AI Models
گوگڵ پەردە لەسەر نهێنیەکانی ئایفۆنی داهاتوو لادەدات.. پێش ئەپڵ! 📱💥
Ahmad Birdoz2 min read

پێش ئەوەی ئەپڵ لە کۆنفرانسی خۆیدا قسە بکات، گوگڵ بە فەرمی کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی نوێی بە ناوی Gemini Intelligence بۆ سیستەمی ئەندرۆید ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە تەنها بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید گرنگ نیە، بەڵکو نەخشەی ڕێگای ڕوونی ئەو شۆڕشەیە کە لە چەند مانگی داهاتوودا لە ناو ئایفۆن و وەشانی نوێی iOS 27دا دەیبینین.
لێرەدا پوختی ئەو گۆڕانکارییە گەورانە دەخەینە ڕوو کە ڕووی سیستەمەکە دەگۆڕن:
١. ئۆتۆماتیککردنی ئەرکەکان (Task Automation) لەمەودوا تەنها بە دەنگ داوا لە جێمینای دەکەیت کارێکت لە ناو ئەپێکی تردا بۆ جێبەجێ بکات. بۆ نموونە؛ پێی دەڵێیت گەشتێکم بۆ ڕێکبخە لە ناو ئەپی Booking یان Expedia، ئەویش بەپێی ئەو زانیاری و حەزانەی پێشتر لای خۆی پاراستوویەتی، هەموو شتێک جێبەجێ دەکات. لە کۆتاییدا تەنها نۆتیفیکەیشنێکت بۆ دەنێرێت تا پێداچوونەوەی پێدا بکەیت و پارەکە بدەیت.
٢. جێمینای لە ناو جەرگەی کڕۆمدا: کورتکردنەوەی بابەتە درێژەکان، گەڕانی هۆشمەند (AI Mode) و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لەسەر ئەو ماڵپەڕەی تێیدایت. نایابترین بەشی ئەوەیە دەتوانیت دوو لاپەڕەی جیاواز (بۆ نموونە بۆ بەراوردکردنی نرخ و تایبەتمەندی بەرهەمەکان) پێکەوە بەراورد بکەیت و بڕیاری کۆتایی بدەیت.
٣. کارلێک لەگەڵ ناوەڕۆکی شاشە تەنها بە داگرتنی دوگمەی پاوەر بۆ ماوەیەکی کورت، جێمینای دەتوانێت دەست بەسەر ناوەڕۆکی شاشەکەدا بگرێت. بۆ نموونە؛ لیستێکی کڕینی کەلوپەلت لە ئەپی نۆت نووسیوە، جێمینای لیستەکە وەردەگرێت، دەچێتە ناو ئەپی سوپەرمارکێتەکەت و سەبەتەی کڕینەکەت بۆ ئامادە دەکات، تۆش تەنها کلیکێک لەسەر پارەدان دەکەیت و تەواو!
٤. پڕکردنەوەی ناوازەی زانیاریەکان (Super Autofill) کاتێک دەتەوێت فۆرمێک لە ماڵپەڕێک پڕ بکەیتەوە و پێویستت بە زانیاریەکە لە ناو جیمێڵ یان ئەپێکی تر، جێمینای لە ڕێگەی تایبەتمەندی Personal Intelligence کە پێشتر داتاکانی تۆی ناسیوە، هەموو خانەکان بە یەک چرکە و بێ هەڵە پڕ دەکاتەوە.
٥. تایبەتمەندیە دڵخوازەکە؛ Rambler لە کێبۆردی Gboard 🎙️⌨️ ئەمەیان ڕێک بۆ دڵی خۆمانە! کێبۆردی Gboard لەم چەند مانگەی دواییدا لە نووسینی دەنگیدا کێشەی زۆری هەبوو (تا کار گەیشتە ئەوەی زۆربەمان بچینە سەر ئەپی تر وەک Typeless). بەڵام لەم نوێکارییەدا بە ناوی Rambler، چیتر پێویست ناکات وشە بە وشە چاوەڕێی نووسینەکە بیت کە پڕ بێت لە هەڵە. تۆ هەموو قسەکانت بەیەکجار دەکەیت، پاشان جێمینای دەیبات و دوای شیکردنەوە و ڕاستکردنەوە، دەقێکی تەواو ڕێک و بێخەوشت پێشکەش دەکات.
پەیوەندی ئەمە بە ئەپڵ و ئایفۆنەوە چیە؟ 🤔 لە شوباتی ڕابردوودا، ئەپڵ بە فەرمی ڕایگەیاند کە بۆ بەهێزکردنی "سیری" لە وەشانی iOS 27 و تەواوی سیستمەکانی تری، مۆدێلەکانی جێمینای گوگڵ بەکاردەهێنێت. هاوکات ئەم ئۆتۆماتیککردنی ئەرکانە ڕێک ئەو پڕۆژەیەیە کە ئەپڵ پێشتر بە ناوی App Intents باسی کردبوو.
کەواتە، ئەم لادانەی پەردەیە لای گوگڵ، نیشاندانی ڕاستەوخۆی ئەو هێز و عەقڵیەتەیە کە لە پایزی ئەمساڵدا لە ناو ئایفۆنە نوێیەکاندا بەدی دەکەین!
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰
سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئەمڕۆ شاومی نەوەی دووەمی مۆبایلی Black Shark Helo بەبیرگەی کاتی ڕام 10 گێگابایت. چاوەڕوانی بابەتێکی تایبەت...
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- تهواوی زانیاریهكان لهسهر مۆبایلی گهلاكسی نۆت 9
مۆبایله ناوازهكهی سامسونگ كه دهمێكه چاوهڕوهڕێی هاتنین ئهویش مۆبایلی گهلاكسی نۆت 9 یه، له بۆنهیهكی تایبهت لهنیویۆڕك لهولاتی ئهمریكا بهفهرمی ب…
- دوێنێ OpenAI خزمەتگوزاری Dotsی دابەزاند..
لەناکاو ئیلۆن ماسک دۆمەینی Dot. comی کڕی بە 20 مليدن دۆلار.. وایلێکرد بیگەیەنێت بە Grok bot😅
- كۆمپانیای AOC ڕونمای بێ چوارچێوه ڕادهگهیهنێت
سێ ڕونمای نوێ لهكۆمهڵهی V2ی بێ چوارچێوه دهركهوت كه له لایهن كۆمپانیای AOCیهوه بهرههم هاتووه؛ ئهوانیش ڕونمای 22V2H بهقهبارهی 22 ئینج و ڕونمای 2…
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- کورتەی نوێبونەوەی مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ مانگی نۆ .. 😂
ئەحمەد بیردۆز