Samsung
کاتێک بە فلاشێک تەکنەلۆژیا دەفرۆشرێت بە ٢ ملیۆن دۆلار! 💾💰
Ahmad Birdoz1 min read

کاکە وەرە سەیری ئەم فیلمە ئەکشنە بکە لەناو دڵی کۆریای باشوور! ئەندازیارێکی پێشووی کۆمپانیای سامسۆنگ حەوت ساڵ خرایە زیندانەوە، لەسەر چی؟ لەسەر ئەوەی تەکنەلۆژیای نهێنیی بیرگەی "DRAM"ی کۆمپانیاکەی فرۆشتووە بە کۆمپانیای "CXMT"ی چینی.
یانی کابرا لەبری ئەوەی دابنیشێت و بە ژیری خۆی داهێنان بکات، چووە بووە بە بریکارێکی شاراوە بۆ چینیەکان! ماوەی شەش ساڵ خەریکی ئەم ئیشە بووە، ئەو زانیارییانەی کە سامسۆنگ بە دەرزەن قوفڵی لێ داوە و بە ملیاران دۆلاری تێدا خەرج کردووە.😳 ئەم برادەرە خستوویەتە سەر فلاشێک و داویەتی بە چینیەکان. لە بەرامبەریشدا ٢ ملیۆن دۆلار و کۆمەڵێک ئیمتیازی خستووەتە گیرفانیەوە. ئاخر بەو پارەیە دەیتوانی بەشی هەموو خزمەکانی مۆبایلی گالاکسی بکڕێت😅
وەڵا دیارە ئەمە وەشانێکی نوێی دزییە و وەک درامای لێ هاتووە! چونکە هەر ساڵی ڕابردوو (لە مانگی شوباتی ٢٠٢٥)، کارمەندێکی تری ئیداریی ناو سامسۆنگ هەمان ئیشی کردبوو و تەکنەلۆژیایەکی تری (18nm DRAM)ی دابوو بە هەمان کۆمپانیای چینی.
ئێ چینیەکانیش زۆر فێڵبازن، کۆمپانیای وەهمی و ڕووکەشیان دروست کردووە تەنها بۆ ئەوەی شارەزایانی سامسۆنگ هەڵبخەڵەتێنن و وەک تەڵە بیانگرن بۆ دزینی زانیاریەکانیان. بەهۆی ئەم سەدان هەنگاوە دزراوەی دروستکردنەوە بوو، کە چین لە ساڵی ٢٠٢٣دا لەپڕ وتی "تادااا!" و یەکەمین بەرهەمهێنانی گەورەی ئەم جۆرە بیرگەیەی خستە بازاڕەوە.
ئێ کاکە مادام خەڵک ئامادەیە بە دوو ملیۆن دۆلار ماندووبوونی چەندین ساڵەی کۆمپانیاکەی بفرۆشێت، پێویست بە ماندووبوون و توێژینەوە ناکات! بەڕاستی عەقڵی ئەم برادەرە پێویستی بە کەمێک پەروەردەی ئەخلاقی هەبوو پێش ئەوەی خۆی بخاتە زیندانەوە. ئێستا با ٧ ساڵی ڕەبەق لە پشت شیشەکانەوە دابنیشێت و بە خەیاڵی دوو ملیۆن دۆلارەکەیەوە سەیری دیوارەکان بکات!
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ٥٠ ملیۆن هەژماری فەیسبوک دزراوە. بۆیە کەسانێکی زۆر ئەمڕۆ تووشی چوونە دەرەوە بوون لەفەیسبوک بێ ئاگادارکردنەوەیان. زانیاری زیاتر بەمزوانە
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- پێشتر وادەزانرا ئەم ئاژەڵە بۆ خۆ رزگارکردن خۆی وەک مردوو پیشان دەدات، بەڵام دەرکەوت لەهۆش خۆی دەچێت لەترسان😅
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- ئەو کوڕە خەڵاتێکی بۆ دەردەچێت کە بڕەکەی ١٠٠٠ دۆلارە ، دەبەخشێتە ئەو کچەی دراوسێیان کە نەخۆشە. شعور بەگەورەیی و بچوکی نیە 🌳🌲
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- 🚨 وشیار بن: ئیلێڤن لابز (ElevenLabs) و کۆتایی سەردەمی بێدەنگی ئەلگۆریتمەکان!
کۆمپانیای ElevenLabs لە نوێترین وەرچەرخانی تەکنەلۆژیدا، تەکنیکێکی شۆککەری خستووەتە ناو خزمەتگوزاریەکانیانەوە کە دەبێتە دەروازەیەک بۆ ئاشکراکردنی هەزاران کەناڵی…
- HONOR لۆگۆی بڕاندەکەی خۆی گۆڕی
بە بۆنەی تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر دەرکردنی بڕاندی HONORی بازرگانی ، کۆمپانیا چینەکە لۆگۆی تازەی بڕاندەکەی ڕاگەیاند. کۆمپانیای HONOR سەرکەوتوو بوو لەوەی لەبازاڕ…
- ڕێکلامێکی زیرەکانە 😎
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/