DEVICES
تیم پەین: لە کوڕێکی فەقیرەوە بۆ پاشای نیووزەلەندا! 🇳🇿⚽🤯🤣
Ahmad Birdoz2 min read

چیرۆکی ئەو یاریزانەی ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی بە خێراییەکی شێتانە بەرزبوویەوە بۆ ١.٧ ملیۆن! 🚀📈
کاکە ئەمە ئینتەرنێتە یان مەخفەر؟ 😭😭 هەموو شتێک بەسەر یەکدا تێکچووە! دوو ڕۆژ پێش ئێستا، دروستکەرێکی ناوەڕۆکی ئەرجەنتینی بە ناوی "ئێل سکارسۆ" (El Scarsso)، کە دیارە زۆر بێکار بووە و مێشکی لە هەموو ژیرییـەکی دەستکرد باشتر ئیشی کردووە 🧠😂 بڕیار دەدات بگەڕێت بەناو هەموو یاریزانانی مۆندیالی ٢٠٢٦ بۆ ئەوەی بزانێت کێ لە هەموویان بێبەشتر و فەقیرترە لە فۆڵۆوەری ئینستاگرام!
ئەنجامەکە کێ بوو؟ کابرایەکی داماو و بێدەنگی نیووزەلەندی بە ناوی "تیم پەین" (Tim Payne)! 🇳🇿🤣 کابرا تەنیا ٤ هەزار فۆڵۆوەری هەبوو... یانی بەس دایکی، هاوڕێکانی گەڕەک، لەگەڵ ئەو کابرایەی کەباب و فەلافلی لێ دەکڕێت فۆڵۆوەری بوون! 😭😭🥙 ئەگەر پۆستێکی بکردایە، بەس خۆی و باوکی لایکی یەکتریان دەکرد! 🤣 لێرەدا ئێل سکارسۆ وەک بریکارێکی نهێنی فەرمانی دا بە فۆڵۆوەرەکانی و پێی وتن: "هێرش بەرنە سەری، با کابرا تووشی سەکتە بکەین و بیکەین بە ترێند!" 🚀 قەومەکەش ڕێک وەک سوپای مەغۆل بە لێشاو چوونە سەر ئەکاونتەکەی! 🏃♂️🏃♂️ لە چەند کاتژمێرێکدا، ئەو ٤ هەزارە فەقیرە بوو بە زیاتر لە ٦٠٠ هەزار فۆڵۆوەر! 📈🤯 باوەڕ بکە تیم پەین بەیانی لە خەو هەڵساوە، مۆبایلەکەی بینیوە هەر زەنگ لێدەدات و شاشەکەی خەریکە دەسوتێت، حەتمەن وتوویەتی "ئەی هاوار مۆبایلەکەم هاک کراوە، با خێرا فۆڕماتی بکەم و وەشانـێکی نوێی بۆ دابەزێنم!" 📱🦠🤣🤣
کابرا شۆک بووە، لە پڕێکدا بوو بە کوڕێک، لە سەرۆک وەزیرانی نیووزەلەندا و هەموو ئەستێرەکانی ڕەگبی وڵاتەکەی بەناوبانگتر بوو! 👑😭 کابرا وای لێهات بڵێت "کاکە من کێم؟ لێرە چی دەکەم؟" 🤣
دواتر کە تێگەیشتووە کارەساتەکە چیە و کێ ئەم یاریەی پێکردووە، خێرا نامەیەکی سوپاسگوزاری بۆ ئێل سکارسۆ ناردووە و پێی وتووە: "برا گیان، ئەوە تۆ چیت کرد؟ من تا دوێنێ لە کۆڵان کەس سڵاویشی لێ نەدەکردم، ئێستا بووم بە مێسی!" 😭😭🤣 ببورن مەخسەدم کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوو 😎😅
ئای لەم ئینتەرنێتە، ئەگەر بەزمی لێ بگرێت، کابرایەکی نەناسراو دەکاتە ئاغای جیهان! بژی سۆشیاڵ میدیا کە لە یەک شەودا ژیانی مرۆڤ هەڵدەگێڕێتەوە! 👏🤣🤣
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە / سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 / Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro ڕاگهیهنرا بهڕونمای 6.26
پاش دهنگۆی زۆر لهكۆتاییدا كۆمپانیای شاومی چینی ئهمڕۆ ههستا بهڕاگهیاندنی مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro لهپێگه فهرمیهكانی خۆی لهئینتهرنێت. ئاسایی ده…
- ئینڤیدیا بۆمبێکی تەقاندەوە کە کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی کارکردنمان لەگەڵ OpenClaw ..!!
ناوی ئەم بۆمبە NVIDIA NeMo Clawـە. هەندێکمان تاقیمان کردەوە و ئاشقی OpenClaw بووین، چونکە ڕێگە بە ژیری دەستکرد AI دەدات ئەرکەکان بە تەواوی و بە تەنیا جێبەجێ بکا…
- 🐧⚠️ لێشاوی ڕاپۆرتەکان گەشەپێدەرانی سەرقاڵ کردووە؛ چۆن زیرەکی دەستکرد بە خێرا دۆزینەوەی کەلێنەکان قەیرانێکی نوێی لە ناوکی لینۆکسدا دروست کردووە؟
ئەوەی کۆمەڵگەی لینۆکس Linux ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی کەرەستە نیە بۆ دۆزینەوەی هەڵە و کەلێنەکان، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیەتی؛ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد…
- مۆبایلێکی لەئۆپۆوە کەتوانای نوشتانەوەی هەیە، لەهەمان کاتدا دەبێتە تابلێتیش کاتێک کەمۆبایلەکە دەکەیتەوە.
AhmadTechhttps://plus.google.com/s/%23AhmadTech/posts
- هەندێک لە تابلێتەکانی iPad Pro 2018 هە لەگەڵ کڕینی کێشەی نوشتاونەتەوەی هەیە
ئەگەر ئامێرێکی تابلێتت لە ئینتەرنێت کڕی و لەماڵەوە بۆت ئاشکرا بوو کە هەندێک نوشتاوەتەوە، ئەوە بە کێشەی دادەنێیت؟ باشە، هەموومان بە کێشەی دادەنێین، بەڵام ئەپڵ بە…
- كۆمپانیای AOC ڕونمای بێ چوارچێوه ڕادهگهیهنێت
سێ ڕونمای نوێ لهكۆمهڵهی V2ی بێ چوارچێوه دهركهوت كه له لایهن كۆمپانیای AOCیهوه بهرههم هاتووه؛ ئهوانیش ڕونمای 22V2H بهقهبارهی 22 ئینج و ڕونمای 2…