COMPANIES
لەوانەیە پێت وابێت یەکەم ڕۆبۆتی مرۆڤ ئاسا "Optimus"ی تێسلا یان "Atlas"ی بۆستن داینامیکس بێت، بەڵام ڕات چییە ئەگەر پێت بڵێم وەڵامی ڕاستەقینە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢٧؟
Ahmad Birdoz1 min read

پێشکەشتانی دەکەین "Herbert Televox"؛ یەکەم "ڕۆبۆتی مرۆڤ ئاسا (Humanoid)" کە مێژوو ناسیبێتی 🤖
لەلایەن ئەندازیاری ئەمریکی "ڕۆی وێنسلی"ـیەوە پەرەی پێدراوە، و لە سەرەتادا تەنها یەکەیەکی کۆنترۆڵی دوور بوو، بەڵام ڕۆی دەیویست شتێکی ناوازە دابهێنێت، بۆیە لەسەر شێوەی مرۆڤێکی ئالی دروستی کرد کە دەم و لووت و گوێ و چاوی هەبوو، و بەڕاستیش شتێکی ناوازەی داهێنا.
"Televox" لە قسەی مرۆڤ تێنەدەگەیشت، بەڵام بە تەلەفۆن و مایکرۆفۆنێکەوە بەسترابوو بۆ ئەوەی وەڵامی پەیوەندییەکان بداتەوە و لە دوورەوە کۆنترۆڵی هەر ئامێرێکی ناوماڵ بکات. بۆ نموونە، ئەگەر لە دەرەوەی ماڵ بوویتایە و بتویستایە گەرمکەرەوەکە بکوژێنیتەوە، تەنها ئەوەی پێویست بوو بیکەیت پەیوەندیکردن بوو بە ڕۆبۆتەکەوە و لێدانی تۆنێکی دەنگی دیاریکراو، و ڕۆبۆتەکەش فەرمانەکەی جێبەجێ دەکرد.
ئەوەی جێی سەرنجە لە بابەتەکەدا ئەوەیە کە "Televox" تەنها ڕۆبۆتێکی نمایشی نەبوو، بەڵکو یەکەی ڕاستەقینەی لێ بەکارهێنرا بۆ چاودێریکردنی کۆگاکانی ئاو لە واشنتۆن، کە پەیوەندیەکانی وەردەگرت و ڕاپۆرتی لەسەر ئاستی ئاوەکە دەدا و لە دوورەوە کۆنترۆڵی بەلوعەکانی دەکرد!
ڕاستە کە بەراورد ناکرێت لەگەڵ "Optimus" یان باقی ڕۆبۆتە مرۆڤ ئاسا سەرسوڕهێنەرەکانی ئەمڕۆ، بەڵام پێشکەوتنی تەکنیکی یاسای خۆی هەیە
#AhmadBirdoz #BirdozTech #ژیان٠٠لەگەڵ٠٠تەکنەلۆژیا
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- وێنەی ئەمڕۆ 😘
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- تەکنەلۆژیای شەقامە درەوشاوەکان لە تاریکیدا؛ ئەزموونێکی نوێ لە ئوسترالیا
ئوسترالیا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی هێڵکاری نوێی سەر شەقامەکانە کە توانای هەڵمژینی تیشکی خۆریان لە کاتی ڕۆژدا هەیە و لە تاریکی شەودا بە ڕەنگی سەوز دەدرەوشێنەوە، بە م…
- ئەمە بابەتێکی یەکجار هەستیار و "ترسناکە" لە هەمان کاتدا!
جیهانی تەکنەلۆژیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست ئەم هەواڵەی میتا Meta دەڵەرزێت. TRIBE v2 تەنها پڕۆگرامێکی ئاسایی نیە، بەڵکو وەک بڵێیت "کۆدی سەرچاوەی کارکردنی م…
- مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro ڕاگهیهنرا بهڕونمای 6.26
پاش دهنگۆی زۆر لهكۆتاییدا كۆمپانیای شاومی چینی ئهمڕۆ ههستا بهڕاگهیاندنی مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro لهپێگه فهرمیهكانی خۆی لهئینتهرنێت. ئاسایی ده…
- ڕێکلامێکی زیرەکانە 😎
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/