گەڕانەوە بۆ سەرەکی

    Samsung

    سامسۆنگ و چین: کاتێک "براند" بەرگەی "تەماتە" ناگرێت! 📺🏃‍♂️

    Ahmad Birdoz · 2026-05-04 · 2 min read

    سامسۆنگ و چین: کاتێک "براند" بەرگەی "تەماتە" ناگرێت! 📺🏃‍♂️

    "وەڵا دەستخۆش سامسۆنگ! یانی دوای ئەو هەموو ساڵە پۆز لێدان و نوێترین وەشان (Version)ی تەلەفزیۆنی قەوس و بێ قەوس ئێستاش لە پاشەکشەی😅 وا دیارە چینیەکان بە جۆرێک مشەوەشیان کردووی کە ئێستا دەڵێیت: 'من ناڕۆم، تەنها جێگەکەم دەگۆڕم بۆ ئەمریکا چونکە ئەوێ ئارامترە!'. کاکە گیان، بڵێ فەشەلمان هێنا 🥹 و بەرگەی ئەو هەموو تەکنەلۆژیا هەرزانەی ئەوانمان نەگرت، بۆچی دەیشاریتەوە🤔

    سەیرکەن جیهان چۆن گۆڕاوە؛ جاران کە دەمانوت سامسۆنگ، وەک ئەوە وابوو بڵێیت 'مێرسیدس'، کەچی ئێستا کۆمپانیاکانی وەک Hisense و TCL وایان لێ کردوون، کە پۆزی تەکنەلۆژیاکەیان تەنها لە مۆزەخانەکاندا کار بکات. چینییەکان وایان لێ هاتووە، تەلەفزیۆنێکت بۆ دروست دەکەن، ئەوەندە ژیری (Intelligence) تێدایە، ئەگەر لێی بپرسیت 'نانی نیوەڕۆ چی بخۆم؟'، وەڵامت دەداتەوە، کەچی نرخەکەشی بەقەد نرخی فێنککەرەوەیەکی سامسۆنگ نیە!

    ئێستا سامسۆنگ دەڵێت 'ئەمە کشانەوە نیە، بەڵکو بەڕێوەبردنی مەترسیە'. ئافەرم بۆ ئەم زاراوە جوانە! وەک ئەوە وایە لە یارییەکدا پێنج بە سفر بدۆڕێیت و بڵێیت 'من تەنها وزەم بۆ یاری داهاتوو هەڵگرتووە 😁 بەڕاستی لوتکەی پۆزی دیپلۆماسیە😄

    کێشەکە ئەوەیە، لە بازاڕی چیندا تەنها ناوی بڕاند بەس نیە، دەبێت خەڵکەکە پەروەردە (Education) بکەیت کە بۆچی پارەی زیاترت پێ بدەن، بەڵام کاتێک تەلەفزیۆنێکی چینی هەمان ئیشت بۆ دەکات و کەمێکیش 'زیرەکترە' لەگەڵ ماڵە فەنتەڵۆسەکەت، ئیتر کێ دێت پارەی زیادە بدات بە سامسۆنگ؟

    ئێستا سامسۆنگ ڕایکردووە بۆ ئەمریکا، چونکە لەوێ هێشتا خەڵکەکە متمانەیان پێیەتی و وەک ئێرە و چین نیە کە هەموو ڕۆژێک بریکار (Agent)ێکی نوێی تەکنەلۆژیا و کۆمپانیایەکی نوێ پەیدا بێت و بازاڕەکە تێک بدات.

    پوختەی باسەکە: تەنانەت ئەگەر زەبەلاحیش بیت، کاتێک یاساکانی یارییەکە دەگۆڕێن و خەڵک زیاتر سەیری گیرفانی دەکات نەک لۆگۆکەی سەر شاشەکە، دەبێت جانتاکانت کۆ بکەیتەوە و بڵێیت: 'خواتان لەگەڵ، ئێمە لە شوێنێکی تر پۆز دەدەین!'."

    ئەمە کورتەی حاڵی سامسۆنگ بوو لە چین؛ وادیارە ئەوانیش وەک ئێمە دەبێت فێری 'قەناعەت' ببن! 😂

    حەزدەکەیت هیچ بابەتێکت لەکیس نەچێت و هەمووی لەبەردەستت بێت، چ کاتێک ویستت بیان خوێنیتەوە🤔 کەناڵێکی زۆر تایبەتی تیلیگرام چۆنە😎

    داڕێژەی ناوەڕۆکی تەکنەلۆژی Ahmad Birdoz

    لە ئەپی بیردۆز بکەرەوە

    پۆستە پەیوەندیدارەکان

    • مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro ڕاگه‌یه‌نرا به‌ڕونمای 6.26

      پاش ده‌نگۆی زۆر له‌كۆتاییدا كۆمپانیای شاومی چینی ئه‌مڕۆ هه‌ستا به‌ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro له‌پێگه‌ فه‌رمیه‌كانی خۆی له‌ئینته‌رنێت. ئاسایی ده…

    • ئەو فرۆکە تایبەتە بۆینگ 777X ببینە کە نرخی 400 مليۆن دۆلارە

      کۆمپانیای بۆینگ بۆ دروستکردنی فڕۆکە بەمدواییە فرۆکەی 777Xی بازرگانی خستە ڕوو کە لاشەیەکی درێژی هەیە بۆ ئەوەی جێگای فڕۆکەی 747ی زەبەلاح بگرێتەوە، پێش ئەوەی کۆمپا…

    • ته‌واوی زانیاریه‌كان له‌سه‌ر مۆبایلی گه‌لاكسی نۆت 9

      مۆبایله‌ ناوازه‌كه‌ی سامسونگ كه‌ ده‌مێكه‌ چاوه‌ڕوه‌ڕێی هاتنین ئه‌ویش مۆبایلی گه‌لاكسی نۆت 9 یه‌، له‌ بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌نیویۆڕك له‌ولاتی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی ب…

    • ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨

      ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…

    • ئەمە بابەتێکی یەکجار هەستیار و "ترسناکە" لە هەمان کاتدا!

      جیهانی تەکنەلۆژیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست ئەم هەواڵەی میتا Meta دەڵەرزێت. TRIBE v2 تەنها پڕۆگرامێکی ئاسایی نیە، بەڵکو وەک بڵێیت "کۆدی سەرچاوەی کارکردنی م…

    • HONOR لۆگۆی بڕاندەکەی خۆی گۆڕی

      بە بۆنەی تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر دەرکردنی بڕاندی HONORی بازرگانی ، کۆمپانیا چینەکە لۆگۆی تازەی بڕاندەکەی ڕاگەیاند. کۆمپانیای HONOR سەرکەوتوو بوو لەوەی لەبازاڕ…