OTHER
ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی توانای بارگاویكردنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه
Ahmad Birdoz1 min read

ئۆتۆمبێله كاره‌بایه‌كان خه‌ریكه به‌كارهێنه‌ری زۆرتر به‌دوری خۆی كۆده‌كاته‌وه چونكه نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه و تواناشی زیاتر بووه ده‌توانێ به‌ره‌و شوێنی دوور بڕوات به یه‌ك بارگاویكردنه‌وه. گرنگه تۆ دڵنیابی له‌وه‌ی كه بۆ شوێنێكی دوور ده‌ڕۆیت له‌ڕێگا تووشی ئه‌مه نه‌بیت كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ووزه‌ی تیانه‌مێنێ و وێستگه‌ی بارگاویكردنهوهش نه‌بێ له‌ڕێگا ناچاربیت له‌لایه‌ك بوه‌ستی، ئه‌و ئۆتۆمبێله كاره‌باییانه‌ی به ووزه‌ی خۆر بارگاوی ده‌بنه‌وه ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ربن بۆ ئه‌و باره. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیایه‌كی تازه پێگه‌یشتوو له شاری میونخی ئه‌ڵمانیا خه‌ریكی تاقیكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكه كه توانای هه‌یه خۆی بارگاوی بكاته‌وه له‌كاتی لێخوڕینی.
ئه‌م كۆمپانیایه كه ناوی Sonso Motorsه له‌ساڵی 2016 سه‌ریهه‌ڵداوه، خه‌ریكی تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌شانی كۆتایی سیسته‌می بارگاویكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌تی Sion. ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی ته‌واوه كه توانای بارگاویكردنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه له‌كاتی لێخوڕینی.
ئۆتۆمبێلی سیۆن ته‌خته‌ی ووزه‌ی خۆر له‌خۆ ده‌گرێت له لاشه‌كه‌ی. نزیكه 330 خانه‌ی خۆری له‌سه‌ر سه‌قفی ئۆتۆمبێله‌كه هه‌یه، له‌گه‌ڵ بۆنیتی بزوێنه‌ر و هه‌ردوولای. سیسته‌می پاتریه‌كه‌ی ده‌توانێ تا 155 میل بڕوات به‌یه‌ك بارگاویكردنه‌وه. جگه له‌وه‌ی به‌هۆی ووزه‌ی خۆر بارگاوی ده‌بێته‌وه ده‌شتوانرێ به‌هۆی بارگاویكردنه‌وه‌ی ئاسایی بارگاویبكرێتهوه، ته‌نانه‌ت به‌هۆی ئۆتۆمبێلی تریش بارگاوی ده‌كرێته‌وه. ئه‌مه‌ش ئاسانكاری زۆره بۆ شوفێر.
كۆمپانیای Sonos Motors ئامانجی وایه له‌نیوه‌ی دووه‌می ساڵی داهاتوو ده‌ست بكا به به‌رهه‌م هێنانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی. وه 5000 داواكاری هه‌یه بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه نزیكه‌ی 18 هه‌زار دۆلار تێچوویه‌تی.
[birdoztech.com](http://www.birdoztech.com/2018/08/blog-post_15.html?m=1)
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئه‌پڵ یه‌كه‌م كۆمپانیایه نرخی بگاته یه‌ك تریلیۆن دۆلار!
ڕاپۆرته‌كانی گوگڵ فاینه‌نس ئاشكرای ده‌كات كه نرخی ئه‌پڵ له‌بازاڕ گه‌یشتۆته 950 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی هه‌رچه‌نده كه ئه‌مه 100% ڕاست نیه چونكه پاش نوێكردنه…
- كه‌ناڵی ئاسمانی 24 Kurdistan ده‌كرێته‌وه
لە کاتێکدا کەناڵەکانی تری هەرێمی کوردستان لە قەیرانی داراییدان و بەو هۆیەشەوە بەشێکیان کارمەندەکانیان کەم کردەوە و هەندێکیتریان داخران ده‌نگۆی كرانه‌وه‌ی کەناڵێ…
- دایکێک ئەو وێنەی بڵاوکردۆتەوەو نوسیویەتی: نازانم کامەیان دڵخۆشترن بەهۆی بەدەست هێنانی ئەویتر❤😻🌹
دایکێک ئەو وێنەی بڵاوکردۆتەوەو نوسیویەتی: نازانم کامەیان دڵخۆشترن بەهۆی بەدەست هێنانی ئەویتر❤😻🌹
- یاری نوێی Asphalt 9: Legends ئێستا به‌رده‌سته
هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، كۆمپانیای Gameloft هه‌ستا به بڵاوكردنه‌وه‌ی یاری ڤیدیۆیی پێشبڕكێی Asphalt 9: Legends له‌سه‌ر هه‌ردوو وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ…
- جوان راوەستە .... زەردەخەنەکی بکە ... یەک قیچ سەرت راست کە
...... ... چرک ... ئەوە رسمم گرتنی سبەی وەرە لە بن دیواری قەراتێ رسمەکەت وەرگرەوە .... بەلاشیشە
- یاریه‌كی خۆش و گۆڕنكاری زۆر
ئه‌م ڤیدیۆیه هی یاری MXGP PRO یه كه گۆڕنكاری زۆری تێدا كراوه و پێشخراوه به‌تایبه‌تی دیمه‌نه‌كانی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رن. هه‌موو كوچێكی یاریه‌كه جوانیه‌كی ناوا…