AI Models
دەزانی کێبڵی فایبەری ئینتەرنێتەکەتان دەتوانێت سیخوڕیت بەسەرەوە بکات و گوێ لە قسەکانت بگرێت؟ 🕵️♂️🌐
Ahmad Birdoz1 min read

توێژەرانی زانکۆی "ئیدینبرگ" دۆزینەوەیەکی غەریبیان کردووە؛ دەڵێن کاتێک تیشکی لەیزەر بە ناو کێبڵەکانی فایبەر ئۆپتیکدا دەڕوات، بە شێوەیەکی زۆر هەستیار لەگەڵ لەرینەوەی دەنگی چواردەوری دەگۆڕێت. واتە ئەگەر لە تەنیشت کێبڵەکە دانیشتبێتیت و باسی نهێنیەکانی ژیانت بکەیت، کێبڵەکە وەک مایکرۆفۆن کار دەکات و هەستی پێ دەکات!
جا زاناکان بۆ بەجێگەیاندنی پلانەکە چیان کردووە؟ • مۆدێلێکی زیرەکی دەستکردی خۆڕاییان بەکارهێناوە بۆ شیکردنەوەی گۆڕانکاریەکانی تیشکی لەیزەرەکە.
• ئەم داتایەیان ڕاستەوخۆ داوە بە زیرەکی دەستکردی Whisper API (کە هی کۆمپانیای OpenAIـە)، ئەویش بەبێ یەک و دوو، هەموو قسەکانی بە پیت لێ دەرکردوونەتەوە و کردوویەتی بە دەق!
ئەی کلیلە سەیرییەکەی کوا؟ بەر لەوەی تووشی وەسوەسە ببیت، ئەم تاقیکردنەوەیە تەنها لەسەر ئەو کێبڵانە سەرکەوتوو بووە کە لەسەر ڕووی زەوی بەدیارەوە بوون و مەودای قسەکردنەکەش لێیانەوە ٥ مەتر بووە. بەڵام کاتێک کێبڵەکەیان تەنها ٢٠ سانتیمەتر خستووەتە ژێر خاکەوە... ئیتر سیحرەکە بەتاڵ بووەتەوە، فایبەرەکە کڕ و بێدەنگ بووە و تەنانەت یەک وشەشی پێ نەبیستراوە!
دەی ئێستا هەستە بە هێمنی بچۆ ڕاوتەرەکە لە باوەش بگرەوە و داوای لێبوردنی لێبکە کە گومانت لێکردووە. 😉
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰 سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئایا تۆش بێزاربوویت لە دیزاینە دووبارە و «بێگیانەکانی» زیرەکی دەستکرد؟
هەموومان کەوتووینەتە ئەم تەڵەیەوە: لە ڤیدیۆ یان وتارێکدا نمایشێکی بەهێزی تواناکانی زیرەکی دەستکرد دەبینین، بەڵام کاتێک داوای دروستکردنی ڕووکارێک UI یان پەڕەیەکی…
- گرانترین سێلفی لە دونیا
تۆم وایت لە دوکانی مۆتە دەرچوو لەشاری ئۆماها لەویلایەتی نیبڕاسکا نەیزانی کە گرانترین سێلفی گرتووە🥰 چونکە لەگەڵ چوارەم دەوڵەمەندترین کەس وارین بافێت و پۆل ماکرت…
- کام ڕێگا بەکاردەھێنی بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت 🤔
AhmadTechhttps://plus.google.com/s/%23AhmadTech/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- تەکنەلۆژیای شەقامە درەوشاوەکان لە تاریکیدا؛ ئەزموونێکی نوێ لە ئوسترالیا
ئوسترالیا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی هێڵکاری نوێی سەر شەقامەکانە کە توانای هەڵمژینی تیشکی خۆریان لە کاتی ڕۆژدا هەیە و لە تاریکی شەودا بە ڕەنگی سەوز دەدرەوشێنەوە، بە م…
- وانەیەک لەهەوای کراوەی سروشت
هۆڵەندا ١٩٥٧ ❤️ www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23A…
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…