SCIENCE
ئایا پشیلە شلەیە؟ زانست بە شێوەیەکی کۆمیدی وەڵام دەداتەوە! 🐈💧
Ahmad Birdoz1 min read

ئەگەر پشیلەت هەبێت، بێگومان بینیوتە چۆن خۆی دەخاتە ناو دۆڵکەیەکی ئاو، گوڵدانێکی تەسک، یان کارتۆنێکی زۆر بچووک کە زۆر لە قەبارەی خۆی بچووکترە.
لە ساڵی ٢٠١٧، فیزیازانی فەرەنسی "مارک ئەنتوان فاردان" بڕیاری دا ئەم بابەتە بە جدی وەربگرێت. توێژینەوەیەکی زانستیی ئاڵۆزی بڵاوکردەوە کە پڕ بوو لە هاوکێشە بیرکاریەکان لەژێر ناوی (داینامیکی شلەی پشیلەکان)، بۆ ئەوەی لە ڕووی فیزیاوە بیسەلمێنێت کە دەکرێت پشیلە وەک "ماددەیەکی شلە" پۆلێن بکرێت.
بۆچی شلە؟ لە فیزیا پێناسەی شلە بریتیە لە: "ئەو ماددەیەی شێوەی خۆی دەگۆڕێت بۆ ئەوەی لەگەڵ شێوەی ئەو دەفرەدا بگونجێت کە تێیدایە". ئەمەش ڕێک ئەو کارەیە کە پشیلەکان دەیکەن، ئەوەش بەهۆی نەرمی نائاسایی بڕبڕەی پشت و ئێسکەکانیانەوە. بەهۆی ئەم توێژینەوە "شێتانە" و لێهاتووانەیە، زانای ناوبراو خەڵاتی جیهانی "ئیگ نۆبڵ" (Ig Nobel)ی بردەوە، کە تایبەتە بەو توێژینەوە زانستیە سەیرانەی کە ڕاستی بەهێزیان لەپشتە.
#AhmadBirdoz #BirdozTech #ژیان٠٠لەگەڵ٠٠تەکنەلۆژیا
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئایا تۆش بێزاربوویت لە دیزاینە دووبارە و «بێگیانەکانی» زیرەکی دەستکرد؟
هەموومان کەوتووینەتە ئەم تەڵەیەوە: لە ڤیدیۆ یان وتارێکدا نمایشێکی بەهێزی تواناکانی زیرەکی دەستکرد دەبینین، بەڵام کاتێک داوای دروستکردنی ڕووکارێک UI یان پەڕەیەکی…
- 🟥 بۆ یەکەمجار.. ژیری دەستکرد لە خۆیەوە فێڵ لە مرۆڤی ڕاستەقینە دەکات! 🤖🚨🎭
سڵاو و ڕێز لە سەرجەم هۆگرانی جیهانی تەکنەلۆژیا، ئاسایشی سایبەری و ژیری دەستکرد ئەمجارە بابەتەکە تەنیا تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی ناو تاقیگە داخراوەکان نیە، بەڵکو پە…
- گەورەترین پزیشکی برین پێچ لەجیهان (ئاڵی لینکشنا)
تەمەنی ٩٠ ساڵە هەفتانە چەندین نەشتەرگەری ئەنجام دەدات ، ٦٨ ساڵە پزیشکە و هیچ کەسێک لەژێر نەشتەرگەری ئەودا نەمردووە، ڕەتی دەکاتەوە خانەنشین بێت چونکە پێی وایە هێ…
- 🔋 ئایا لەچوار ساڵی داهاتوو ماڵئاوایی لە پاتری دەکەین؟ ڕاستە بەمزوانە ئامێرەکان پێویستیان بە بارگاوی کردنەوە نابێت!
🔋 ئایا لەچوار ساڵی داهاتوو ماڵئاوایی لە پاتری دەکەین؟ ڕاستە بەمزوانە ئامێرەکان پێویستیان بە بارگاوی کردنەوە نابێت لەم ڕۆژانەدا هەواڵێک تەواوی ئینتەرنێتی تەنیوە…
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- کاتێک دایک فیزیای دەبێت، پێویستی بە مەمە شوشتن نیە چونکە ناکەوێتە سەر عەرز 🙂
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/