Hardware Companies
یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا لە جیهاندا، بزنسێکی ١٠٠ ملیار دۆلاری دروستکرد تەنها لە ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی خۆیەوە! ئەو بزنسەش بوو بە AWS
Ahmad Birdoz1 min read

لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا، کۆمپانیای ئەمازۆن بە خێرایی گەشەی دەکرد، بەڵام تیمە ئەندازیاریەکانی لە ناوخۆدا هەمیشە تووشی هەمان بەربەست دەبوونەوە:
• دروستکردنی هەر بەرهەمێکی نوێ زۆر قورس بوو. • تیمەکان هەمیشە ژێرخانیان لە سفرەوە بونیاد دەنرایەوە (بۆ کۆگا، داتابەیس و سێرڤەرەکان). • لەبری تەرکیز لەسەر خزمەتگوزاریی کڕیاران، کاتیان بە داڕشتنەوەی کەرەستە سەرەتایەکان دەکوژرا.
🛠️ لێرەوە سەرکردایەتی ئەمازۆن بڕیارێکی دا: ناچارکردنی تیمەکان بۆ دروستکردنی خزمەتگوزاریی ڕێکخراو و پێوەری هاوبەش کە هەمووان بتوانن بەکاری بهێننەوە. ئامانجی سەرەتا تەنها خێراکردنی کارەکانی ناوخۆ و کەمکردنەوەی کارە دووبارەکان بوو. پاشان ئەمازۆن سەرنجی شتێکی گرنگی دا؛
ئەم کێشەیە تەنها هی ئەوان نیە، بەڵکو تەواوی ستارتەپ و کۆمپانیاکانی جیهان بەدەست گرانی کڕینی سێرڤەر و قورسی گەشەپێدانی ژێرخانەوە دەناڵێنن!
🚀 لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ئامازۆن دوو خزمەتگوزاری ڕاگرت کە شێوازی دروستکردنی سۆفتوێری گۆڕی: Amazon S3 بۆ کۆگا و Amazon EC2 بۆ توانای پرۆسێسکردنی دیجیتاڵی.
گەشەپێدەران چیتر پێویستیان بە کڕینی ڕەقەکاڵا نەبوو، تەنها بەپێی پێویستی خۆیان کەرەستەکانیان بە کرێ دەگرت. تا ساڵی ٢٠٢٤، داهاتی ساڵانەی AWS ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاند!
📉 سەرکوتووترین بزنسە تەکنەلۆژیەکان هەمیشە بە دیدگایەکی خەیاڵی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جیهان دەست پێ ناکەن. ئەوان لە کۆمپانیایەکەوە دەست پێ دەکەن کە دەیەوێت کێشە و گرێ کوێرەکانی بەردەم کارەکانی خۆی بكاتەوە. کاتێک کێشەیەک چارەسەر دەکەیت کە خۆت بە قووڵی لێی تێدەگەیت، دەبینیت ملیۆنان کەسی تر لە جیهاندا چاوەڕێی هەمان چارەسەری تۆ دەکەن.
بۆ ئەوەی لە جیهانی ژیری دەستکرد و داهاتووی تەکنەلۆژیادا دوا نەکەویت، هەژمارەکەم فۆڵۆ بکە و ببە بە بەشێک لە گەشتەکە! 🤖🚀
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰 سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎 Ahmad Birdoz
#تەکنەلۆژیا #ئامازۆن #خزمەتگوزاری_هەوری #مێژووی_تەکنەلۆژیا #AWS #Amazon #CloudComputing #TechHistory #BusinessGrowth
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئەپڵ بەڕێوە دەچێت:
جا حەز ئەکەن سات بەسات هەواڵەکانتان بۆ بگوازمەوە؟ یان کە تەواو بوو هەمووی بەجارێک دابەزێنم؟ ئەو وێنەیەش شوێنی دوو سیمی ئایفۆنی داهاتووە. BirdozTechhttps://plus.…
- وێنەی ئەمڕۆ 😘
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- چۆن بە یەک یاسای سادە باشترین کوالێتی لە ژیری دەستکرد بەدەست دێنیت؟ 🧠🚀📊
بیرۆکەکە یەکجار سادەیە، بەڵام دەرئەنجامەکەی خەیاڵیە: تەنها پێویستە شێوازی داواکردنی فەرمانەکانت لە مۆدێلە زیرەکەکاندا بگۆڕیت بۆ نموونە، لەبری ئەوەی بە سادەیی بڵ…
- 💻 سیستەمێکی تەواوی کارکردنی AI… لە بەرزی ٣٥,٠٠٠ پێ لەسەر ماکبووکێک کار دەکات!
گەشەپێدەرێک لە کاتی گەشتێکی ئاسمانی ١١ کاتژمێریدا بەسەر زەریای ئەتڵەسیدا، مۆدێلی گەورەی Llama 3.3 70Bـی کۆمپانیای مێتای بە شێوەیەکی ناوخۆیی Local لەسەر لاپتۆپێک…
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- ڕێکلامێکی زیرەکانە 😎
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/