AI Agents
کاتێک ژیریی دەستکرد ماوسەکەشت لێ دەسەنێت! 🖱️
Ahmad Birdoz2 min read

وەڵا کاکە دەستخۆش! پێشتر کە پرسیارمان لە ژیریی دەستکرد دەکرد، وەک قسەزانی ناو دیوەخان تەنها وەڵامی دەداینەوە و دەبوایە خۆمان ئیشەکە بکەین. بەڵام ئێستا پڕۆژەیەکی نوێ بە ناوی Browser Use لە GitHub پەیدا بووە، دەڵێت: "کاکە لاچۆ خۆت ماندوو مەکە، با خۆم وێبسایتەکان بکەمەوە و کلیک بکەم!" یانی پێشتر تەنها دەیخوێندەوە، ئێستا بووە بە کرێکار و لەناو وێبدا "ئیش" دەکات.
🧠 ئەم کارەساتە چۆن کار دەکات 😀🎬
بە پشتبەستن بە Playwright، وێبسایتەکە دەکات بە داتایەک کە خۆی تێی بگات. یانی چاوەکانی دەکاتەوە و دەزانێت دوگمەکان، فۆڕمەکان و لینکەکان لە کوێن. وەکو مرۆڤێکی بێکار، بەناو لاپەڕەکاندا دەگەڕێت و لە سەرەتاوە تا کۆتایی ئیشەکانت بۆ جێبەجێ دەکات!
🚀 بۆ چی باشە ئەم بەڵایە🤔🥹
-
پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن: ئافەرم! با فۆڕمەکانمان بۆ پڕ بکاتەوە، هەرخۆی دامەزراندن نیە😅 با ئەم بریکارە (Agent)ـە خۆی پێوە ماندوو بکات😁
-
کڕینی شتومەک: ئاگادار بن! ئەگەر سەیارەکەت خستە سەر ئۆتۆپایلۆت و ئەمیشت خستە سەر وێبسایتەکان، لەوانەیە بەیانی هەستیت ببیتە خاوەنی ١٠ كارتۆن سابوون و مەعجونی ددان کە بە پارەی خۆت کڕیویەتی! 😇
-
کۆکردنەوەی داتا و گەڕان: خۆی بەناو وێبسایتەکاندا دەگەڕێت و زانیاریت بۆ کۆدەکاتەوە بێ ئەوەی دەستت لە کیبۆردەکە بدەیت.
🤖 کێ لە پشتیەتی؟ ئەم بریکارە پشتگیری مۆدێلە زەبەلاحەکانی وەک GPT-4o، Claude، و بێگومان Geminiش دەکات. وە خەمت نەبێت، وەشان (Version)ـێکی کلاودیشی هەیە بۆ ئەوانەی حەز بە ئاژاوە دەکەن؛ دەتوانێت بە دزییەوە (Incognito) بگەڕێت، و بەسەر CAPTCHAـدا باز بدات. یانی تەنانەت پێویست ناکات پێی بڵێیت "من ڕۆبۆت نیم"، چونکە هەرخۆی دەزانێت ڕۆبۆتە و شەرمی لێ ناکات!
💡 پوختەی قسە: لە جیاتی ئەوەی خۆت کۆپی و پەیست بکەیت و پەنجەکانت بئێشێت، ئەم ژیرییە خۆی دەچێتە ناو وێبسایتەکە و ئیشەکانت بۆ دەکات. تۆش تەنها قاچ بخەرە سەر قاچ و سەیری بکە چۆن ئیشەکانت لێ دەسەنێتەوە!
بۆ تاقیکردنەوە و دابەزاندن (ئەگەر زۆرت حەز لێیە): 📦 کۆدی دابەزاندن: uv add browser-use
🔗 لینکی گیت هەب: github.com
🌐 وێبسایتی فەرمی: browser-use.com
(ئەمە کورتەی ئەو هەواڵە بوو، هیوادارم تاقی بکەیتەوە پێش ئەوەی ئەو تۆ تاقی بکاتەوە!) 😁
تەکنەلۆژیا بەزمانی کۆمیدیا
مافی پارێزراوە بۆ براتان: ئەحمەد بیردۆز 😎
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- مۆدێلی هەرزانی Seedance 2.0 Mini هاتە ناو CapCut و کێبڕکێی تێچووی ڤیدیۆی شێواند! 🚀🎬🔥
کۆمپانیای ByteDance خاوەنی تیکتۆک و کاپکەت دەیەوێت بە تەواوی پرۆسەی دروستکردنی ڤیدیۆ بە ژیری دەستکرد بکاتە دیاردەیەکی ئابووری و خێرا بۆ هەمووان، ئەمەش لە ڕێگەی…
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- دوێنێ OpenAI خزمەتگوزاری Dotsی دابەزاند..
لەناکاو ئیلۆن ماسک دۆمەینی Dot. comی کڕی بە 20 مليدن دۆلار.. وایلێکرد بیگەیەنێت بە Grok bot😅
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…
- ئینڤیدیا بۆمبێکی تەقاندەوە کە کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی کارکردنمان لەگەڵ OpenClaw ..!!
ناوی ئەم بۆمبە NVIDIA NeMo Clawـە. هەندێکمان تاقیمان کردەوە و ئاشقی OpenClaw بووین، چونکە ڕێگە بە ژیری دەستکرد AI دەدات ئەرکەکان بە تەواوی و بە تەنیا جێبەجێ بکا…
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/