Future Technology
ژاپۆنیەکان و مەوزوعی "گەڵای دەستکرد"
Ahmad Birdoz1 min read

بەڕاستی ئەمەیان زۆر هونەرییە! بیهێننە بەر چاوی خۆتان، ژاپۆنیەکان دانیشتوون و سەیری دار و درەختیان کردووە، وتوویانە "ئەرێ ئەم دارە بۆ ئەوەندە لێزانە؟ با ئێمەش دارێکی ئاسن دروست بکەین!".
وەڵا برا ئەمە وەک ئەوە وایە مەکینەیەک دابنێیت، دووکەڵی سەیارە و ئاوی لوعەی بدەیتێ، ئەویش لەو لاوە بەنزینی "موحەسەن"ت بۆ بکاتە ناو دەبەوە! پێشتر دەمانگوت "کاکە خۆرەکە هەیە، بەس چۆن بیخەینە ناو تانکی سەیارەوە؟"، ئێستا ژاپۆن دەڵێت "خەمت نەبێت، من دەیکەم بە شەربەت و تێی بکە!😄
ئاخر فێڵەکە لێرەدایە، فڕۆکە ناتوانێت بە پاتری بفڕێت چونکە پاتری زۆر قورسە، بەس بەم سووتەمەنیە شلە دەتوانێت بەوپەڕی ئیسراحەتەوە سەفەر بکات. یانی لە داهاتوودا دەڕۆیتە بەنزینخانە، دەڵێیت "تخوا ٢٠ لیتر تیشکی خۆری ژاپۆنیم بۆ تێبکە😉 با ئیشەکانم ڕاپەڕێنم😎 تەنها مەترسیەکە ئەوەیە، سبەی کەس نەمێنێت دار بچێنێت، هەموو بڵێن "کاکە دارمان بۆ چییە؟ خۆمان گەڵای ئەندازیاریمان هەیە و بەنزینمان دەداتێ!
Ahmad Birdoz نووسەر و شیکەرەوەی تەکنەلۆژی
#Ahmad_Birdoz #Birdoz_Tech #ArtificialPhotosynthesis #SolarFuel #CleanEnergy #JapanTech #ClimateChange #GreenInnovation #FutureEnergy #تەکنەلۆژیا #وزەی_پاک #ژاپۆن #سووتەمەنی #داهاتوو
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- سعوودیە بە فەرمی هاتە ناو کێبڕکێی سوپەرکارە کارەباییەکان! 🇸🇦⚡
کۆمپانیای CEER یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی سعودی بە ناوی EXOBOT لە دوو وەشانی لوکس سیدان و SUV نمایش کرد 🏎️🔋 ئەم پرۆژەیە تەنها دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی نی…
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- 🦄💼 بەبێ هیچ بەرهەم و بیرۆکەیەکی پێشوەختە چوونە Y Combinator و بوونە ملیاردێر؛ پلاتفۆرمی Mercor چۆن لە ڕێگەی چاوپێکەوتنی زیرەکی دەستکردەوە بازاڕی دامەزراندنی هەژاند؟
لە هەنگاوێکدا کە لە جیهانی کارسازیدا وەک دەستپێکێکی مەحاڵ دەهاتە بەرچاو، دوو گەنجی کارساز برێندان فۆدی و ئادارش هایرمات لەگەڵ هاوبەشەکەیان سوریا میدێپالی توانیا…
- 🐧⚠️ لێشاوی ڕاپۆرتەکان گەشەپێدەرانی سەرقاڵ کردووە؛ چۆن زیرەکی دەستکرد بە خێرا دۆزینەوەی کەلێنەکان قەیرانێکی نوێی لە ناوکی لینۆکسدا دروست کردووە؟
ئەوەی کۆمەڵگەی لینۆکس Linux ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی کەرەستە نیە بۆ دۆزینەوەی هەڵە و کەلێنەکان، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیەتی؛ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد…
- ❄️🏢 ساردکردنەوەی باڵەخانەکان بەبێ کارەبا و گاز؛ چین بەرهەمهێنانی پیشەسازی بۆ بۆیەیەکی پێشکەوتوو دەستپێکرد کە پلەی گەرمی ٢٥ پلە دادەبەزێنێت!
چین بەردەوامە لە بەزاندنی سنوورەکانی داهێنان لە بواری کەرەستە و بیناسازیدا؛ ئەمجارەیان لە ڕێگەی دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی جۆرە بۆیەیەکی پێشکەوتووی ساردک…
- 🚨 ئەگەر پێتوایە فێربوونی بریکارە زیرەکەکان (AI Agents) تەنها بە سەیرکردنی کۆرسێک یان خوێندنەوەی کتێبێک کۆتایی دێت... ئەوا لە ئێستاوە لە کاروانەکە دواکەوتوویت.
لە جیهانی زیرەکی دەستکرددا، لەوانەیە ئەمڕۆ تەکنەلۆژیایەکی نوێ دەربکەوێت کە وا بکات ئەوەی شەش مانگ لەمەوبەر فێری بوویت کەمتر سوودی هەبێت بۆت. لەبەر ئەم هۆکارە، ک…