DEVICES
گەنجێکی سووری بە بیرۆکەیەکی سادەوە لەناو چێشتخانەکاندا دەستی پێکرد… ئەمڕۆ قەبارەی مامەڵەکانی کۆمپانیاکەی لە 3.7 ملیۆن دۆلار تێپەڕی و ناوی چووە ناو لیستی فۆربس بۆ ژێر 30 ساڵ 👀🔥
Ahmad Birdoz1 min read

دینیس ئەلئەعرەج بڕیاریدا ڕێگا نەریتیەکەی داواکردنی خۆراک و پارەدان لەناو چێشتخانەکاندا بگۆڕێت، دوای ئەوەی تێبینی کرد کە زۆرێک لە شوێنەکان هێشتا پشت بە شێوازی خاو و ئاڵۆز دەبەستن.
بۆیە لە ساڵی 2022دا کۆمپانیای Tipzی لە ئیمارات دامەزراند، بە ئامانجی گۆڕینی ئەزموونی چێشتخانەکان بۆ ئەزموونێکی دیجیتاڵی تەواو ژیر لەڕێگەی مۆبایل و QR Codeەوە.
بەڵام بیرۆکەکە تەنها لەسەر پارەدانی ئەلیکترۆنی نەوەستا… کۆمپانیاکە سیستمێکی گشتگیری پەرەپێدا کە ڕێگا بە کڕیار دەدات:
• بینینی لیستی خۆراک (مێنیو) لەڕێگەی مۆبایلەوە. • ئەنجامدانی داواکاریەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ. • پارەدان لە ماوەی چەند چرکەیەکدا. • تەنانەت ناردنی بەخشیش بەشێوەی دیجیتاڵی.
لە ماوەیەکی زۆر کورتدا، Tipz سەرکەوتوو بوو لە ڕاییکردنی زیاتر لە 45 هەزار داواکاری، بە کۆی گشتی مامەڵەکان کە گەیشتە 3.7 ملیۆن دۆلار لەنێوان کانوونی دووەم و ئەیلوولی 2024دا 😳
ئەم سەرکەوتنە خێرایە سەرنجی چێشتخانە و کافێیە ناسراوەکانی ڕاکێشا بۆ کارکردن لەگەڵ سەکۆکەدا، وەک: DUO Gastrobar و Amanos Restaurant & Cafe و Babushka.
بەڵام گەورەترین دەستکەوت… چوونی دینیس ئەلئەعرەج بوو بۆ ناو لیستی فۆربس 30 (Under 30) بۆ ساڵی 2024، تا ببێتە یەکێک لە دیارترین سەرکردە و کارسازە گەنجەکانی ناوچەکە. چیرۆکێکی نوێ کە دەیسەلمێنێت یەک بیرۆکەی ژیرانە دەتوانێت پیشەسازیەک بەتەواوی بگۆڕێت 🚀
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰 / سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 / Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- لهمانگی چواری ڕابردوو، گوگڵ خۆی بۆ چهند گۆڕانكارییهك ئاماده كرد بۆ نهرمهواڵهی یوتیوبی منداڵان (YouTube Kids) ، ئهم تایبهتمهندییانهش كۆنتڕۆلی زیاتر دهداته بهرپرسی منداڵ بۆ ئهو شتانهی كه
http://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.htmlhttp://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.html BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- تهواوی زانیاریهكان لهسهر مۆبایلی گهلاكسی نۆت 9
مۆبایله ناوازهكهی سامسونگ كه دهمێكه چاوهڕوهڕێی هاتنین ئهویش مۆبایلی گهلاكسی نۆت 9 یه، له بۆنهیهكی تایبهت لهنیویۆڕك لهولاتی ئهمریكا بهفهرمی ب…
- HONOR لۆگۆی بڕاندەکەی خۆی گۆڕی
بە بۆنەی تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر دەرکردنی بڕاندی HONORی بازرگانی ، کۆمپانیا چینەکە لۆگۆی تازەی بڕاندەکەی ڕاگەیاند. کۆمپانیای HONOR سەرکەوتوو بوو لەوەی لەبازاڕ…
- 💻 سیستەمێکی تەواوی کارکردنی AI… لە بەرزی ٣٥,٠٠٠ پێ لەسەر ماکبووکێک کار دەکات!
گەشەپێدەرێک لە کاتی گەشتێکی ئاسمانی ١١ کاتژمێریدا بەسەر زەریای ئەتڵەسیدا، مۆدێلی گەورەی Llama 3.3 70Bـی کۆمپانیای مێتای بە شێوەیەکی ناوخۆیی Local لەسەر لاپتۆپێک…
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…