AI Models
کۆمپانیای OpenAI ئەو پرۆژەیەی لە "ماڵتا" جێبەجێ کرد کە خەونی ئیمارات بوو! 🇲🇹🇦🇪❌
Ahmad Birdoz1 min read

کۆمپانیای OpenAI هاوبەشیەکی نوێی لەگەڵ ووڵاتی ماڵتا ڕاگەیاند؛ بەمەش ماڵتا دەبێتە یەکەم وڵات لە جیهاندا کە بەشداری یەک ساڵەی خۆڕایی لە خزمەتگوزاریی ChatGPT Plus بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی دابین بکات.
بەڵام پێشکەشکردنی ئەم دیارییە بەبێ مەرج نیە: ١. خولی زۆرەملێ: دەبێت هاووڵاتییان خولێکی سەرەتایی لە بنەماکانی زیرەکی دەستکرد لە زانکۆی ماڵتا تەواو بکەن.
٢. ناسنامەی ئەوروپی: هەر کەسێک سوود لەم پێشنیارە وەربگرێت، پێویستە ئەکاونتی ناسنامەی دیجیتاڵی (eID)ی تایبەت بە یەکێتی ئەوروپای هەبێت.
ئەم بڕیارە زیاتر لە ٥٧٠ هەزار کەس دەگرێتەوە؛ هەم ئەو ماڵتییانەی لە ناو وڵاتدا دەژین، هەم ئەوانەشی کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن.
ئەی پەیوەندیی ئیمارات بەم چیرۆکەوە چیە؟ لێرەدا کایەکە سەرنجڕاکێش دەبێت! لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥دا، OpenAI هاوبەشیەکی گەورەی لەگەڵ ئیمارات ڕاگەیاند بۆ پڕۆژەیەکی زەبەلاح بە ناوی Stargate UAE. پلانەکە ئەوە بوو داتا سەنتەرێکی گەورە دروست بکرێت بۆ کارپێکردنی مۆدێلەکانی GPT بە شێوەیەکی ناوخۆیی لەژێر دەستی حکومەتی ئیماراتدا، هاوکات حکومەتی ئیمارات وەبەرهێنانی خەیاڵی لە پڕۆژەی STARGATE US لە ناو ئەمریکادا دەکرد.
تەنانەت لە دەقی بەیاننامە فەرمیەکەی ئەو کاتەدا هاتبوو: "ئەم هاوبەشییە وادەکات ئیمارات ببێتە یەکەم وڵات لە جیهاندا کە خزمەتگوزارییەکانی ChatGPT بۆ دانیشتووانەکەی دابین بکات!"
بەڵام وەک دەبینین، لە پشت پەردەوە شت گۆڕاوە و هاوکێشەکان بە جۆرێکی تر کەوتوونەتەوە؛ ماڵتا زۆر بە بێدەنگی پێشیان کەوت و نازناوەکەی لێ ڕفاندن! 🤷🏻♂️
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە / سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 / Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- 🟥 بۆ یەکەمجار.. ژیری دەستکرد لە خۆیەوە فێڵ لە مرۆڤی ڕاستەقینە دەکات! 🤖🚨🎭
سڵاو و ڕێز لە سەرجەم هۆگرانی جیهانی تەکنەلۆژیا، ئاسایشی سایبەری و ژیری دەستکرد ئەمجارە بابەتەکە تەنیا تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی ناو تاقیگە داخراوەکان نیە، بەڵکو پە…
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…
- ئەمڕۆ شاومی نەوەی دووەمی مۆبایلی Black Shark Helo بەبیرگەی کاتی ڕام 10 گێگابایت. چاوەڕوانی بابەتێکی تایبەت...
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- تەکنەلۆژیای شەقامە درەوشاوەکان لە تاریکیدا؛ ئەزموونێکی نوێ لە ئوسترالیا
ئوسترالیا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی هێڵکاری نوێی سەر شەقامەکانە کە توانای هەڵمژینی تیشکی خۆریان لە کاتی ڕۆژدا هەیە و لە تاریکی شەودا بە ڕەنگی سەوز دەدرەوشێنەوە، بە م…
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…