AI News
ئایا بیرت لەوە کردووەتەوە کە هەموو ژیانت لەوانەیە پەخشی ڕاستەوخۆ بێت بۆ کەسانی نامۆ؟
Ahmad Birdoz1 min read

چاویلکە زیرەکەکانی "مێتا ڕەی-بان" چەمکی تایبەتمەندیی سەرەوژێر کردووەتەوە!
لێکۆڵینەوە ڕۆژنامەوانییە نوێیەکان ئاشکرایان کردووە کە هەموو چرکەیەکی تۆمارکراو بە چاویلکەکە لەوانەیە ڕاستەوخۆ بەبەرچاوی چاودێرە مرۆییەکاندا لە سەرانسەری جیهاندا تێپەڕێت. ئەمانە ڕۆبۆت نین، بەڵکو کارمەندی ڕاستەقینەن کە سەیری تایبەتترین ساتەکانت دەکەن... تەنانەت ئەو ساتانەی کە خۆت ئاگاداری ئەوە نیت کە تۆمار دەکرێن یان باردەکرێن.
ئەو تایبەتمەندیەی مێتا بانگەشەی بۆ دەکات: ئاسانی تۆمارکردنی ساتەکانی ڕۆژانەت و کارلێککردن لەگەڵ زیرەکی دەستکرددا.
بەڵام لە ڕاستیدا؟ هەموو ڤیدیۆیەک کە بە چاویلکەکە دەیگریت لەوانەیە بگاتە کۆمپانیا دەرەکییەکان (کە زۆربەیان لە ئەفریقان) و تیمێکی تەواو بەکاریان هێناوە بۆ ئەوەی بە شێوەی دەستی پێداچوونەوە بە گرتە ڤیدیۆییەکاندا بکەن و ناویان لێبنێن و پۆلێنیان بکەن، بۆ ڕاهێنانی ئەلگۆریتمەکانی مێتا.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی سویدی ئاشکرای کردووە کە کارمەندان سەیری دیمەنی زۆر هەستیاریان کردووە: خەڵک لە ژووری جلگۆڕیندا، وردەکاریی کارتی بانکی، دیمەنی تایبەت.
زۆربەی کات، ئەو کەسەی لەبەردەم کامێراکەدا بووە هەر نەیزانیوە کە وێنەی گیراوە... و دیمەنەکان ڕۆژانە لەناو نووسینگەکاندا لە کینیا و شوێنەکانی تر جیا دەکرێنەوە و شیکارییان بۆ دەکرێت.
مێتا دەڵێت "پاراستن و سیاسەتی تایبەتمەندی" هەیە.. بەڵام ڕاستیەکەی؟ کارمەندانی پێشوو دانیان بەوەدا ناوە کە ناسینەوەی دەموچاوەکان و سڕینەوەیان هەندێکجار سەرکەوتوو نابێت، بەتایبەتی لە ڕووناکی خراپ یان گۆشەی سەیردا، بۆیە نیشانەکانی کەسەکە بە ڕوونی دەمێننەوە و دەکرێت بە ئاسانی ناسنامەکەی ئاشکرا بکرێت.
ئەوەی سەیرە، کۆمپانیاکە خۆی دەدزێتەوە کاتێک پرسیاری لێدەکرێت سەبارەت بە ماوەی هەڵگرتنی ئەم داتایانە، یان چۆن بە کرداری مامەڵە لەگەڵ ڤیدیۆکەدا دەکات. هەموو وەڵامەکان تەنها قسەی گشتین سەبارەت بە سیاسەتەکانی پاراستنی داتا!
پرسیار: ئایا پێت وایە "زیرەکی دەستکرد" شایەنی ئەوەیە تایبەتمەندیت بخەیتە مەترسیەوە؟ و چۆن دەتوانین دڵنیابین لە ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی خەڵک لە ناوەڕاستی ئەم پێشڕەویە تەکنیکیەدا؟
#AhmadBirdoz #BirdozTech #ژیان٠٠لەگەڵ٠٠تەکنەلۆژیا
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- دوێنێ OpenAI خزمەتگوزاری Dotsی دابەزاند..
لەناکاو ئیلۆن ماسک دۆمەینی Dot. comی کڕی بە 20 مليدن دۆلار.. وایلێکرد بیگەیەنێت بە Grok bot😅
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- کام ڕێگا بەکاردەھێنی بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت 🤔
AhmadTechhttps://plus.google.com/s/%23AhmadTech/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- ئەمڕۆ شاومی نەوەی دووەمی مۆبایلی Black Shark Helo بەبیرگەی کاتی ڕام 10 گێگابایت. چاوەڕوانی بابەتێکی تایبەت...
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…
- 🟥 بۆ یەکەمجار.. ژیری دەستکرد لە خۆیەوە فێڵ لە مرۆڤی ڕاستەقینە دەکات! 🤖🚨🎭
سڵاو و ڕێز لە سەرجەم هۆگرانی جیهانی تەکنەلۆژیا، ئاسایشی سایبەری و ژیری دەستکرد ئەمجارە بابەتەکە تەنیا تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی ناو تاقیگە داخراوەکان نیە، بەڵکو پە…