DEVICES
یەک ڤیدیۆ داهاتی یەک ملیۆن دۆلارە 🎬🖥️💵💰
Ahmad Birdoz2 min read

ئەمە چیرۆکێکی یەکجار سەیر و سەرنجڕاکێشە کە نیشانی دەدات هەندێک جار "سادەیی" لە "تەکنەلۆژیا" بەهێزترە😊
داهاتی خەیاڵی: تەنها یەک ڤیدیۆی ١٠ کاتژمێری "ئاگری ناو ئاگردان" زیاتر لە ١.٢ ملیۆن دۆلاری بۆ خاوەنەکەی کۆکردۆتەوە.
-
نهێنییەکە: ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە لە جیهاندا وەک (Ambiance) بۆ کاتی خوێندنەوە، خەوتن، یان دانیشتنی خێزانی بەکاردێن، ئەمەش کاتی سەیرکردنی (Watch Time) ڤیدیۆکە دەباتە لوتکە.
-
کاری سفر: خاوەنەکەی تەنها یەکجار کامێراکەی داناوە و ئاگرەکەی کردۆتەوە، ئێستا بەبێ هیچ ماندووبوونێک ساڵانە نزیکەی ١٤٠ هەزار دۆلار داهاتی هەیە.
💎 کاتێک "ئاگرێکی بێدەنگ" دەبێتە کارگەی پارە! جەماعەت سڵاو... ئەحمەد بیردۆز لێرەیە بۆ ئەوەی پێت بڵێ؛ مەرج نیە هەمیشە نوێترین مۆدێلی مۆبایل یان خێراترین لاپتۆپت هەبێت تا دەوڵەمەند بیت. هەندێ جار تەنها "بیرۆکەیەکی سادە" و "ئارامگرتن" تەواوی هاوکێشەکە دەگۆڕێت.
چۆن بەیەک ڤیدیۆ بوو بە ملیۆنێر؟
ئەم ڤیدیۆیە کە ناوی (Fireplace 10 hours full HD)یە و لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن کەناڵێکی ڕۆمانیەوە بڵاوکراوەتەوە، تەنها یەک گرتەی جێگیری ئاگرە. بەڵام نهێنیەکە لەئەو "ئەلگۆریسم"ەی یوتیوب دایە. کاتێک خەڵک ئەم ڤیدیۆیە سەیر دەکەن، بۆ ١٠ کاتژمێر لێی دەگەڕێن! ئەمەش وادەکات یوتیوب وا تێبگات کە ئەمە "باشترین ناوەڕۆکە" و بەردەوام ڕێکلامی تێدا بڵاو بکاتەوەو پێشنیاری بکات بۆ بەکارهێنەرانی تر.
بۆچی ئەمە "وەستا"ییە؟ لە کاتێکدا یوتیوبەرە گەورەکان هەزاران دۆلار لە مۆنتاژ و کامێرا خەرج دەکەن، ئەم کەسە تەنها بە یەک تۆمارکردن، داهاتێکی (Passive Income)ی بۆ خۆی دروست کردووە کە تا دونیا مابێت و زستان بێت، خەڵک سەیری دەکەن. ئەمە پێی دەوترێت "بەکارهێنانی زیرەکانەی پلاتفۆرم". ڤیدیۆکە زیاتر لە ١٥٧ ملیۆن بینەری هەیە و ساڵانە نزیکەی ١٤٠ هەزار دۆلار قازانج دەکات، بەبێ ئەوەی خاوەنەکەی یەک چرکە مۆنتاژی تری بۆ بکات.
وەک "وەستا"یەکی تەکنەلۆژیا، دەڵێم ئەمە وانەیەکی گەورەیە؛ تەکنەلۆژیا تەنها بۆ ئاڵۆزی نیە، بەڵکو بۆ دۆزینەوەی ئەو ڕێگایانەیە کە ژیان و داهاتت ئاسانتر دەکەن. پێویست ناکات هەمیشە لە "شەڕی کۆر و پڕۆسێسەر"دا بیت، هەندێک جار تەنها پێویستت بە "ئاگرێکی هێمن"ە! بێگومان نموونەی تر زۆرن کە تا باسیان بکەیت سەرسامتر دەبی، بەڵام ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی درک بەوە بکەین چۆنیەتی کارکردن کرنگترە لەچەندایەتی کارکردن.
ئێوە بیرتان لەوە کردۆتەوە شتێکی وا سادە لە کوردستان تۆمار بکەن؟ بۆ نموونە ١٠ کاتژمێر دەنگی "بارانی سەر چادر" یان "سەماوەری خەڵوز"؟ 👇
چاوەڕێی کارێکی نوێ و شێوازێکی جیاواز بن: هەوڵی من ئەوەیە ئەو بابەت و هەواڵانە بەشێوەیەکی ڕێکخراو بەئێوەی بگەیەنم. هەروەها ببێتە پاڵپشتیەک بۆ کارەکانم و بەرەو پێشبردنی. بەپشتیوانی خوای گەورە.. پاشان پاڵپشتی ئێوەی خۆشەویست.
وەستای تەکنەلۆژیا ئەحمەد بیردۆز
Ahmad Birdoz
#Ahmad_Birdoz #Birdoz_Tech #YouTubeEconomy #PassiveIncome #DigitalMarketing #FireplaceVideo #Innovation #SideHustle
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- تهواوی زانیاریهكان لهسهر مۆبایلی گهلاكسی نۆت 9
مۆبایله ناوازهكهی سامسونگ كه دهمێكه چاوهڕوهڕێی هاتنین ئهویش مۆبایلی گهلاكسی نۆت 9 یه، له بۆنهیهكی تایبهت لهنیویۆڕك لهولاتی ئهمریكا بهفهرمی ب…
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…
- ملیاردێر سکۆت گالاوای: خراپترین ئامۆژگاری دەوڵەمەندەکان ئەوەیە کە دەڵێن "شوێن خولیای خۆت بکەوە"! 💼❌📉
زۆربەمان ڕۆژانە لە کتێب و وتاری کەسانی سەرکەوتوودا دەبیستین کە بە بەردەوامی دەڵێن "تەنیا بە دوای خولیای خۆتدا بڕۆ"، بەڵام خاوەنکار و ئەکادیمیستی ناسراو سکۆت گال…
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…
- کام ڕێگا بەکاردەھێنی بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت 🤔
AhmadTechhttps://plus.google.com/s/%23AhmadTech/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- ئەمڕۆ شاومی نەوەی دووەمی مۆبایلی Black Shark Helo بەبیرگەی کاتی ڕام 10 گێگابایت. چاوەڕوانی بابەتێکی تایبەت...
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/