Cybersecurity
پاش هێرشكرانە سەری تۆڕی كۆمەڵایەتی گوگڵ پڵەس بەیەكجاری دادەخرێت!
Ahmad Birdoz1 min read

بەبیرم دێت كاتێك كە دەستی بەكاركرد، سەرەتا هەندێك كەسی دیاریكراوی دەستنیشان كرد لەناو كۆمپانیا كە بێنە ناو ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیە نوێیە، دواتریش ئەوان دەیان توانی داوەتنامە بۆ كەسانی تر بنێرن تا بتوانن ببنە ئەندام لەو تۆڕە، چونكە بەفەرمی نەتدەیتوانی هەژمار دروست بكەیت. ئەو كات من هەر زوو ویستم هەژمار دروست بكەم بەڵام ڕێگەی نەدا و دەبوایە ئیمێڵی خۆم داخل بكەم خۆیان وەڵامیان دەدامەوە كاتێك بەردەست دەبوو لەیەكەمینەكان دەبووم كە بتوانم هەژمار دروست بكەم.
ئیستاش دوای ئەو هەموو ساڵە بەردەوام بوون ئەو تۆڕە پێشكەتووە لەكاردەكەوێت و بۆ كۆتا جار دادەخرێت، هەموو بابەت و وێنە و ڤیدیۆی بەكارهێنەران دەسڕدرێتەوە. ئەم تۆڕە زۆر هەوڵیدا چۆك بەفەیسبوك بدات كە گۆڕەپانەكەی داگیركردبوو بەڵام نەیتوانی، تەنانەت نەیتوانی سەركەوتنێكی بەرچاویش تۆماربكات، تەنها لەبازنەیەكی تەسكی بەكارهێنەران مایەوە. ئێستاش كاتی كۆتایی هاتنی هەموو ئەمانەیە بەیەكجاری.
چیرۆكی كۆتایی ئەمڕۆ دەستی پێكرد لەلایەن ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆڕناڵەوە كە دووپاتی كردەوە گوگڵ ئەوەی هەڵبژارد كە بەكارهێنەران ئاگادار نەكاتەوە لەو كەلێنە ئاسایشیە ترسناكەی كە لەمانگی سێی ئەم ساڵدا ئاشكرا بوو، كە كاریگەری هەبوو لەسەر 500 هەزار بەكارهێنەر و زانیاریەكانی ئاشكراكردن.
گوگڵ بە بەیاننامەیەكی فەرمی وەڵامی دایەوە و ئەوەی دووپاتكردەوە كە ڕۆژنامەكە وتبوی كە تایبەتمەندی بەكارهێنەر لە 2015 بۆ 2018 لەوانەیە توشی هەڕەشە بووبێت و گەیشتبنە زانیاری وەكو تەواوی ناوەكان، ئەو شوێنانەی بۆی چوویت، ناونیشانی ئیمێڵ، بەرواری لەدایك بوون، ڕەگەز، وێنە و فایلی تایبەت، ئیش وكار، باری كۆمەڵایەتی. لەگەڵ ئەوەش گوگڵ دەڵێت هیچ بەڵگەیەك نیە كە ئەو زانیارییانە خراپ بەكارهاتبێتن.
هەر چۆنێك بێت با بێینەوە سەردێری بابەتەكە، گوگڵ ئەوەی پشت ڕاست كردەوە كە تۆڕەكە دادەخرێت بەیەكجاری لەمانگی 8ی ساڵی 2019، واتە دوای 10 مانگی تر لەگەڵ ڕاگەیاندنی گرتنە بەری ڕێوشوێنی ئاسایشی پێویست كە ڕێگە بگرێت لە نەرمەواڵەكانی لایەنی سێیەم بۆ گەیشتن بە خزمەتگوزاریەكانی وەك جیمەیڵ و نامە و تۆماری پەیوەندیەكان و هیتر.
[birdoztech.com](https://www.birdoztech.com/2018/10/blog-post_8.html?m=1)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ملیاردێر سکۆت گالاوای: خراپترین ئامۆژگاری دەوڵەمەندەکان ئەوەیە کە دەڵێن "شوێن خولیای خۆت بکەوە"! 💼❌📉
زۆربەمان ڕۆژانە لە کتێب و وتاری کەسانی سەرکەوتوودا دەبیستین کە بە بەردەوامی دەڵێن "تەنیا بە دوای خولیای خۆتدا بڕۆ"، بەڵام خاوەنکار و ئەکادیمیستی ناسراو سکۆت گال…
- بەفەرمی: گوگڵ تۆڕی +Google کوشت😱
بەبیرم دێت كاتێك كە دەستی بەكاركرد، سەرەتا هەندێك كەسی دیاریكراوی دەستنیشان كرد لەناو كۆمپانیا كە بێنە ناو ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیە نوێیە، دواتریش ئەوان دەیان توانی…
- ڕای وڵاتی چین:
کاتێک کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریکا دەڵێن: تکایە کەمێک خێرایی ژیری دەستکرد هێواش بکەنەوە لەبەر مەترسیەکانی، پەیامەکە ئەوەندەی سیاسی و سەربازییە، ئەوەندە دڵسۆزی…
- سامسۆنگ داهێنانێک تۆمار دەکات بۆ پێڵاوێکی وەرزشی بەهۆی بوونی هەستەوەری ڕۆیشتن و پێوانی ترپەی دڵ ئەو مەودایە دەپێوێت کەبڕیوتە و دەبەسترێتەوە بە نەرمەواڵەی Samsung health
BirdozTech.com BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23AhmadBirdoz/posts Techhttps://plus.google.com/s/%…
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- لهداهاتوو وهشانی گهلاكسی ناوچهی ئێمه لهئهمریكا پێشكهوتووتر دهبێت !!!
گەلاکسی S10 لەووڵاتانی لای ئێمە پێشکەوتووتر دەبێت وەک لەوهی ئەمریکا، دەزگای ڕاگەیاندنی ETNewsی کۆری هەندێک زانیاری ئاشکراکردووە لەسەر مۆبایلی داهاتووی سامسۆنگ…