COMPANIES
لوتکەی زیرەکی جەستەیی: تۆیۆتا ڕۆبۆتی CUE7 ئاشکرا دەکات
Ahmad Birdoz1 min read

ئەم هەواڵە نیشانەی ئەوەیە کە "ژیریی دەستکرد" چیتر تەنها لە ناو شاشەکاندا نیە، بەڵکو خەریکە "ماسولکە" پەیدا دەکات.
جەماعەت تۆیۆتا خەریکە یاریزانەکانیشمان "خانەنشین" دەکات😄
مەسەلەکە وای لێ هاتووە، سبەی دەچیتە نێو یاریگای باسکە، دەبینی لە جیاتی کوڕە گەنجەکان، کۆمەڵێک ڕۆبۆتی تۆیۆتا خەریکی "سێ خاڵی" لێدانن و تۆپەکەش وەک "یاریزانێکی ڕاستی" نادەن بە کەس😳
ئەم CUE7ـە وەک ئەوە وایە "وەستایەکی حیسابات"ت هێنابێت و خستبێتتە ناو یاریگاوە. کامێرایەکی لێیە، تا سەیری سەلەکە دەکات، وەک بڵێیت "مەساحە"، هەموو زەوی و دیوارەکەت بۆ دەپێوێت. تۆپەکە دەگرێت و دەڵێت "باوانم، بەم زاوێیە و بەم هێزە فڕێی بدەیت، یەکسەر دەچێتە جەرگەی سەلەکەوە!".
هونەرەکە لێرەیە ئەم ڕۆبۆتە وەک ئێمە "دڵەڕاوکێ"ی نیە، نە ماندوو دەبێت و نە تێک دەچێت. تەنها کێشەی ئەوەیە، ئەگەر یاریزانێکی وەک "ستیڤن کوێر" بێت و یەک دوو مراوەغەی پێ بکات، ڕۆبۆتەکە وەک ئەوەی "ڤایرۆس" لێی بدات دەوەستێت و دەڵێت "کاکە ئەمە لە کۆدەکانمدا نیە!😅 بەس وەرە بزانە، کە تۆیۆتا دەستی دایە شتێک، یانی سبەی لە کارگەکانیشدا ئەم جووڵە وردانە بەکاردێنن و ئیتر "وەستا" تەنها بۆ چا خواردنەوە دەمێنێتەوە😇👷
ئەحمەد بیردۆز نووسەر و شیکەرەوە لەبواری تەکنەلۆژیا
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- وانەیەک لەهەوای کراوەی سروشت
هۆڵەندا ١٩٥٧ ❤️ www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23A…
- 🟥 بۆ یەکەمجار.. ژیری دەستکرد لە خۆیەوە فێڵ لە مرۆڤی ڕاستەقینە دەکات! 🤖🚨🎭
سڵاو و ڕێز لە سەرجەم هۆگرانی جیهانی تەکنەلۆژیا، ئاسایشی سایبەری و ژیری دەستکرد ئەمجارە بابەتەکە تەنیا تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی ناو تاقیگە داخراوەکان نیە، بەڵکو پە…
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- پێشبڕکێی بیبەر خواردن
لەنینگکیانگ هونانی چین هەموو ساڵێک ئەم پێشبڕکێیە دەکرێت، ئەنساەیش یەکەمی پێشبڕکێکە 50 بیبەری خوارد لەخولەکێکدا. www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ Bir…
- 💻 سیستەمێکی تەواوی کارکردنی AI… لە بەرزی ٣٥,٠٠٠ پێ لەسەر ماکبووکێک کار دەکات!
گەشەپێدەرێک لە کاتی گەشتێکی ئاسمانی ١١ کاتژمێریدا بەسەر زەریای ئەتڵەسیدا، مۆدێلی گەورەی Llama 3.3 70Bـی کۆمپانیای مێتای بە شێوەیەکی ناوخۆیی Local لەسەر لاپتۆپێک…