AI Models
چیپی M5 Max دژبە. M1/M2/M3 Max:
Ahmad Birdoz2 min read

How Much Faster is the 2026 MacBook Pro?
ئەمەش بەراوردکاریە "تەقێنەرەکەی" نێوان دێوەزمە نوێیەکەی ئەپڵ ( M5 Max ) و نەوەکانی پێشوو:
⚡ کورتەیەک بۆ تەمبەڵەکان😁
-
شۆکی هارد (SSD): خێرایی خوێندنەوە گەیشتە ١٢.٦ گێگابایت/چرکە! واتە ٢.٥ جار خێراتر لە مۆدێلەکانی پێشوو.
-
پڕۆسێسەر (CPU): خاوەنی ١٨ کۆرە (٦ سوپەر کۆر و ١٢ پۆرفۆرمانس). لە بەرامبەر M1 Max دا نزیکەی ٢.٧ جار بەهێزتر بووە.
-
گرافیک (GPU): هەرچەندە ژمارەی کۆرەکان وەک خۆیەتی (٤٠ کۆرە)، بەڵام لە ڕێندەرکردنی Blender دا ٩.٧ جار لە M1 Max خێراترە.
-
هەواڵی خۆش بۆ مۆنتاژکاران: ڕێندەری Final Cut Pro نزیکەی ١.٨ جار خێراتر بووە.
-
داهاتوو (M6): دەنگۆی ئەوە هەیە لە کۆتایی ٢٠٢٦ لاپتۆپی مۆدێلی Ultra بە شاشەی OLED و دیزاینی نوێوە بێتە بازاڕ.
💎چیپی M5 Max؛ کاتێک ئەپڵ سنوورەکانی "وەستا"یی دەبەزێنێت😎
جەماعەت سڵاو... لێرەم بۆ ئەوەی پێتان بڵێم کە ئایا شایەنیەتی پارەیەکەی خۆت لە M5 Max خەرج بکەیت یان نا؟
ئەپڵ بەم پڕۆسێسەرە نوێیەی ٢٠٢٦ی، نیشانی دا کە هێشتا لە لوتکەدایە، بەتایبەت لە ڕووی خێرایی هارد و ژیری دەستکردەوە.
بۆچی ئەمە گۆڕانکارییەکی گەورەیە؟
گەورەترین "تایبەتمەند"یی لەم ئامێرەدا خێرایی هاردەکەیەتی (SSD). خێراییەکەی گەیشتۆتە ١٢.٦ گێگابایت لە چرکەیەکدا. ئەمە تەنها ژمارە نیە؛ بۆ ئەو کەسانەی مۆنتاژی ڤیدیۆی 8K دەکەن یان فایلە یەکجار گەورەکان دەگوازنەوە، مانای وایە چیتر کاتیان بۆ "Waiting" بەفیڕۆ ناچێت. ئەگەر ڕامەکەشت پڕ بێت، هاردەکە ئەوەندە خێرایە کە ڕێگە نادات هەست بە خاوی بکەیت (Swap memory).
لە ڕووی گرافیکەوە (GPU)، ئەپڵ ئەندازیارییەکی نوێی بەکارهێناوە. هەرچەندە کۆرەکان هەر ٤٠ دانەن، بەڵام لە تاقیکردنەوەی Blender دا، ئەنجامەکان ئەقڵ دەبەن! ٩.٧ جار خێراتر لە M1 Max. ئەمە بازدانێکی یەکجار گەورەیە بۆ دیزاینەرانی 3D و ئەنیمەیتەرەکان. هەروەها زیادکردنی چینی تایبەت بە AI وای کردووە کە پڕۆسێسەکانی ژیری دەستکرد ٣.٧ جار خێراتر بن.
کێ بیکڕێت؟
-
خاوەنانی M1 Max: کاتی ئەوەیە ماکەکەت بفرۆشیت! جیاوازییەکە ٢.٧ جارە، واتە هەست بە جیهانێکی نوێ دەکەیت.
-
خاوەنانی M2 و M3: ئەگەر ئیشت یەکجار قورسە و هارد و گرافیکت زۆر لا گرنگە، کڕینی M5 Max بڕیارێکی دروستە.
-
خاوەنانی M4: جیاوازییەکە کەمە و زۆر "وەستا"یی تێدا نیە، باشترە چاوەڕێی M6 یان مۆدێلی Ultra بکەن کە دەوترێت شاشەکەی دەبێتە OLED و دیزاینەکەی بەتەواوی دەگۆڕێت.
ئەپڵ بە Thunderbolt 5 و Wi-Fi 7 و شاشەیەک کە ١٠٠٠ نیتس ڕووناکییەتی (لە SDR دا)، سەلماندی کە M5 Max پاشای بێ ڕکابەری لاپتۆپە پڕۆفیشناڵەکانە.
ئێوە چۆنی دەبینن؟ ئایا ئەم خێراییە خەیاڵیەی هارد پێویستە بۆ ئیشی ئێوە، یان تەنها ڕیکلامی ئەپڵە؟ 👇
چاوەڕێی کارێکی نوێ و شێوازێکی جیاواز بن: هەوڵی من ئەوەیە ئەو بابەت و هەواڵانە بەشێوەیەکی ڕێکخراو بەئێوەی بگەیەنم. هەروەها ببێتە پاڵپشتیەک بۆ کارەکانم و بەرەو پێشبردنی. بەپشتیوانی خوای گەورە.. پاشان پاڵپشتی ئێوەی خۆشەویست.
ئەحمەد بیردۆز نووسەر و شیکەرەوەی تەکنەلۆژی
Ahmad Birdoz
#Ahmad_Birdoz #Birdoz_Tech #M5Max #MacBookPro2026 #AppleSilicon #TechReview #Blender #FinalCutPro #PowerUser
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- کوردی/عربي
🔄 چیتر کاتت بە نووسینی پرۆمپت بەفیڕۆ مەدە؛ سەردەمی نوێ سەردەمی ئەڵقە داخراوەکانە Looping شێوازی نەریتی پرۆمپتینگ Prompting وەک ئەوە وایە بەسەر سەری کارمەندێکەو…
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئەپڵ بەڕێوە دەچێت:
جا حەز ئەکەن سات بەسات هەواڵەکانتان بۆ بگوازمەوە؟ یان کە تەواو بوو هەمووی بەجارێک دابەزێنم؟ ئەو وێنەیەش شوێنی دوو سیمی ئایفۆنی داهاتووە. BirdozTechhttps://plus.…
- تهواوی زانیاریهكان لهسهر مۆبایلی گهلاكسی نۆت 9
مۆبایله ناوازهكهی سامسونگ كه دهمێكه چاوهڕوهڕێی هاتنین ئهویش مۆبایلی گهلاكسی نۆت 9 یه، له بۆنهیهكی تایبهت لهنیویۆڕك لهولاتی ئهمریكا بهفهرمی ب…
- كۆمپانیای AOC ڕونمای بێ چوارچێوه ڕادهگهیهنێت
سێ ڕونمای نوێ لهكۆمهڵهی V2ی بێ چوارچێوه دهركهوت كه له لایهن كۆمپانیای AOCیهوه بهرههم هاتووه؛ ئهوانیش ڕونمای 22V2H بهقهبارهی 22 ئینج و ڕونمای 2…
- 🟥 بۆ یەکەمجار.. ژیری دەستکرد لە خۆیەوە فێڵ لە مرۆڤی ڕاستەقینە دەکات! 🤖🚨🎭
سڵاو و ڕێز لە سەرجەم هۆگرانی جیهانی تەکنەلۆژیا، ئاسایشی سایبەری و ژیری دەستکرد ئەمجارە بابەتەکە تەنیا تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی ناو تاقیگە داخراوەکان نیە، بەڵکو پە…