Open Source AI
🚨 یەک ملیار تۆکن تەنها بە ١٣ دۆلار! کاتێک DeepSeek بازاڕ لەسەر یەک پەنجە دەسووڕێنێت 🤯
Ahmad Birdoz1 min read

یەک ملیار تۆکن (Token) تەنها بە ١٣ دۆلار! بەڵێ، ژمارەکە هەڵە نیە. دیارە ئێمە خەریکە دەچینە قۆناغێکی تەواو نوێوە لە جیهانی ژیری (Intelligence)ی دەستکرددا.
کۆمپانیای (DeepSeek) داشکاندنێکی شێتانەی تا ٧٥٪ی خستبووە سەر نرخەکانی API. هەمووان لەو بڕوایەدا بوون کە ئەمە تەنها ڕیکلامێکە و کۆتایی مانگ ئەم 'پۆزە' کۆتایی دێت... بەڵام شۆکەکە ئەوە بوو، کۆمپانیاکە بڕیاری دا ئەم داشکاندنە بە هەمیشەیی بۆ وەشان (Version)ی V4 جێگیر بکات!
ئەمەش واتا تێچووی کارپێکردنی پڕۆژە زەبەلاحەکانی تایبەت بەم بوارە بوو بە 'بەلاش'. دروستکردنی چاتبۆت، ئامرازی نووسین، شیکاریی داتا، یان هەر ئەپڵیکەیشنێکی تر کە جاران پێویستی بە ميزانیەی وەزارەتێک هەبوو، ئێستا بە پارەی قاوەیەک دەکرێت!
شوکە گەورەکەش هێشتا لە ڕێگەیە 👀... ئەم نرخە هەرزانە لە کاتێکدایە کە ئەوان هێشتا بە فەرمی پشت بە چیپە نوێیەکانی هواوەی (Ascend 950PR) نابەستن کە بڕیارە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بکەونە کار. پێشبینیەکان دەڵێن کە ئەو چیپانە تێچووەکە هێندەی تریش دەشکێنن. یانی ئێمە لەبەردەم شەڕی مان و نەمانی نرخەکانداین و هەموو کۆمپانیایەک دەیەوێت بە هەر شێوازێک بێت بازاڕەکە بشکێنێت.
بەڕاستی ئەوەی ئێستا ڕوودەدات پێمان دەڵێت کە تەکنەلۆژیا لە دەستی کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوە دەردەچێت؛ ئیتر هەر گەشەپێدەرێک یان هەر کەسێک بیرۆکەیەکی هەبێت، دەتوانێت ببێتە بریکار (Agent)ی پرۆژەکەی خۆی بەبێ ئەوەی گیرفانی کون کون ببێت. ئەگەر ئەم داڕمانەی نرخەکان بەم شێوەیە بەردەوام بێت، لە ساڵێک یان دوو ساڵی داهاتوودا بازاڕ دەبێتە گۆڕەپانێکی تەواو شێتانە! 🤯
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە
سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- [#BirdozTech](https://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts) [www.BirdozTech.com](http://www.birdoztech.com/)
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- 🚀✨ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Prompt Master فەرمانەکانت بۆ زیاتر لە ٣٠ ئامرازی AI باشتر دەکات!
ئەگەر بەردەوام مۆدێلە زمانیەکان یان ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە و کۆدنوسین وەک ChatGPT، Claude، Gemini، Midjourney یان Cursor بەکاردەهێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆر بە…
- كۆمپانیای AOC ڕونمای بێ چوارچێوه ڕادهگهیهنێت
سێ ڕونمای نوێ لهكۆمهڵهی V2ی بێ چوارچێوه دهركهوت كه له لایهن كۆمپانیای AOCیهوه بهرههم هاتووه؛ ئهوانیش ڕونمای 22V2H بهقهبارهی 22 ئینج و ڕونمای 2…
- یەکێک پرسیارێکی لە GPT کرد ، چۆن تا ١٤٠ بژیت، وەڵامی شۆکهێنەر بوو...
یەکێک پرسیارێکی لە GPT کرد ، چۆن تا ١٤٠ بژیت، وەڵامی شۆکهێنەر بوو... سەیری کۆمێنتەکان بکە 👇
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…