AI Models
بازاڕی ڕەشی ژیری دەستکرد لە چین: هێزی GPT-5 بە چەند سەنتێک! 🇨🇳💥
Ahmad Birdoz3 min read

بیهێننە پێش چاوی خۆتان کە ئێمە لێرە مانگانە پارەیەکی زۆر دەدەین بۆ بەکارهێنانی مۆدێلەکانی وەک GPT یان Claude، لە کاتێکدا لە چین، قوتابیان و پرۆگرامسازان بەکارهێنەری هەمان ئەم مۆدێلانەن بە نرخێکی نزیک لە بەخۆڕایی! 😳🔥
قوتابیەکی زانستی کۆمپیوتەر لە چین، پەردەی لەسەر جیهانێکی شاراوەی ژێر زەوی لادا؛ شتێک هاوشێوەی "بازاڕی ڕەشی ژیری دەستکرد"، بەڵام بە ئاشکرا و لەسەر ماڵپەڕە ناودارەکانی وەک Taobao و Xianyu کار دەکات.
💸 نرخە خەیاڵیەکان: تەنها ٣٪ بۆ ٤٪ی نرخی ڕاستەقینە! لەو بازاڕەدا خەڵکانێک هەن کە مافی دەستڕاگەیشتن بە APIی مۆدێلە پێشکەوتووەکانی وەک Claude و وەشانە نوێیەکانی وەک GPT-5.4 و GPT-5.5 بە نرخگەلێکی هێندە هەرزان دەفرۆشن کە مرۆڤ سەرسام دەکات:
• تەنها ٣٪ بۆ ٤٪ی نرخی فەرمی و ڕاستەقینەی خۆی! • ئەگەر بەکارهێنەرێک لە دەرەوەی چین یەک دۆلاری تەواو بدات بۆ بڕێکی دیاریکراو لە تۆکنز (Tokens)، لەوێ هەمان بڕ تەنها بە ٣ یان ٤ سەنت دەستدەکەوێت! • سەبارەت بە مۆدێلی Claude، لە هەندێک دۆخدا بە تەنها ١٠٪ بۆ ٢٠٪ی نرخی بنەڕەتی خۆی دەفرۆشرێت 💀.
سەرسوڕمانی ڕاستەقینە لێرەدایە: زۆرێک لە گەشەپێدەرانی ئەوێ ڕۆژانە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن تۆکن تەنها بەرامبەر بە یەک دۆلار دەسوتێنن! ئەمەش وایکردووە پرۆسەی کۆدکردنی سەرپێیی (Vibe Coding) بە درێژایی ٢٤ کاتژمێر و بەبێ هیچ ترسێک لە تێچووە داراییەکان بەردەوام بێت.
🌐 نهێنیەکە لە چیدایە؟ وێستگەکانی پڕۆکسی(Proxy Stations) بیرۆکەکە یەکجاز سادەیە؛ کەسانێک یان گرووپێک هەن کە کرێدتی زەبەلاحی API یان ژمارەیەکی زۆر ئەکاونتی جۆراوجۆر بە کۆ دەکڕن. پاشان سێرڤەری تایبەتی خۆیان بونیاد دەنێن کە وەک سێرڤەرە بریکارەکان کار دەکەن و تەواوی داواکارییەکان (Requests) لە فلتەری ئەوانەوە تێپەڕ دەبێت. دواتر ئەم دەستڕاگەیشتنە بە هەزاران بەکارهێنەر بە نرخێکی زۆر کەم دەفرۆشنەوە.
واتە تۆ وەک بەکارهێنەر وا هەست دەکەی کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ GPT یان Claude کار دەکەی، بەڵام لە ڕاستیدا بریکارێکی زەبەلاح لە ناوەڕاستدا وەستاوە کە تەواوی داواکاریەکان کۆدەکاتەوە و دابەشیان دەکاتەوە.
ئەم دۆخە دەرگایەکی ترسناک و لە هەمان کاتدا سەرنجڕاکێشی کردووەتەوە؛ هەندێک کەس گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی کە ئەندازیاریی پێچەوانە (Reverse Engineering) بۆ Codex و چەندین خزمەتگوزاری تر بکەن، و بیگۆڕن بۆ پڕۆکسی تەواو بۆ API، پاشان ئەمانەی خوارەوەی بخەنە سەر:
• ئابۆنە و بەشداری ناوچەیی هەرزانتر 🌍. • ئۆفەرە بەخۆڕاییە تاقیکاریەکان (Free Trials) 🎁. • ئەکاونتە کۆکراوە و هاوبەشەکان 👥. • تەنانەت سیستەمی ئۆتۆماتیکی بۆ دووبارە فرۆشتنەوە 🤖.
⚔️ جەنگی بەکاربردن و باجی مەترسیداری باڵادەستی ئەم بابەتە هێندە بەربڵاوە، وادەکات تێبگەیت کە چین بە شێوازێکی تەواو جیاواز لە هەموو جیهان چۆتە ناو جەنگی بەکاربردنی ژیری دەستکردەوە. نزیکەی هەر قوتابیەکی زانستی کۆمپیوتەر یان پڕۆگرامسازێک لەوێ، دەستڕاگەیشتنێکی بێپایانی بۆ مۆدێلە بەهێزەکان هەیە، ئەمەش باڵادەستی و شانسی پێشەنگیەکی بێوێنەیان پێدەدات لە فێربوون، کۆدکردن، بونیادنانی پڕۆژەکان، و تەنانەت ڕاگەیاندنی کۆمپانیا ستارتئەپەکان بە خێراییەکی شێتانە.
سەیرتر لەوە، ئەمە تەنها بۆ قوتابیان نیە، بەڵکو تەنانەت ئەندازیارانی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا لە ناو چیندا، ئەم سێرڤەرانە لە کارەکانی ڕۆژانەیاندا بە ئاسایی بەکاردێنن! بەڵام بێگومان، هەر شتێک باجی خۆی هەیە! ⚠️ چونکە زۆربەی ئەم سێرڤەرە بریکارانە بە شێوەیەکی گشتی ئەمانە تۆمار دەکەن: • تەواوی پڕۆمپت و فەرمانەکان (Prompts). • چات و گفتوگۆکان. • کۆدە پرۆگرامسازیەکان و سەرجەم ئەو داتایانەی کە دەیاننێریت.
ئەمەش واتە ئەگەر تۆ لەسەر پڕۆژەیەکی هەستیار یان زانیاری تایبەت کار بکەیت، بە کردەوە هەموو شتێک ڕادەستی کەسێکی نەناسراو دەکەیت لە شوێنێکی نادیاردا 💀.
ئێمە بەرەو قۆناغێکی تەواو نوێ هەنگاو دەنێین؛ قۆناغێک کە تێیدا ژیری دەستکرد بووە بە شتێک هاوشێوەی وزەی کارەبا: ئەو کەسەی ڕێگەیەک دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بە هەرزانتر بیگەیەنێت... ئەو دەبێتە براوەی پێشبڕکێکە!
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰 / سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 / Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- چاوچنۆکی کۆمپانیاکان کۆتایی بە Snapdragon دەهێنێت! 💻⚠️
مایکرۆسۆفت چەند ساڵێکە هەوڵ دەدات ویندۆز لەسەر چیپی ARM کاربکات، تاوەکو ماوەی کارکردنی درێژبێتەوەو بگاتە ئاستێکی بەرز بەنرخێکی زۆر گونجاو. هەروەها لەکۆڵ کێشەی گ…
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…
- تەکنەلۆژیای شەقامە درەوشاوەکان لە تاریکیدا؛ ئەزموونێکی نوێ لە ئوسترالیا
ئوسترالیا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی هێڵکاری نوێی سەر شەقامەکانە کە توانای هەڵمژینی تیشکی خۆریان لە کاتی ڕۆژدا هەیە و لە تاریکی شەودا بە ڕەنگی سەوز دەدرەوشێنەوە، بە م…
- ئەمڕۆ شاومی نەوەی دووەمی مۆبایلی Black Shark Helo بەبیرگەی کاتی ڕام 10 گێگابایت. چاوەڕوانی بابەتێکی تایبەت...
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- 🐧⚠️ لێشاوی ڕاپۆرتەکان گەشەپێدەرانی سەرقاڵ کردووە؛ چۆن زیرەکی دەستکرد بە خێرا دۆزینەوەی کەلێنەکان قەیرانێکی نوێی لە ناوکی لینۆکسدا دروست کردووە؟
ئەوەی کۆمەڵگەی لینۆکس Linux ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی کەرەستە نیە بۆ دۆزینەوەی هەڵە و کەلێنەکان، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیەتی؛ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد…
- کوردی/عربي
🔄 چیتر کاتت بە نووسینی پرۆمپت بەفیڕۆ مەدە؛ سەردەمی نوێ سەردەمی ئەڵقە داخراوەکانە Looping شێوازی نەریتی پرۆمپتینگ Prompting وەک ئەوە وایە بەسەر سەری کارمەندێکەو…