Open Source AI
🚀 چۆن ئەم پڕۆژەیە بازاڕی نەرمەکاڵاکانی پێشکەشکردن ( Presentation)ی وێران کرد! 🤯💥
Ahmad Birdoz1 min read

ئەگەر تۆش وەک من ماندوو بوویت بە دەست ئەو بەرنامە پارە-خۆر و بەشداریکردنە مانگانەییانەی (Subscription) بۆ دروستکردنی پێشکەشکردن (Presentation) هەیە، ئەوا ئەم هەواڵە بۆ تۆیە. ئامرازێک هاتووەتە کایەوە کە لەسەر GitHub زیاتر لە 5000 ئەستێرەی بەدەستهێناوە و بازاڕەکەی تەواو شێواندووە!
🥊 بۆچی ئەم ئامرازە جیاوازە؟ خاڵی بەهێزی ئەم پرۆژەیە ئەوەیە کە "ئازادیت" پێ دەبەخشێت: • داگرتنی فایلەکە: پێچەوانەی زۆربەی پلاتفۆرمەکان کە ناهێڵن لە دەرەوەی خۆیان کار بکەیت، ئەمە ڕاستەوخۆ فایلی PPTX یان PDF-ت دەداتێ. واتە دەتوانیت وەک هەر فایلێکی ئاسایی لەناو PowerPoint دەستکاری بکەیت.
• سەرچاوەی کراوە (Open Source): بە هیچ جۆرە ئیشتراکێکی زیادە "دڵت ناگیرێت". دەتوانیت بە ئاسانی بە API Key-ی ChatGPT-کەت یان تەنانەت بە مۆدێلە ناوخۆییەکان (Local Models) وەک Ollama کاری پێ بکەیت.
• بۆ بەکارهێنەری پیشەیی: ئەگەر دەتەوێت پارێزراوتر بیت، دەتوانیت لەسەر سێرڤەری تایبەتی خۆت بە Docker ڕێکی بخەیت.
⚡️ تایبەتمەندییە دیارەکان لە یەک نیگادا: ✅ گۆڕینی بیرۆکە بۆ سڵاید: تەنها دەق یان فایلێک بدە پێی، ئەو بۆت دەکاتە بڕیزێنتەیشن.
✅ قاڵبی تایبەت: ڕێگەت پێ دەدات دیزاینی تایبەت بە براندەکەت بەکاربهێنیت.
✅ ئازادی تەواو: بەکارهێنانی BYOK (Bring Your Own Key)، واتە تەنها پارەی ئەوە دەدەیت کە بەکاری دەهێنیت.
ئەم ئامرازە بەتەواوی پرۆسەی کارکردنت دەگۆڕێت؛ چیتر پێویست ناکات کاتێکی زۆر لەسەر ڕیزبەندی و دیزاینی سەرەتایی بەفیڕۆ بدەیت.
نوکتەیەکی بێتام😉 هاوکارێک دەڵێت: "ئەو کۆمپانیایانەی مانگانە 30 دۆلار بۆ ئەپی بڕیزێنتەیشن وەردەگرن، ئێستا دەبینن ئەم ئامرازە چۆن بە دەقێکی سادە (Prompt) هەموو کارەکەیان بۆ دەکات، بێگومان ئێستا ئەندازیارەکانیان خەریکی خواردنی قاوەی زۆرن و هەر دەلەرێنەوە!" ☕️😂
لینکی پڕۆژەکە لەکۆمێنتە 👇
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰
ڕێز و سڵاوی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئەمە بابەتێکی یەکجار هەستیار و "ترسناکە" لە هەمان کاتدا!
جیهانی تەکنەلۆژیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست ئەم هەواڵەی میتا Meta دەڵەرزێت. TRIBE v2 تەنها پڕۆگرامێکی ئاسایی نیە، بەڵکو وەک بڵێیت "کۆدی سەرچاوەی کارکردنی م…
- 🚨 پێشکەوتنێکی گەورە لە جیهانی ژیری دەستکرد: Higgsfield پڕۆژەی "Supercomputer"ـی ڕاگەیاند! 🤯⚡
ئەمە تەنها چاتبۆتێکی ئاسایی نیە کە پرسیاری لێ بکەیت و وەڵامت بداتەوە بەڵکو ئەمە یەکەم بریکاری هەوریی Cloud خۆفێرکارە کە دەتوانێت ئەرکەکانت لە سەرەتاوە تا کۆتایی…
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- کورتەی نوێبونەوەی مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ مانگی نۆ .. 😂
ئەحمەد بیردۆز
- 🟥 بەناوبانگترین هاککەری مێژوو چۆن گاڵتەی بە FBI کرد؟ چیرۆکی هەڵاتنی ئەفسانەیی کێڤن میتنیک! 🕵️♂️💻🍩
لە ساڵانی نەوەدەکاندا، کاتێک هێشتا ئینتەرنێت و تۆڕەکان لە سەرەتای سەرهەڵدانیاندا بوون، کێڤن میتنیک Kevin Mitnick توانی ببێتە ترسناکترین و داواکراوترین هاککەری س…
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…