Samsung
به‌فه‌رمی: هه‌ردوو مۆبایلی Huawei Mate 20X و Huawei Mate 20 RS Porsche Design لهكۆنفڕانسهكهی دوێنێ ئاشكرا كران
Ahmad Birdoz2 min read

جگه له‌ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوو مۆبایلی Huawei Mate 20 و Huawei Mate 20 Pro، كۆمپانیای Huawei هه‌ر له كۆنفڕانسه‌كه‌ی دوێنێ دوو مۆبایلی تری ئاشكراكرد كه ئه‌وانیش Huawei Mate 20X و Huawei Mate 20 RS Porsche Design بوون.
مۆبایلی Huawei Mate 20X
ڕونما
له‌جۆری OLED ته‌خته به‌قه‌باره‌ی 7.2 ئینج و به‌ڕوونی +FullHD به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه به‌شێكی زیاده‌ی له‌سه‌ره‌وه هه‌یه كه كامێرا له‌خۆده‌گرێت. پێده‌چێت كه كۆمپانیای Huawei كه ئه‌م مۆبایلیه‌ی وه‌ك ڕكابه‌ری مۆبایلی Galaxy Note 9 ، به‌جۆرێك هه‌ستیاریی ڕونمای ئه‌م مۆبایلی Huawei Mate 20X ده‌گاته 4096 له‌ئاسته‌كانی په‌ستان بۆ پێنوسی ئه‌لیكتڕۆنی M-Pen، به‌ڵام به‌داخه‌وه مۆبایله‌كه هیچ شوێنێكی نیه تاوه‌كو پێنوسه‌كه‌ی تێدا هه‌ڵبگریت.
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر
جۆری HiSilicon Kirin 980ی هه‌شت ناوكی له‌سه‌ر جێگیركراوه، هی گڕافیكیش له‌جۆری Mali-G76یه كه به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه به‌هێزتره به‌ڕێژه‌ی 50 له‌سه‌د به‌راوورد به یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری گڕافیكی Mali-G72ی پێشوو. به‌یارمه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای GPU Turbo 2.0، مۆبایلی Huawei Mate 20X ده‌توانێت هێزه‌كه‌ی زۆر زیاد بكات بۆ كاتی یاریكردن له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌رچوونی پاتری.
بۆ ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمی مۆبایله‌كه به‌پێی پێویست له‌كاتی یاریكردنی درێژ خایه‌ن، ئه‌وا كۆمپانیای Huawei ژوورێكی ساردكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ مۆبایلی Huawei Mate 20X داناوه به‌ناوی Huawei Supercool. جگه له‌مانه، مۆبایله‌كه به بڵنگۆیهكی دوانه‌یی ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه كه ته‌كنه‌لۆژیای ده‌نگی Dolby Atmosی له‌خۆ گرتووه ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها بۆ یاریكردن به‌ڵكو بۆ سه‌یركردنی ڤیدیۆ و گوێدانه ده‌نگ فه‌راهه‌م كردووه، به‌تایبه‌ت كه ڕونمایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه.
پاتری
تواناكه‌ی 5000mAhه.
كامێرا
هه‌مان كامێرا ی سیانه‌ی مۆبایلی Huawei Mate 20 Proی له‌سه‌ر جێگیر كراوه، كه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی به‌قه‌باره‌ی 40 مێگاپێكسڵه به‌ده‌رچه‌ی 1.8 هه‌ڵده‌ستێ به‌كۆكردنه‌وه‌ی چوا پێكسڵ بۆ پێكهێنانی یه‌ك پێكسڵی گه‌وره بۆ به‌ده‌ستهێنانی دیمه‌نی جوانتر. هه‌سته‌وه‌ری دووه‌م به‌ڕوونی 20 مێگاپێكسڵ دێت كه ده‌رچه‌یه‌كی فراوانی هه‌یه 2.2. هه‌سته‌وه‌ری سێیه‌میش ڕوونیه‌كه‌ی 8 مێگاپێكسڵه و دهچهكهشی 2.2ه. ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه زیره‌كی ده‌ستكرد ڕۆڵی زۆر ده‌گێڕێت له جواتنر كردنی دیمه‌نه‌كان، هه‌تا له‌ناو ئاویشدا.
نرخ و كاتی ده‌رچوون
له‌هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌ست ده‌بێت، به‌ووردیش له 26ی مانگ. به‌نرخی 900€ به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ وه‌شانی 6GB بۆ بیرگه‌ی كاتی و 128GB له‌بیرگه‌ی ناوه‌كی.
مۆبایلی Huawei Mate 20 RS Porsche Design
هه‌مان تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مۆبایلی Huawei Mate 20 Proی هه‌یه كه لهبابهتیپێشتر باسمان كردووه ده‌توانی بیخوێنیته‌وه. ته‌نها جیاوازی ئه‌م مۆبایله ئه‌وه‌یه دیزاینی پشته‌وه‌ی به پێست نه‌خشێنراوه. به‌ڕه‌نگه‌كانی سوور و ڕه‌ش به‌رده‌ست ده‌بێت، بۆ زانیاریش شریتی شووشه‌یی پشته‌وه‌ی مۆبایله‌كه هه‌ر به‌ڕه‌شی ده‌مێنێته‌وه له‌هه‌ردوو وه‌شاندا.
نرخ و كاتی ده‌رچوون
له‌دوێنێوه به‌رده‌سته بۆ كڕین به‌نرخی 1695€ بۆ وه‌شانی 8GB له‌بیرگه‌ی كاتی و 256GB بۆ بیرگه‌ی ناوه‌كی، وه ده‌بێت 2095€ یۆڕۆ بده‌یت بۆ وه‌شانی 8GB له‌بیرگه‌ی كاتی و 512GB بۆ بیرگه‌ی ناوه‌كی.
[birdoztech.com](https://www.birdoztech.com/2018/10/huawei-mate-20x-huawei-mate-20-rs.html?m=1)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 🚀✨ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Prompt Master فەرمانەکانت بۆ زیاتر لە ٣٠ ئامرازی AI باشتر دەکات!
ئەگەر بەردەوام مۆدێلە زمانیەکان یان ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە و کۆدنوسین وەک ChatGPT، Claude، Gemini، Midjourney یان Cursor بەکاردەهێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆر بە…
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- ئەمڕۆ شاومی نەوەی دووەمی مۆبایلی Black Shark Helo بەبیرگەی کاتی ڕام 10 گێگابایت. چاوەڕوانی بابەتێکی تایبەت...
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- دوێنێ OpenAI خزمەتگوزاری Dotsی دابەزاند..
لەناکاو ئیلۆن ماسک دۆمەینی Dot. comی کڕی بە 20 مليدن دۆلار.. وایلێکرد بیگەیەنێت بە Grok bot😅
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…