Samsung
نۆكیا له‌هه‌ر مۆبایلێكی نه‌وه‌ی پێنجه‌م 3 یۆڕۆ به‌ده‌ست دێنێ
Ahmad Birdoz1 min read

ئێستا شه‌ڕی داهێنانه‌كان زۆر قورس بووه سه‌باره‌ت به كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژیه‌كان، له‌م رووه‌وه‌ش كۆمپانیای نۆكیا و هه‌ندێ كۆمپانیای گه‌وره‌ی تر هه‌ستاون به‌گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێكی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له‌و شه‌ڕه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی داهێنانی نه‌وه‌ی پێنجه‌می تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌داهاتوودا له‌كاتی ئاشكراكردنی مافی ماددی داهێنای نه‌وه‌ی پێنجه‌م (5G).
مانگی حه‌وت وه‌شانی 5Gی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رچوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه كه تۆڕه‌كه چۆن ده‌بێت به‌ڕوونی (كاتی ده‌رچوونی به‌ته‌واوی به‌دیار ده‌كه‌وێت) له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامێرانه‌ی كه به‌رده‌ستن بۆ كارپێكردنی، ئه‌مه‌ش پشت ده‌به‌ستێ به شاره‌زایی و ڕووداوه‌كان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی بێ ته‌ل له‌وانه‌ش Qualcomm، Huawei، Ericsson، Samsung وه نۆكیاش له‌به‌رامبه‌ردا به‌شداره له‌بنیاتنانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه، به‌شێوه‌یه‌ك ڕێدهدرێت به‌هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌شی خۆی له دروستكه‌رانی ئامێره‌كان وه‌ربگرێت. واتا بۆ نمونه كۆمپانیای ئه‌پڵ و گوگڵ بڕێك پاره ده‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئامێرێك كه نه‌وه‌ی پێنجه‌م به‌كاردێنێت.
پشكی نۆكیا دیاریكرا به‌بڕی 3 یۆڕۆ واتا 3.48 دۆلار بۆ هه‌ر ئامێرێك، له‌كاتێكدا ئه‌ریكسۆن بڕێكی گۆڕاوی داناوه له 2.50 تاوه‌كو 5 دۆلار بۆ هه‌ر ئامێرێك، له‌م به‌شكردنه كۆمپانیای كوالكۆم پشكه‌كه‌ی 2.275%ی نرخی ئامێره‌كه‌یه به كۆ بۆ هه‌ر ئامێرێك به نه‌وه‌ی پێنجه‌م كاربكات یان ڕێژه‌ی 3.25% له‌نرخی مۆبایلی هه‌مه‌كاره ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌یه له‌چاو كۆمپانیاكانی تر.
به‌ڵام شتی باشتر چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ، ئه‌پڵ نرخی مۆبایلی له 500$ه‌وه بۆ 400$ كه‌مكردۆته‌وه ئه‌مه‌ش پشكی داهێنانه‌كانی كه‌مكردۆته‌وه كه پێشتر 16.25 بۆته 13 دۆلار.
هه‌ندێك كۆمپانیاش هێشتا به‌شی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه وه‌كو هواوه‌ی به‌ڵام پێناچێت بڕه‌كه‌ی زۆربێت به‌گوێره‌ی بنچینه‌ی FRAND كه پشكه‌كان به‌گوێره‌ی پێویست ده‌بێت بێ زیاده‌ڕۆیی.
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئەمە بابەتێکی یەکجار هەستیار و "ترسناکە" لە هەمان کاتدا!
جیهانی تەکنەلۆژیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست ئەم هەواڵەی میتا Meta دەڵەرزێت. TRIBE v2 تەنها پڕۆگرامێکی ئاسایی نیە، بەڵکو وەک بڵێیت "کۆدی سەرچاوەی کارکردنی م…
- 🐧⚠️ لێشاوی ڕاپۆرتەکان گەشەپێدەرانی سەرقاڵ کردووە؛ چۆن زیرەکی دەستکرد بە خێرا دۆزینەوەی کەلێنەکان قەیرانێکی نوێی لە ناو‌کی لینۆکسدا دروست کردووە؟
ئەوەی کۆمەڵگەی لینۆکس Linux ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی کەرەستە نیە بۆ دۆزینەوەی هەڵە و کەلێنەکان، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیەتی؛ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد…
- چۆن بە یەک یاسای سادە باشترین کوالێتی لە ژیری دەستکرد بەدەست دێنیت؟ 🧠🚀📊
بیرۆکەکە یەکجار سادەیە، بەڵام دەرئەنجامەکەی خەیاڵیە: تەنها پێویستە شێوازی داواکردنی فەرمانەکانت لە مۆدێلە زیرەکەکاندا بگۆڕیت بۆ نموونە، لەبری ئەوەی بە سادەیی بڵ…
- 🚀✨ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Prompt Master فەرمانەکانت بۆ زیاتر لە ٣٠ ئامرازی AI باشتر دەکات!
ئەگەر بەردەوام مۆدێلە زمانیەکان یان ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە و کۆدنوسین وەک ChatGPT، Claude، Gemini، Midjourney یان Cursor بەکاردەهێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆر بە…
- كۆمپانیای AOC ڕونمای بێ چوارچێوه ڕاده‌گه‌یه‌نێت
سێ ڕونمای نوێ له‌كۆمه‌ڵه‌ی V2ی بێ چوارچێوه ده‌ركه‌وت كه له لایه‌ن كۆمپانیای AOCیه‌وه به‌رهه‌م هاتووه؛ ئه‌وانیش ڕونمای 22V2H به‌قه‌باره‌ی 22 ئینج و ڕونمای 2…
- هیچ کات بەمشێوەیە ژیاوی؟
ahmadtechhttps://plus.google.com/s/%23ahmadtech/posts birdoztechhttps://plus.google.com/s/%23birdoztech/posts