌وا به‌م شێوه‌یه: كامێرای سه‌ره‌كی: له‌خواره‌وه دووه‌مه كه زیاتر به‌كاردێت به‌ڕوونی 24 مێگاپێكسڵ و ده‌رچه‌ی هاوێنه‌ی F1.7 بۆ ڕوونی زیاتر بۆ وێنه له‌ڕووناكی كه‌م له‌ڕێگه‌ی بارێكی تایبه‌ت كه كار ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پێكسڵه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی چواری بۆ به‌ده‌ست هێنانی وێنه‌یه‌ك به‌ڕوونی 6 مێگاپێكسڵ ، به‌ڵام به‌بوونی ڕووناكی زیاتر له‌گه‌ڵ سیسته‌می شیكردنه‌وه‌ی وێنه به زیره‌كی ده‌ستكرد بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر له‌كاتی بوونی وێنه‌ی شێواو یان كه‌سێك یه‌كێك له‌كامێراكانی داخستبێت.
كامێرای نزیككردنه‌وه: ئه‌م هاوێنه‌یه به‌ڕوونی 10 مێگاپێكسڵ به‌ده‌رچه‌ی F2.4 به‌توانای نزیككردنه‌وه‌ی X2 له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی وێنه‌ی نزیك لهڕاستهقینه له‌كاتی وێنه‌گرتنی كه‌سی. كامێرا بههاوێنهی پیشاندانی گه‌وره: ئه‌و هاوێنه گه‌وره‌یه گۆشه‌كه‌ی 120 پله‌یه كه ڕێگه ده‌دات دیمه‌نی زۆر فراوان له‌وێنه‌یه‌ك جێبكهیتهوه، به‌ڵام بێگومان ئه‌مه له‌سه‌ر شانی ڕوونی وێنه ده‌بێت، له‌ڕیگه‌ی هاوێنه‌ی 8 مێگاپێكسڵ. كامێرای ووردی: ئه‌م هاوێنه‌یه به ڕوونی 5 مێگاپێكسڵ دێت به‌ده‌رچه‌ی F2.2 بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ووردی وێنه‌كه له‌كاتێكدا كامێاركان خه‌ریكی وێنه‌گرتنن، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ت ده‌دات بۆ ووردبوونه‌وه له‌خاڵێكی وێنه‌كه و یان لادانی هه‌تا له‌پاش گرتنیشی، كه ئه‌مه كامێرای مۆبایلی گه‌لاكسی نۆت 8 پێشكه‌شی ده‌كات له‌ڕێ ته‌نها دوو كامێراوه.
نه‌رمه‌واڵه داڕێژی مۆبایلی گه‌لاكسی A9 وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید ئۆریۆ 8.0ی له‌سه‌ر جێگیركراوه دواتریش نوێبوونه‌وه‌ی ئه‌ندرۆید 9.0ی بۆ دێت له‌گه‌ڵ ڕووكاری Samsung Experience كه چه‌ندین نه‌رمه‌واڵه‌ی تایبه‌ت به كۆمپانیای سامسۆنگی له‌سه‌ر جێگیركراوه له‌گه‌ڵ ڕوونمایهك كه هه‌موو كات كارده‌كات و كات و ئاگاداركردنه‌وه‌كان نیشان ده‌دات و پشتگیری له خزمه‌تگوزاری Samsung Payی ده‌كات.
نرخ و كاتی ده‌رچوون
له‌مانگی داهاتوو به‌رده‌ست ده‌بێت به‌نرخی 700 دۆلار.
كورته‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی
ڕونما سوپه‌ر ئه‌مۆلید 6.3 ئینج– دووریه‌كانی 18.5:9 – ڕوونی 1080×2220 پێكسڵ. یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری سناپدڕاگۆن 660 بیرگه‌ی كاتی 6/8 گێگابایت بیرگه‌ی ناوه‌كی 128 گێگابایت كامێرای چواری پشته‌وه 24/10/8/5 مێگاپێكسڵ به ده‌رچه‌كانی F1.7/F2.4/F2.4/F2.2 كامێرای پێشه‌وه به‌ڕوونی 24 مێگاپێكسڵ پاتری 3,800 مللی ئه‌مپێر وه‌گه‌ڕخه‌ر ئه‌ندرۆید 8.0 ئۆریۆ په‌نجه‌مۆر ده‌كه‌وێته پشته‌وه‌ی مۆبایله‌كه ده‌رچه‌ی بیستۆكه 3.5 م‌م
[birdoztech.com](https://www.birdoztech.com/2018/10/a9-4.html?m=1)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- چاوچنۆکی کۆمپانیاکان کۆتایی بە Snapdragon دەهێنێت! 💻⚠️
مایکرۆسۆفت چەند ساڵێکە هەوڵ دەدات ویندۆز لەسەر چیپی ARM کاربکات، تاوەکو ماوەی کارکردنی درێژبێتەوەو بگاتە ئاستێکی بەرز بەنرخێکی زۆر گونجاو. هەروەها لەکۆڵ کێشەی گ…
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- هەرچی پزیشکەکانن چیرۆکی ڕکابەریەکەیان جیاوازە 👨⚕️
10yearchallengehttps://plus.google.com/s/%2310yearchallenge/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%…
- ئەم مانگە کۆمپانیای Vivo ئەو مۆبایلە بڵاو دەکاتەوە کە پەنجەمۆری لەسەر ڕوونمایە
photo/uploads/2026/10/upload46707ad2ed503c6c15a6ef34.jpg ڤێڤۆ دووپاتی کردۆتەوە کە مانگی یەکی ٢٠١٨ لەپەکین مۆبایلی X20 Plus UD بەشێوەیەکی فەرمی بڵاودەکاتەوە لەکۆ…
- ئەمە بابەتێکی یەکجار هەستیار و "ترسناکە" لە هەمان کاتدا!
جیهانی تەکنەلۆژیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست ئەم هەواڵەی میتا Meta دەڵەرزێت. TRIBE v2 تەنها پڕۆگرامێکی ئاسایی نیە، بەڵکو وەک بڵێیت "کۆدی سەرچاوەی کارکردنی م…
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…