DEVICES
کامێرایەک بەکوالیتی 400 مێگاپێکسڵ 😮
Ahmad Birdoz1 min read

کامێرایەک بەکوالیتی 400 مێگاپێکسڵ 😮 لەگەڵ ئەوەی کامێرای مۆبایلەکان زۆر پێشکەوتوو بوون بەڵام کەسانێکی زۆریش هەن تا ئێستا کامێرای ڤیدیۆ بەکاردێنن، ئەمەش وای لەکۆمپانیای Hasselblad کرد کەکامێرای H6D-400c multi-shot پێشکەش بە وێنەگرە ئاست بەرزەکان ( پڕۆفێشناڵەکان ) بکات کە وێنە دەگرێ بە 16-bit TIFF بەکوالیتی 400 مێگاپێکسڵ.
هەستەوەری کامێراکە ناتوانێ وێنەبگرێ بەکوالیتی 400 مێگاپێکسڵ ڕاستەوخۆ، چونکە کامێرای H6D-400c هەستەوەری CMOS لەسەرە بەپێوەری 53.4×40 ملم بەکوالیتی 100 مێگاپێکسڵ وەکو کامێرای H6D-100c؛ بەڵام کامێراکە هەڵدەستێ بەگواستنەوەی پێکسڵەکان کەمێکیان بەرەو لایەکی دیاریکراو بە 6 هەنگاو.
کاتێک وێنەیەکی تاکی ئاسایی دەگریت - تا کوالیتی بەرزیش - بۆ هەر پێکسڵێک یەک ئاست هەیە لەڕەنگەکانی RGB ین سور، یان سەوز، یان شین،. بەڵام بۆ دووبارە دروستکردنەوەی ئەو جیاوازیە ووردانە لەجیهانی ڕەنگە ڕاستیەکان ئەوە پێویستت بەزۆر لەوە زیاترە. کامێراکانی Hasselblad بۆ دیمەنە یەک لەدوای یەکەکان هەڵدەستێ بەگۆڕینی ئامێری هەستەوەرەکە بەڕێژەی یەک پێکسڵ بۆ هەر وێنەیەکی گیراو. هەروەها کامێرای H6D-100c چوار دیمەن بۆ هەر وێنەیەک دەگرێ بۆ ئەوەی وێنەیەک بەرهەم بهێنی بەکوالیتی 100 مێگاپێکسڵ، بەڵام H6D-400c ئەوا 6 دیمەن بەکاردێنێ بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باشتر.
لەگەڵ توانای کامێراکە بۆ گرتنی چەند دیمەنێک لەیەک کاتدا ئەوا کامێرای H6D-400c بەکامێرایەکی ژمارەیی باڵادەست دادەنرێ. لەگەڵ ڕوونمایەکی لەمس 920K لەبەشی پشتەوەی، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی HD و4K UHD هەیە، بەستنەوەی بەتەل و بێ تەل، پشتگیری هەردوو کاردی CFast 2.0 یان SD ئاسایی دەکات. لەکاتێک کامێرای H6D-400c شەش باری هەیە بۆ وێنەگرتن بەڵام دەتوانرێ لە چوار باری ئاساییش بەکاربێ بۆ دروستکردنی وێنە بەکوالیتی 100 مێگاپێکسڵ. لەهەردوو باریشدا دەبێ کامێراکە ببەسترێ بەکۆمپیوتەری پی سی یان ماکنتۆش لەکاتی بەکارهێنانی دیمەنی لەدوای یەک.
كامێرای H6D-400c MS بەنرخی 47,995 دۆلار دەفرۆشرێ.
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…
- 🟥 بەناوبانگترین هاککەری مێژوو چۆن گاڵتەی بە FBI کرد؟ چیرۆکی هەڵاتنی ئەفسانەیی کێڤن میتنیک! 🕵️♂️💻🍩
لە ساڵانی نەوەدەکاندا، کاتێک هێشتا ئینتەرنێت و تۆڕەکان لە سەرەتای سەرهەڵدانیاندا بوون، کێڤن میتنیک Kevin Mitnick توانی ببێتە ترسناکترین و داواکراوترین هاککەری س…
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- هەندێک لە تابلێتەکانی iPad Pro 2018 هە لەگەڵ کڕینی کێشەی نوشتاونەتەوەی هەیە
ئەگەر ئامێرێکی تابلێتت لە ئینتەرنێت کڕی و لەماڵەوە بۆت ئاشکرا بوو کە هەندێک نوشتاوەتەوە، ئەوە بە کێشەی دادەنێیت؟ باشە، هەموومان بە کێشەی دادەنێین، بەڵام ئەپڵ بە…
- شۆڕشی تەکنەلۆژیای "کۆنترۆڵی سیخوڕی" لە مۆندیالی ٢٠٢٦: بۆچی جەستەی یاریزانانیان کردە 3D؟ 🛸👀⚽
سڵاو هاوڕێیانی هێژا و خولیایانی وەرزش و تەکنەلۆژیا لە کوردستانی ئازیز ئەم ماوەیە چاوەکانی گشت جیهان و هاندەرانی تۆپی پێ لە کوردستان دەچنە سەر یاریە ئاگرینەکان ل…
- لێنۆڤۆ کۆمپیوتەرێکی دروست کردووە، ڕامەکەی ١ تێرابایتە! 🤯💻
ئەوە کۆمپیوتەر نییە، ئەوە کارگەیەکی گەورەیە لە ناو کیسێکی بچووکدا کە مێشکی مرۆڤ دەوەستێنێت. باسی ThinkStation P5 Gen 2 دەکەین، کە تایبەتە بۆ ئەو کەسانەی ئیشی قو…