AI Agents
کاتێک "گوگڵ" وەک دوکانداری گەڕەک خەسیس دەبێت و چاوی دەبڕێتە جێگای وێنەکانمان! ☁️💸
Ahmad Birdoz2 min read

"دەستخۆش گوگڵ! یانی وای لێ هاتووە جەنابی سوندار پیچای (سەرۆکی گوگڵ) وەک سەوزەوچی سەر فلكەکە حیسابی نیو کیلۆ تەماتەمان لەگەڵ دەکات. لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا ئەگەر چووبیت ئەکاونتێکی نوێی گوگڵ دروست بکەیت، بینیوتە کە ئەو ١٥ گێگابایتە دڵاوا و سمێڵتەقێنەرەی جاران ئیتر بوو بە خەون! ئێستا یەکسەر ٥ گێگابایت دەخەنە بەردەمت و دەڵێن: 'کاکە گیان، فەرموو ئەم پێنجە بۆ خۆت، ئەگەر دەشتەوێت ببێتە ١٥، دەبێت ژمارەی مۆبایلەکەت تەسلیمی ئێمە بکەیت!'. یانی بە کوردییەکەی: دیاری کڕیوە بەڵام بە مەرج!
سەیرکەن ئەم 'پۆز'ە نوێیە چۆن بە بێدەنگی جێبەجێ کراوە: » فێڵی 'تاوەکو ١٥ گێگا': لە ئازاری ٢٠٢٦ەوە زۆر بە دزی و بێدەنگی، وەسفی خزمەتگوزارییەکەیان گۆڕیوە. جاران بە شانازییەوە دەیانووسی '١٥ گێگابایتی بەخۆڕایی'، ئێستا لەم وەشان (Version)ە نوێیەدا نووسیویانە 'تاوەکو ١٥ گێگابایت'. ئەمە ڕێک وەک ئەو چێشتخانە پۆزەوییانە وایە کە دەنووسن 'کەباب تاوەکو تێربوون'، کە دەچیتە ژوورەوە تەنها سێ شیشت دەدەنێ و دەڵێن 'ئیتر بەپێی یاسای نوێی تەندروستی تۆ تێربوویت و دەرگاکەش لەو لایەیە!😅
» پاساوی 'بریکارە ساختەکان': گوگڵ زۆر بە پۆزەوە هاتووە و دەڵێت: 'کاکە بۆیە وامان کردووە تا ڕکابەریی ئەو ئەکاونتە ساختانە بکەین کە بە ژیری (Intelligence)ی دەستکرد دروست دەکرێن'. دەی باشە برام، ڕۆبۆتێک یان بریکار (Agent)ێکی دیجیتاڵی چی داوە لە جێگای خەزنکردنی گوگڵ درایڤ؟ مەگەر ڕۆبۆتەکە دەیەوێت وێنەی سەیرانی شەقڵاوە یان ڤیدیۆی گۆشتی سەر مەنقەڵ پاشکەوت بکات؟
• کارەساتی ڕاستەقینە (پارەی کارەبا و ئاو!): ڕاستیەکەی ئەوەیە ئەم ناوەندی داتا 'تینووانە'ی AI ئەوەندە داتا و کارەبا و ئاویان مەسروفە، کۆمپانیاکە خەریکە مایەپووچ دەبێت! وتیان با بچین جێگای خەزنی بەکارهێنەرە فەقیرەکان کەم بکەینەوە بۆ ئەوەی پارەی پڕۆسێسەرە گرانبەهاکانی پێ بدەین.
خۆشبەختی لێرەدایە ئەکاونتە کۆنەکان هێشتا وەک خۆیان پاشان🫅 و کەس دەستی بۆ نەبردوون. بەڵام وا بڕوات، ترسم هەیە ساڵی داهاتوو گوگڵ ئیمەیڵێکمان بۆ بنێرێت و بڵێت: 'بۆ ئەوەی جیمەیڵەکەت دانەخرێت، دەبێت خۆت و باوکت و داپیرت وێنەیەکی سێ بە چوار بنێرن و نیو کیلۆ کولیچەی گەرمیش بۆ ئۆفیسەکەمان لە ئەمریکا پۆست بکەن!'.
کاکی خوێنەر، پێم بڵێ بزانم، ئەگەر گوگڵ داوای ژمارەی مۆبایلی کابرای کڕیار بکات ( باشی فێڵی بەڕێوەبەرەکەی لەفایلی ئێکسڵی دابووە مشتەریەک )، تۆ ڕەقەمی ئاسیاسێلەکەی پێ دەدەیت یان یەکسەر ڕادەکەیت بۆ لای خزمەتگوزارییەکانی 'ئایفلۆد'؟" 😂
براتان ئەحمەد بیردۆز 😎
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 🐧⚠️ لێشاوی ڕاپۆرتەکان گەشەپێدەرانی سەرقاڵ کردووە؛ چۆن زیرەکی دەستکرد بە خێرا دۆزینەوەی کەلێنەکان قەیرانێکی نوێی لە ناوکی لینۆکسدا دروست کردووە؟
ئەوەی کۆمەڵگەی لینۆکس Linux ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی کەرەستە نیە بۆ دۆزینەوەی هەڵە و کەلێنەکان، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیەتی؛ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد…
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- دوێنێ OpenAI خزمەتگوزاری Dotsی دابەزاند..
لەناکاو ئیلۆن ماسک دۆمەینی Dot. comی کڕی بە 20 مليدن دۆلار.. وایلێکرد بیگەیەنێت بە Grok bot😅
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…
- ئینڤیدیا بۆمبێکی تەقاندەوە کە کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی کارکردنمان لەگەڵ OpenClaw ..!!
ناوی ئەم بۆمبە NVIDIA NeMo Clawـە. هەندێکمان تاقیمان کردەوە و ئاشقی OpenClaw بووین، چونکە ڕێگە بە ژیری دەستکرد AI دەدات ئەرکەکان بە تەواوی و بە تەنیا جێبەجێ بکا…