AI Agents
🚀🔥 چۆن بێنجامین بە یەک قەپاڵ دوو ماسی "مایکرۆسۆفت"ی گرت؟ 🎮🏹
Ahmad Birdoz2 min read

بێنجامین فلیپس، ئەم گەنجە ٢٦ ساڵانەیەی سیاتڵ، تەنها خەونی بە ئیشکردن لە مایکرۆسۆفتەوە نەدەبینی، بەڵکو دەڵێن لە منداڵیەوە لە جیاتی خوێن، کۆدی "مایکرۆسۆفت" بە دەمارەکانیدا دەگەڕا و چاوەکانی وەک کۆنتڕۆڵی "ئێکس بۆکس" (Xbox) وابوون! هەمیشە خەونی ئەوە بوو ببێتە پاشای یاریەکان لە ناو ئەو قەڵا زەبەلاحەدا.
١٥ مانگ جەنگ و ٥٠ "تەقینەوەی" دیجیتاڵی! 💣📱
بۆ ماوەی ١٥ مانگی ڕەبەق، بێنجامین وەک پاڵەوانی ناو فیلمە کارتۆنیەکان کە هەزار جار بەرد دەکەوێت بە سەریدا و هەر هەڵدەستێتەوە، پەلاماری قەڵای مایکرۆسۆفتی دەدا.
-
بارانی ڕەتکردنەوە: زیاتر لە ٥٠ جار وەڵامی "نەخێر"یان بۆ نارد! دەڵێن هەر جارێک ئیمەیڵی ڕەتکردنەوەکەی بۆ دەهات، مۆبایلەکەی ئەوەندە بە توندی دەلەرزا کە دراوسێیەکانیان دەچوونە دەرەوە و وایان دەزانی بوومەلەرزەیەکی ٩ پلەیی ڕووی داوە!
-
وەشانە بێسوودەکان: بێنجامین تێگەیشت کە ئەو وەشان (Version)ە کۆنەی ئیش گەڕانی کە تەنها "سی ڤی" فڕێ دەدا، وەک ئەوە وایە بە دەمانچەی ئاوی بچیتە جەنگی ئەستێرەکانەوە!
لینکدئین و پلانی "بریکارە" شاراوەکە! 🕵️♂️🌐
بێنجامین بڕیاری دا مێشکی بگۆڕێت و سوود لە ژیری خۆی وەربگرێت. چوو بۆ ناو "لینکدئین" و وەک بریکار (Agent)ێکی نهێنی دەستی کرد بە ڕاوکردنی کارمەندانی مایکرۆسۆفت!
-
داو نانەوە: لە جیاتی ئەوەی بڵێت "ئیشم بدەنێ"، وەک فەیلەسوفێک دەچوو بۆ لایان و دەیوت: "ئەی دانایانی مایکرۆسۆفت، وەرن کەمێک ڕەخنە لەم سی ڤیە مێژووییەی من بگرن!".
-
سیحرەکە: کاتێک خەڵکەکە هاوکارییان کرد، سی ڤییەکەی ئەوەندە درەوشایەوە کە دەڵێن هەر بەرپرسێکی مایکرۆسۆفت سەیری بکردایە، دەبوو چاویلکەی دژە خۆر لەچاو بکات نەکا چاوەکانی بکوێر بێت!
دوو ئۆفەری پێکەوە و بوومەلەرزەی ڕۆژی لەدایکبوون! 🎂⚡ لە کۆتاییدا، قەڵاکە چۆکی دادا! لە هەفتەی ڕۆژی لەدایکبوونیدا، بێنجامین تەلەفۆنێکی بۆ هات کە زەوی ژێر پێی هەژاند:
-
دوو ماسی بە یەک قولاغ: نەک یەک ئیش، بەڵکو دوو ئۆفەری پێکەوە بۆ هات! وەک ئەوەی مایکرۆسۆفت بڵێت: "کاکە توخوا وەرە، تەنها وازمان لێ بهێنە و ئیمەیڵمان بۆ مەنێرە!".
-
پاشای ماینکرافت: بێنجامین ئۆفەری "بەڕێوەبەری پڕۆگرامی بزنس"ی بۆ یاریی "ماینکرافت" (Minecraft) هەڵبژارد. ئێستا بێنجامین لە ناو مایکرۆسۆفتدا دانیشتووە و خەریکی بلۆک دانانە، و کاتێک سەیری ئەو ٥٠ ڕەتکردنەوەیەی جاران دەکات، تەنها پێدەکەنێت و دەڵێت:
"ئەگەر وەک پاڵەوانی کارتۆن کۆڵت نەدا، لە کۆتاییدا دەبیتە خاوەنی هەموو کارگەی ماستەکە!".
کاکی خوێنەر، پێت وایە بێنجامین دوای ئەم هەموو "وەشان"ە، ئێستا لە ناو ماینکرافتدا خانوو بۆ بیڵ گەیتس دروست دەکات یان خەریکی هەڵکەندنی زێڕە؟ 😂
ئەحمەد بیردۆز 😎
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- پێشبڕکێی بیبەر خواردن
لەنینگکیانگ هونانی چین هەموو ساڵێک ئەم پێشبڕکێیە دەکرێت، ئەنساەیش یەکەمی پێشبڕکێکە 50 بیبەری خوارد لەخولەکێکدا. www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ Bir…
- دوێنێ OpenAI خزمەتگوزاری Dotsی دابەزاند..
لەناکاو ئیلۆن ماسک دۆمەینی Dot. comی کڕی بە 20 مليدن دۆلار.. وایلێکرد بیگەیەنێت بە Grok bot😅
- لهمانگی چواری ڕابردوو، گوگڵ خۆی بۆ چهند گۆڕانكارییهك ئاماده كرد بۆ نهرمهواڵهی یوتیوبی منداڵان (YouTube Kids) ، ئهم تایبهتمهندییانهش كۆنتڕۆلی زیاتر دهداته بهرپرسی منداڵ بۆ ئهو شتانهی كه
http://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.htmlhttp://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.html BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- گرانترین سێلفی لە دونیا
تۆم وایت لە دوکانی مۆتە دەرچوو لەشاری ئۆماها لەویلایەتی نیبڕاسکا نەیزانی کە گرانترین سێلفی گرتووە🥰 چونکە لەگەڵ چوارەم دەوڵەمەندترین کەس وارین بافێت و پۆل ماکرت…
- یەکێک پرسیارێکی لە GPT کرد ، چۆن تا ١٤٠ بژیت، وەڵامی شۆکهێنەر بوو...
یەکێک پرسیارێکی لە GPT کرد ، چۆن تا ١٤٠ بژیت، وەڵامی شۆکهێنەر بوو... سەیری کۆمێنتەکان بکە 👇