DEVICES
بۆ ساتێک بیرلێبکەوە... ٦٩ ملیۆن دۆلار بدەیت بە "وێنەیەک"، کەچی دوای ٥ ساڵ نرخەکەی ببێتە ٥٢ هەزار دۆلار! 🤯 کاکە ئەوە زیان نیە، ئەوە ڕێک ماڵوێرانیە! 😂
Ahmad Birdoz1 min read

چیرۆکە خەماویەکە چیە؟ 🖼️ لە مانگی ئازاری ٢٠٢١، هونەرمەندی دیجیتاڵی مایک وینکڵمان (کە بە Beeple ناسراوە)، تابلۆیەکی دیجیتاڵی گەورەی دروستکرد بەناوی "Everydays: The First 5000 Days". تابلۆکە پێکهاتبوو لە ٥٠٠٠ وێنە کە لە ماوەی ١٣ ساڵدا ڕۆژانە دروستی کردبوون.
💰 لێرەدا پیاوێکی ملیۆنێر و شارەزای تەکنەلۆژیا بە ناوی ڤیگنێش سونداریستان (کە بە مێتاکۆڤان ناسراوە)، هاتە مەیدان و بڕیاریدا مێژوو دروست بکات. ڕێک ٦٩.٣ ملیۆن دۆلاری دا بەم کارە هونەرییە لە مەزادخانەیەکی گەورەدا، کە لە جۆری توکنی بێهاوتا (NFT) بوو!
📉 مێتاکۆڤان وای دەزانی ئەمە دەبێتە سەروەتێکی خەیاڵی بۆ داهاتوو و ڕکابەری هونەری تەقلیدی دەکات. بەڵام هاتینە ساڵی ٢٠٢٦، بڵقی بازاڕی توکنە بێهاوتاکان (NFT) بە جۆرێک تەقی و داتەپی، نرخی ئەم جۆرە کارانە دابەزی بۆ نزیکەی ٥٢ هەزار دۆلار!
🤦♂️ بە کورتی و کورمانجی: کابرای داماو زیاتر لە ٩٩.٩٪ی پارەکەی لەدەستدا! براگيان ئەگەر بەو ٦٩ ملیۆن دۆلارە زەویەکی لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر یان باخێکی لە شەقڵاوە بکڕیبا، ئێستا سێ ئەوەندەی قازانج کردبوو! نەک وێنەیەکی دیجیتاڵی کە هەر یەکێکمان دەتوانین بە وێنەگرتنی شاشە (Screenshot) لە مۆبایلەکانمان بەبەلاش سەیڤی بکەین!
ئەمە یەکێکە لە دراماتیکترین ڕووداوەکانی مێژووی بازاڕە دیجیتاڵیەکان، کە وەکو زەنگێکی ئاگادارکردنەوە وایە و پێمان دەڵێت داهێنانە شۆڕشگێڕییەکان هەمیشە وەبەرهێنەران لە داتەپین و بڵقی بازاڕەکان ناپارێزن.
⁉️ پرسیار بۆ ئێوە: پێت وایە سەردەمی کڕین و فرۆشتنی وێنەی دیجیتاڵی (NFT) بە یەکجاری کۆتایی هاتووە و بووەتە ڕابردوو؟ یان تۆ بیت یەک دۆلار دەدەیت بە شتی وا؟ لە کۆمێنت ڕای خۆتم پێ بڵێ! 👇
ڕێز و سڵاوی ئەحمەد بیردۆز 💜
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- وێنەی ئەمڕۆ 😘
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- ئینڤیدیا بۆمبێکی تەقاندەوە کە کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی کارکردنمان لەگەڵ OpenClaw ..!!
ناوی ئەم بۆمبە NVIDIA NeMo Clawـە. هەندێکمان تاقیمان کردەوە و ئاشقی OpenClaw بووین، چونکە ڕێگە بە ژیری دەستکرد AI دەدات ئەرکەکان بە تەواوی و بە تەنیا جێبەجێ بکا…
- ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئەپڵ بەڕێوە دەچێت:
جا حەز ئەکەن سات بەسات هەواڵەکانتان بۆ بگوازمەوە؟ یان کە تەواو بوو هەمووی بەجارێک دابەزێنم؟ ئەو وێنەیەش شوێنی دوو سیمی ئایفۆنی داهاتووە. BirdozTechhttps://plus.…
- کوردی/عربي
🔄 چیتر کاتت بە نووسینی پرۆمپت بەفیڕۆ مەدە؛ سەردەمی نوێ سەردەمی ئەڵقە داخراوەکانە Looping شێوازی نەریتی پرۆمپتینگ Prompting وەک ئەوە وایە بەسەر سەری کارمەندێکەو…
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- دوێنێ OpenAI خزمەتگوزاری Dotsی دابەزاند..
لەناکاو ئیلۆن ماسک دۆمەینی Dot. comی کڕی بە 20 مليدن دۆلار.. وایلێکرد بیگەیەنێت بە Grok bot😅