SCIENCE
ئێکسیڵەکەی جەنابی "وەستا" و جەنجاڵستانی سۆشیاڵ میدیا! 📊🤡
Ahmad Birdoz2 min read

ئەرێ کاکە، تەسەوور بکە لە ئۆفیس دانیشتوویت و زۆر بە "پۆز"ەوە خەریکی ئامادەکردنی عەرزی نرخێکی بۆ کڕیارێکی گرنگ. لە ناو فایلە "ئێکسیڵ"ەکەدا، دوو ستوونت داناوە کە حوکمی سێدارەی لەسەرە ئەگەر کڕیار بیبینێت🥹 یەکیان "قازانجی سافی خۆت" و ئەویتریان "ئەو داشکاندنە پۆزەوییەی کە دەتوانیت بۆی بکەیت".😉 ئینجا لەپڕ، وەک بڵێی شەیتان دەستی لێ وەشانبیت، لە جیاتی ئەوەی ئەو دوو ستوونە ڕەش بکەیتەوە، فایلەکە وەک خۆی و بەو هەموو نهێنیەوە "سێند" دەکەیت بۆ کڕیارەکە 😳 ئەمە ئیتر خاڵی کۆتاییە، وەک ئەوە وایە بچیتە داواکاری و لە جیاتی ناوی کچەکە، ناوی "ئێکس"ەکەت بهێنیت!
کابرای فەرمانبەر ڕادەکات بۆ لای بەڕێوەبەرەکەی و دەڵێت:
"قوربان، ماڵم وێران بوو، سەرم دەبڕن یان دەمرێنن، تازە ئیشەکەم تێکدا!" 😭 بەڵام بەڕێوەبەرەکەی، کە لەو ڕێوییە تەکنۆلۆژیانەیە کە هەموو وەشانێکی فێڵ دەزانێت، زۆر بە هێمنی دەڵێت: "کاکە مەترسە، هەمان فایل بە خانەی جیاواز و ژمارەی لۆژیکی تر بۆی بنێرەوە، با لێی تێک بچێت و نەزانێت کام ژمارەیان ڕاستە!".
ئەمە ڕێک ئەو کارەساتەیە کە ئێستا لە سۆشیاڵ میدیا بەسەرمان دێت. وای لێ هاتووە، تەنها لەبەر ئەوەی جەنابی "بەڕێوەبەری سۆشیاڵ میدیا" دەیەوێت حەقیقەت بشارێتەوە، ئەوەندە داتای جیاوازمان دەداتێ، مێشکمان دەبێتە پارچەیەک ئیسفەنجی تەڕ 😶🌫️
سەیرکەن ئەم جەنجاڵستانە چۆنە:
-
پزیشکی "فەنتەڵۆس": یەکێک دەڵێت کەرکەدە گوشاری خوێن بەرز دەکاتەوە، یەکێکی تر دەڵێت دایدەبەزێنێت، یەکێکی تریش دەڵێت ئەسڵەن کەرکەدە بوونی نیە و ئەوە تەنها جۆرێکە لە چای ڕەنگکراو! ئیتر تۆی داماو چۆن دەزانیت کام "بریکار"ی تەندروستی ڕاست دەکات؟
-
هەبدی مێژوویی و سیاسی: یەکێک دێت و دەڵێت سەدام و قەزافی فریشتە بوون، یەکێکی تر دەڵێت جەلاد بوون، یەکێکی تریش دەڵێت ئەوان تەنها ڕۆبۆتی ژیری دەستکرد بوون و ئەمریکا دروستی کردبوون!
-
فەتوای "مۆدێل نوێ": وای لێ هاتووە، هەر کەسێک بڕوانامەیەکی لە "گوگڵ"ەوە وەرگرتبێت، دەبێتە زانای ئاینی. یەکێک دەڵێت "بەڕۆژووبوون" فەرز نیە، یەکێکی تر دەڵێت "هەر لێیگەڕێ" !
ئەمە هەمووی لە ژێر چەتری "ئازادیی ڕا"دا دەکرێت. ئەگەر "شێوەت" وەک کەسێکی تێگەیشتوو بێت و فۆڵۆوەرزت زۆر بێت، ئیتر هەرچی 'قسەی بێ مانا' هەیە فڕێیدە، خەڵک دەڵێن: "وەڵا دەموچاوی وەک کەسێکی تێگەیشتوو دیارە!". کێشەکە ئەوەیە، من و تۆ و ئەو خوێنەرە داماوەش، ئەوەندە پەروەردەی پسپۆڕیمان نیە تا لە هەموو بوارەکاندا حوکم بدەین. لەم سەردەمەدا، فیتنە ئەوە نیە زانیاری نیە، فیتنە ئەوەیە کە زانیاریی "ڕاست" لە ناو ملیۆنان زانیاریی "ساختە"دا وون بووە. وەک ئەو فێڵەی بەڕێوەبەرە ڕێویەکە؛ ئەوەندە داتای جیاوازت دەدەنێ، تا لە کۆتاییدا بڵێیت: "کاکە گیان، من هیچی تێ ناگەم، چیم پێ دەڵێن هەر ئەوەیە!".
پوختەی باسەکە: ئاگاداری ئەو "ئێکسیڵ"انە بن کە لە سۆشیاڵ میدیاوە بۆتان دێت، چونکە زۆربەیان تەنها بۆ ئەوە نێردراون کە سەرەتاتان لێ تێک بدەن، نەک ڕاستیتان پێ بڵێن. خوێنەری ئازیز، ئایا تۆش وەک من مێشکت بووە بە قەوزە لە ناو ئەم هەموو "قسە بێ مانایانە"دا، یان هێشتا بڕوات بەو "بریکار"ە دیجیتاڵیانە هەیە کە دەڵێن: "هەموو شتێک باشە، تەنها چایەک بخۆ و مەپرسە"؟ 😁
بەسوپاسەوە لەزمانی عەرەبیەوە وەرگێڕدراوە بەدەستکارییەوە
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- کوردی/عربي
🧹 ماڵئاوایی لە ڕێکلام و کێشەکانی CCleaner بکە؛ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Kudu باشترین جێگرەوەیە بۆ خاوێنکردنەوەی سیستەمەکەت دوای ئەوەی بەرنامەی CCleaner بەهۆی ڕیکلا…
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…
- 🚨 دیاردەیەکی مێژوویی: ئیتر ئینتەرنێت زیاتر موڵکی ڕۆبۆتەکانە نەک مرۆڤ!
بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئینتەرنێتدا، ئامارە نوێیەکانی دەزگای Cloudflare Radar ڕاستیەکی سەرسوڕهێنەریان ئاشکرا کرد: هاتوچۆ و سەردانی بریکارە زیرەکەکان و ڕۆبۆتەکان ل…
- کوردی/عربي
دەرهێنانی ١٩١ گرام زێڕ لە یەک تۆن سیمی مۆبایل و پاشماوەی ئەلیکترۆنی لە چین ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی چین دەنگدانەوەیەکی گەورەی دروستکردووە، کە تێیدا کەسێ…
- 🐧⚠️ لێشاوی ڕاپۆرتەکان گەشەپێدەرانی سەرقاڵ کردووە؛ چۆن زیرەکی دەستکرد بە خێرا دۆزینەوەی کەلێنەکان قەیرانێکی نوێی لە ناوکی لینۆکسدا دروست کردووە؟
ئەوەی کۆمەڵگەی لینۆکس Linux ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی کەرەستە نیە بۆ دۆزینەوەی هەڵە و کەلێنەکان، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیەتی؛ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد…
- چۆن کۆمپانیایەک لە یەک مانگدا ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری دۆڕاند بەهۆی "ژیریی" دەستکردەوە؟! 🤯💸
هەواڵێک تەواوی ناوەندە تەکنەلۆژیەکانی هەژاندووە باس لەوە دەکرێت کە گوایە کۆمپانیایەکی زەبەلاح لە ماوەی تەنها یەک مانگدا نیو ملیار دۆلار ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی کر…