DEVICES
تاقیکردنەوەیەکی گەرمی چڕ بۆ دیارترین مۆبایلە پێشەنگەکانی ساڵی ٢٠٢٦...
Ahmad Birdoz1 min read

جیاوازیەکی ڕوونی لە بەڕێوەبردنی گەرمیدا لە نێوان پڕۆسێسەرە نوێیەکانی خاوەن تەکنەلۆژیای ٣ نانۆمەتری نیشاندا. مۆبایلی iPhone 17 Pro Max لە پێشەنگی تاقیکردنەوەکە بوو، کە تێیدا پڕۆسێسەری Apple A19 Pro پلەی گەرمیەکەی بە نزمی لە دەوروبەری ٣٦.١ پلەی سەدی هێشتەوە؛ واتە تەنها نزیکەی ١٧ پلە زیادی کرد لە کاتی پەستانی زۆردا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی کاراییەکی بەرزی بەکارهێنانی وزە و تەبایی نێوان ڕەقەکاڵا و سیستەمی iOSـە.
لە بەرامبەردا، هەریەکە لە Samsung Galaxy S26 Ultra و Xiaomi 17 Ultra پلەی گەرمی نزیک لە یەکتریان تۆمار کرد کە لە نێوان ٤٦ بۆ ٤٧ پلەی سەدی بوو. سامسۆنگ پشتی بە سیستەمێکی ساردکردنەوەی گەورە بە تەکنەلۆژیای ژووری هەڵم (Vapor Chamber) و وەشانێکی خێراکراوی پڕۆسێسەری سناپدراگۆن بەستووە بۆ پاراستنی کارایی ئامێرەکە بەبێ بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری گەرمی. بەڵام شاومی ڕێگەی داوە لەرەلەری پڕۆسێسەرەکە بگاتە ئاستێکی بەرزتر بۆ خزمەتکردنی یارییە قورسەکان، کە ئەمەش بووەتە هۆی گەرمیەکی کەمێک زیاتر.
سوپرایزی تاقیکردنەوەکە مۆبایلی Vivo X300 Pro بوو، کە پلەی گەرمییەکەی لە ٥٢ پلەی سەدی تێپەڕی سەرەڕای هێزی پڕۆسێسەری Dimensity 9500، بە زیادبوونێکی گەرمی کە گەیشتە ٢٩.٧ پلە. ئەم ئەنجامانە ئاماژەن بۆ ئەگەری ڕوودانی دیاردەی "دابەزاندنی کارایی بەهۆی گەرمییەوە" (Thermal Throttling) لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکە قورسەکاندا، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی پارچە ناوەکییەکانی مۆبایلەکە.
#AhmadBirdoz #BirdozTech #ژیان٠٠لەگەڵ٠٠تەکنەلۆژیا
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- هەرچی پزیشکەکانن چیرۆکی ڕکابەریەکەیان جیاوازە 👨⚕️
10yearchallengehttps://plus.google.com/s/%2310yearchallenge/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%…
- کام ڕێگا بەکاردەھێنی بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت 🤔
AhmadTechhttps://plus.google.com/s/%23AhmadTech/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- ملیاردێر سکۆت گالاوای: خراپترین ئامۆژگاری دەوڵەمەندەکان ئەوەیە کە دەڵێن "شوێن خولیای خۆت بکەوە"! 💼❌📉
زۆربەمان ڕۆژانە لە کتێب و وتاری کەسانی سەرکەوتوودا دەبیستین کە بە بەردەوامی دەڵێن "تەنیا بە دوای خولیای خۆتدا بڕۆ"، بەڵام خاوەنکار و ئەکادیمیستی ناسراو سکۆت گال…
- 🟥 بۆ یەکەمجار.. ژیری دەستکرد لە خۆیەوە فێڵ لە مرۆڤی ڕاستەقینە دەکات! 🤖🚨🎭
سڵاو و ڕێز لە سەرجەم هۆگرانی جیهانی تەکنەلۆژیا، ئاسایشی سایبەری و ژیری دەستکرد ئەمجارە بابەتەکە تەنیا تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی ناو تاقیگە داخراوەکان نیە، بەڵکو پە…
- ئەم مانگە کۆمپانیای Vivo ئەو مۆبایلە بڵاو دەکاتەوە کە پەنجەمۆری لەسەر ڕوونمایە
photo/uploads/2026/10/upload46707ad2ed503c6c15a6ef34.jpg ڤێڤۆ دووپاتی کردۆتەوە کە مانگی یەکی ٢٠١٨ لەپەکین مۆبایلی X20 Plus UD بەشێوەیەکی فەرمی بڵاودەکاتەوە لەکۆ…
- 🚀✨ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Prompt Master فەرمانەکانت بۆ زیاتر لە ٣٠ ئامرازی AI باشتر دەکات!
ئەگەر بەردەوام مۆدێلە زمانیەکان یان ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە و کۆدنوسین وەک ChatGPT، Claude، Gemini، Midjourney یان Cursor بەکاردەهێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆر بە…