DEVICES
لیستی ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه پاش ساڵێك نرخیان زۆر دانابه‌زێت
Ahmad Birdoz1 min read

ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌ز ده‌كه‌یت ساڵانه مۆبایله‌كه‌ت بگۆڕیت ئه‌وا پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت كه پارێزگاری له‌نرخی مۆبایله كۆنه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌به‌رزترین ئاست له‌كاتی كڕینی مۆبایلێكی نوێ.
كۆمپانیای MusicMacpieی به‌ڕیتانی تایبه‌تمه‌ند به‌دووباره فرۆشتنه‌وه‌ی مۆبایل له‌و بابه‌ته‌ی كۆڵیه‌وه و گه‌یشته ده‌رئه‌نجامێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر: كاتێك باسی هێماكان ده‌كه‌ین ئه‌وا هی ئه‌پڵ له‌هه‌موویان باشتره، به‌جۆرێك ڕێژه‌ی ناوه‌ندی له‌ده‌ستدانی بریتیه له 45%ی نرخه‌كه‌ی پاش تێپه‌ڕبوونی 12 مانگ، وه ئامێره‌كانی سامسۆنگ پله‌ی دووه‌می هه‌یه به‌جۆرێك ناوه‌ندی له‌ده‌ستدانی نرخه‌كه‌ی 62%ه، پاش ئه‌ویش گوگڵ و ئێڵ جی و هواوه‌ی و ئێچ تی سی دێن كه ناوه‌ندی له‌ده‌ستدانی نرخه‌كه‌یان 80% بۆ 85%ه پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك.
كاتێك قسه له‌سه‌ر مۆدیله‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌وا ئایفۆن ئێكس یه‌كه‌می لیسته‌كه‌یه به‌ڕێژه‌ی 32%ی نرخه‌كه‌ی، وه له سێ پله‌ی داهاتوو هه‌مووی ئایفۆنن ئه‌وانیش ئایفۆن 8 پڵه‌س و7 و8 به‌له‌ده‌ستدانی 44%ی نرخه‌كه‌یان، له‌پاشانیش گه‌لاكسی S8 به‌له‌ده‌ستدانی 58%، ئه‌وانی تریش وه‌ك خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌یه.
كۆمپانیاكه ئاشكرای نه‌كردووه كه ئه‌م زانیارییانه‌ی چۆن به‌ده‌ست هێناوه بۆ گه‌یشتن به‌و ده‌رئه‌نجامه، به‌ڵام وا پێده‌چێت به‌گوێره‌ی پاره‌دانی كه‌سه‌كان بووه بۆ مۆبایلێكی ساڵی پار، بۆ زانیاری كۆمپانیاكانی وه‌ك musicMagpie بڕێكی كه‌م ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتنی مۆبایله‌كان له‌سه‌ر بازاڕی ئه‌لیكتڕۆنی خۆی، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه زۆر وورد نه‌بن.
به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت بیرۆكه‌یه‌كی باشی پێداوین له‌سه‌ر بڕانده جیهانیه‌كان كه نرخی خۆیان ده‌پارێزن پاش ماوه‌یه‌كی زۆر، بۆیه ئه‌گه‌ر دوو دڵ بوویت له‌نێوان دوو به‌رهه‌م ئه‌وه هه‌ڵبژێره كه نرخی به‌به‌رزی ده‌مێنێته‌وه
[birdoztech.com](http://www.birdoztech.com/2018/09/blog-post_18.html?m=1)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- HONOR لۆگۆی بڕاندەکەی خۆی گۆڕی
بە بۆنەی تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر دەرکردنی بڕاندی HONORی بازرگانی ، کۆمپانیا چینەکە لۆگۆی تازەی بڕاندەکەی ڕاگەیاند. کۆمپانیای HONOR سەرکەوتوو بوو لەوەی لەبازاڕ…
- ئەمە بابەتێکی یەکجار هەستیار و "ترسناکە" لە هەمان کاتدا!
جیهانی تەکنەلۆژیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست ئەم هەواڵەی میتا Meta دەڵەرزێت. TRIBE v2 تەنها پڕۆگرامێکی ئاسایی نیە، بەڵکو وەک بڵێیت "کۆدی سەرچاوەی کارکردنی م…
- پێشتر وادەزانرا ئەم ئاژەڵە بۆ خۆ رزگارکردن خۆی وەک مردوو پیشان دەدات، بەڵام دەرکەوت لەهۆش خۆی دەچێت لەترسان😅
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- وانەیەک لەهەوای کراوەی سروشت
هۆڵەندا ١٩٥٧ ❤️ www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23A…
- ڕێکلامێکی زیرەکانە 😎
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- ئەم مانگە کۆمپانیای Vivo ئەو مۆبایلە بڵاو دەکاتەوە کە پەنجەمۆری لەسەر ڕوونمایە
photo/uploads/2026/10/upload46707ad2ed503c6c15a6ef34.jpg ڤێڤۆ دووپاتی کردۆتەوە کە مانگی یەکی ٢٠١٨ لەپەکین مۆبایلی X20 Plus UD بەشێوەیەکی فەرمی بڵاودەکاتەوە لەکۆ…