AI Models
فەلسەفەی مامەڵەکردنە لەگەڵ زیرەکی دەستکرد
Ahmad Birdoz2 min read

بەدوای "باشترین" زیرەکی دەستکرد مەگەڕێ! 🤖🚫
تۆ پێویستت بە "باشترین" نییە، پێویستت بەوەیە بزانیت چۆن "زۆرترین" لەو ئامرازە بەدەست دەهێنیت کە لەبەردەستتە. کلیلی سەرکەوتن خۆگونجاندنە نەک ڕاکردن بەدوای ناوەکاندا.
لە جیهانی ئەمڕۆدا کە هەموو ڕۆژێک ناوی نوێ و مۆدێلی نوێی زیرەکی دەستکرد (AI) دەبیستین، زۆربەمان تووشی جۆرێک لە سەرلێشێوان بووین: کامەیان بەکاربهێنم؟ کامەیان باشترینە؟ ڕاستیە تاڵەکە ئەوەیە: باشترین بوونی نیە.
هاوسەنگیی هێزەکان: هەموو زیرەکیە دەستکردەکان لە بنەڕەتدا بۆ ئەوە دروست کراون باشترین ئەنجام بدەن، بەڵام هەر یەکەیان لە بوارێکدا "ناوازەن" و لە بوارێکی تردا "ئاسایین".
- دانەیەکیان لە وەرگێڕان و پاراوی زماندا بێ وێنەیە.
- یەکێکی تریان لە شیکردنەوەی داتا و کۆدکردندا جادوومان بۆ دەکات.
- سێیەمیان لە دروستکردنی وێنە و خەیاڵدا پێشەنگە. نهێنییەکە لە دەستی تۆدایە، نەک لە توانای ئەوان!
تەنانەت ئەو مۆدێلانەی کە بە "ئاسایی" و لاوازیش دادەنرێن، ئەگەر لەلایەن کەسێکی شارەزاوە بەکاربهێنرێن، دەتوانن ئەنجامی "نایاب" بدەن. چۆنیەتی نووسینی پڕۆمتی (Prompt) ورد و تێگەیشتن لە سنوورەکانی ئەو ئامرازە، جیاوازیەکە دروست دەکات.
یاسای گۆڕانی بەردەوام: ئەوەی ئەمڕۆ لە پلەی یەکەمدایە، بەیانی بەهۆی نوێکارییەکەوە دەچێتە دواوە، و دوو بەیانی بە وەشانێکی نوێ دێتەوە لوتکە. ئەمە پێشبڕکێیەکی بێ کۆتاییە.
ئامۆژگاریی بیردۆز بۆ ئێوە: کات و وزەی خۆت بەوەوە بەفیڕۆ مەدە کە هەموو ڕۆژێک شوێن "ناوەکان" بکەویت. لە جیاتی ئەوە: ١. دانەیەکیان هەڵبژێرە کە لەگەڵ کارەکەت دەگونجێت. ٢. بە تەواوی ناسیاریی لەگەڵ پەیدا بکە و سنوورەکانی بناسە. ٣. فێربە چۆن زۆرترین سوودی لێ دەبینیت.
خۆگونجاندن کلیلی مانەوەیە لەم سەردەمە تەکنەلۆژییەدا. ئەو کەسەی دەزانێت چۆن ئامرازێکی سادە بەکاربهێنێت، زۆر لە پێشترە لەو کەسەی خاوەنی پێشکەوتووترین ئامرازە و نازانێت فەرمانێکی ڕاستی پێ بدات.
ئەحمەد بێردۆز لێتان دەپرسێت: تۆ تا ئێستا توانیوتە خۆت لەگەڵ یەکێک لەم زیرەکیە دەستکردانەدا ڕابهێنیت و بیکەیتە هاوکاری ڕاستەقینەی کارەکانت؟ یان هێشتا تەنها وەک "تاقیکردنەوە" سەیری دەکەیت؟
بەمزووانە چاوەڕێی شتێکی نوێ بن... بۆ زیاتر سوود بەئێوە و ڕێکخستنی چۆنیەتی دانانی بابەت و بڵاوکردنەوەی...
ئەحمەد بیردۆز شارەزا و داڕێژەری ناوەڕۆکی تەکنەلۆژی
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 🟥 بۆ یەکەمجار.. ژیری دەستکرد لە خۆیەوە فێڵ لە مرۆڤی ڕاستەقینە دەکات! 🤖🚨🎭
سڵاو و ڕێز لە سەرجەم هۆگرانی جیهانی تەکنەلۆژیا، ئاسایشی سایبەری و ژیری دەستکرد ئەمجارە بابەتەکە تەنیا تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی ناو تاقیگە داخراوەکان نیە، بەڵکو پە…
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- یەکێک پرسیارێکی لە GPT کرد ، چۆن تا ١٤٠ بژیت، وەڵامی شۆکهێنەر بوو...
یەکێک پرسیارێکی لە GPT کرد ، چۆن تا ١٤٠ بژیت، وەڵامی شۆکهێنەر بوو... سەیری کۆمێنتەکان بکە 👇
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…
- ٧ ماڵپەڕی زیرەکی دەستکرد کە بە بێدەنگی ئەو کارانە دەکەن کە تیمەکانی SEO هەزاران دۆلاری بۆ وەردەگرن.
زۆربەی بەبازاڕکاران Marketers هەرگیز ناوی ئەمانەیان نەبیستووە. ئەم پۆستە لای خۆت سەیڤ بکە پێش ئەوەی ڕکابەرەکەت پێی بزانێت. ئەحمەد بیردۆز
- كۆمپانیای AOC ڕونمای بێ چوارچێوه ڕادهگهیهنێت
سێ ڕونمای نوێ لهكۆمهڵهی V2ی بێ چوارچێوه دهركهوت كه له لایهن كۆمپانیای AOCیهوه بهرههم هاتووه؛ ئهوانیش ڕونمای 22V2H بهقهبارهی 22 ئینج و ڕونمای 2…