DEVICES
هواوه‌ی شه‌ربه‌ت به‌سه‌ر كڕیارانی ئه‌پڵ دابه‌ش ده‌كات
Ahmad Birdoz1 min read

له‌ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه مۆبایلی iPhone XS بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام كۆمپانیای ئه‌پڵ تاكه كۆمپانیا نیه كه تامه‌زرۆیی بداته به‌رهه‌مه‌كانی خۆی، به‌ڵكهو هواوه‌یش كه دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ری مۆبایله له‌جیهان، مۆبایلێكی زیره‌ك له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ئاشكرا ده‌كات ئه‌ویش Mate 20 Proیه ده‌یه‌وێ بیر كڕیارانی ئایفۆن بێنێته‌وه گه زۆر شتیان له‌ده‌ست ده‌چێت، كه ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه زۆر جوان نه‌بێ به‌ڵام مایه‌ی پێكه‌نینیشه.
بۆ نموونه له‌وڵاتی به‌ریتانیا له‌پێش فرۆشگای ئه‌پڵ ئۆتۆمبێلێكی ڕاگرا كه هه‌مووی لۆگۆی هواوه‌ی بوو و له‌سه‌ری نوسرابوو “Huawei Ju%ce Van,”، هه‌موو جۆره شه‌ربه‌تێكی به‌سه‌ر كڕیارانی ئایفۆن دابه‌شكرد ته‌نها شه‌ربه‌تی سێوی تێدانه‌بوو!
ئه‌مه‌ش هه‌موو شتێك نیه كه هواوه‌ی كردی، له‌سه‌نگافوره هه‌ر له شه‌وی ده‌رچوونی مۆبایلی iPhone XS له بازاڕه‌كان كۆمپانیای هواوه‌ی هه‌ستا به دابه‌شكردنی پاوهڕبانكی هواوه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ڕیز ڕاوه‌ستابوون تا نۆره‌یان به‌ركه‌وێ بۆ كڕینی ئایفۆن، قه‌باره‌كه‌ی 10000mAh بوو له‌سه‌ری نووسرابوو: “ئه‌وه پاوه بانكه . پێویستت پیی ده‌بێت . له‌لایه‌ن هواوه‌یه‌وه“.
به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له‌تویته‌ر چه‌ندین ڤیدیۆی بڵاوكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایفۆنه نوێیه‌كان هه‌روه‌كو كۆنه‌كانن هیچ گۆڕانكارییه‌كی وای تێدا نیه. هه‌ندێك له‌ڤیدیۆكانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هواوه‌ی سوپاسی ئه‌پڵ ده‌كات چونكه شتێكی وای پێشه‌كه‌ش نه‌كردووه بۆیه ڕێخۆشكهرهوه بۆ ئه‌وه‌ی هواوه‌ی ببێته پاڵه‌وانی ئه‌مساڵ.
[birdoztech.com](https://www.birdoztech.com/2018/09/blog-post_26.html?m=1)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- هەرچی پزیشکەکانن چیرۆکی ڕکابەریەکەیان جیاوازە 👨⚕️
10yearchallengehttps://plus.google.com/s/%2310yearchallenge/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%…
- هیچ کات بەمشێوەیە ژیاوی؟
ahmadtechhttps://plus.google.com/s/%23ahmadtech/posts birdoztechhttps://plus.google.com/s/%23birdoztech/posts
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…
- مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro ڕاگه‌یه‌نرا به‌ڕونمای 6.26
پاش ده‌نگۆی زۆر له‌كۆتاییدا كۆمپانیای شاومی چینی ئه‌مڕۆ هه‌ستا به‌ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro له‌پێگه فه‌رمیه‌كانی خۆی له‌ئینته‌رنێت. ئاسایی ده…