Gaming
گه‌شتی چوونه سه‌ر مانگ
Ahmad Birdoz1 min read

مرۆڤ هه‌رده‌م خه‌ونی تازه‌ی هه‌یه ، خه‌ونی هه‌ندێكمان بچوكن و دێنه دی به‌ڵام خه‌ونی هه‌ندێكمان زۆر گه‌وره‌ن كه كه‌س باوه‌ڕناكات بێته ده‌ی.
ده‌ی دیاره خه‌ونی گه‌وره هه‌وڵ و ته‌قه‌لای گه‌وره‌شی پێویسته، كۆمپانیای سپه‌یس ئێكس كه خاوه‌نه‌كه‌ی ئیلۆن ماسكه بڕیاری داوه موشه‌كی ئاسمانی دروست بكات و گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجام بدات، ئه‌و بواره‌ش خه‌رجی یه‌كجار زۆره كه بۆ حكومه‌ته‌كان شتێكی زۆر زه‌حمه‌ته چ جای كۆمپانیایه‌ك، بۆیه ئیلۆن بیری له‌وه كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ گه‌شته ئاسمانیه‌كان گه‌شتی تایبه‌تیش بۆ خه‌ڵك دابین بكات. ئه‌و پێی وایه باشترین ڕێگا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ی ته‌واو بۆ به‌رده‌وام بوونی كۆمپانیای Space X ڕه‌خساندنی گه‌شتی چوونه ده‌وری مانگه بۆ ساماندارهكانی جیهان، وا دیاره یه‌كه‌م كه‌سیش كه ناوی خۆی تۆماركردووه و حه‌ز ده‌كات ئه‌و گه‌شته بكات ملیاردێری یابانی (یاسوكو مێیزاوا)یه.
كۆمپانیا پێویستی به‌پاره بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كانی خۆی ئه‌و كه‌سه‌ش خه‌ونی ئه‌وه‌یه مانگ له‌نزیكه‌وه ببینێت بۆیه هه‌ردوولا له‌پێناو هێنانه دی ئامانجه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه.
خه‌رجی ئه‌م پڕۆژه‌یه 5 ملیار دۆلاره به‌نزیكه‌یی، وه‌زیاتر نیه له 10 ملیار دۆلار وه‌ك به‌رزترین ئاست، وهنزمترین تێچووش 2 ملیار دۆلاره. كۆمپانیای سپه‌یس ئێكس ته‌نها 5%ی خه‌رجی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌سته له‌كاتی ئێستادا.
هێشتاش پرۆژه‌كه به ته‌واوی ئاماده نیه به‌ڵكو كۆمپانیای سپه‌یس ئێكس چاوه‌ڕێی كه‌سانی وه‌ك یاسوكو ده‌كات كه بێت و خه‌رجی گه‌شته‌كه‌ی بدات تا ئه‌وانیش بتوانن به‌شی پێویست بۆ بنیاتنانی كه‌شتیه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. هیچ مێژوویه‌كیش به‌ته‌واوی دیار نیه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه ته‌نها چاوه‌ڕێ كردن به‌شی ئه‌وانه‌یه كه ناوی خۆیان تۆمارده‌كه‌ن بۆ گه‌شته‌كه.
[birdoztech.com](http://www.birdoztech.com/2018/09/blog-post_58.html?m=1)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- خێراترین ئۆتۆمبێل لەسەر ڕووی زەوی
گێچی 430 کێ دەزانی ناوی چیە ؟
- سۆنی ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ به بۆنه‌ی فرۆشتنی 500 ملیۆن دانه
سۆنی ڕایگه‌یاند كه فرۆشی ئامێری پله‌ی سته‌یشن گه‌یشتۆته ئاستێكی پێوانه‌یی تۆماركردووه كه گه‌یشتۆته نیو ملیار دانه واته 500 ملیۆن دانه، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌س…
- ئەوەش بیرۆکەیەکە، ئەگەر نا هەر دەبێ بیخەیتەوە شوێنی خۆی
BirdozTech www.BirdozTech.com/?m=1http://www.birdoztech.com/?m=1
- ئه‌پڵ یه‌كه‌م كۆمپانیایه نرخی بگاته یه‌ك تریلیۆن دۆلار!
ڕاپۆرته‌كانی گوگڵ فاینه‌نس ئاشكرای ده‌كات كه نرخی ئه‌پڵ له‌بازاڕ گه‌یشتۆته 950 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی هه‌رچه‌نده كه ئه‌مه 100% ڕاست نیه چونكه پاش نوێكردنه…
- یاریه‌كی خۆش و گۆڕنكاری زۆر
ئه‌م ڤیدیۆیه هی یاری MXGP PRO یه كه گۆڕنكاری زۆری تێدا كراوه و پێشخراوه به‌تایبه‌تی دیمه‌نه‌كانی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رن. هه‌موو كوچێكی یاریه‌كه جوانیه‌كی ناوا…
- خێراترین ئۆتۆمبێل كه سه‌رت سوورده‌مێنێ !!!
دروست كردنی تایه بۆ ئۆتۆمبێلێك كه به‌خێرایی 1600 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێك بڕوات له شته زۆر ئه‌سته‌مه‌كانه له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌نوس ده‌یڤد رۆبنسن له بی…