AI News
لەمەودوا ئەو بابەتانەی زۆر درێژن کورتی دەکەمەوە بۆ ئەوانەی حەزیان بەکورتبڕیە و ووردەکاری زۆریان ناوێ
Ahmad Birdoz6 min read

لەپاش کورتەکەش بابەتەکە بەتێرو تەسەلی دادەنێم بۆ ئەوانەی حەزیان بە زانینی هەموو ووردەکاریەکانە...
کورتەی بابەتەکە:
🚀 سامسۆنگ و گوگڵ سەردەمێکی نوێی "زیرەکی کرداری" دەست پێ دەکەن!
ئەوەی سامسۆنگ لە گالاکسی S26 و تایبەتمەندیەکانی Galaxy AI ئەنجامی دا، تەنها بانگەشە نەبوو، بەڵکو گۆڕینی مۆبایل بوو بۆ یاریدەدەرێکی ڕاستەقینەی ژیانی ڕۆژانە. گرنگترین گۆڕانکاریەکان ئەمانەن:
🔹 تایبەتمەندی Now Nudge: زیرەکی دەستکرد ئێستا لە ناوەڕۆکی قسەکانت تێدەگات! ئەگەر باسی مەوعیدێک بکەیت، خۆی کاتەکانی ناو کاتژمێرەکەت (Calendar) نیشان دەدات. ئەگەر باسی سەفەرێکی کۆن بکەیت، وێنەکانت بۆ دەهێنێتە پێشەوە. 🔹 شاشەی Privacy Display: بۆ یەکەمجار لە جیهاندا، شاشەیەک کە ڕێگری لە چاوی "خۆهەڵقورتێنەرانی" تەنیشتت دەکات! کاتێک نامەیەکت بۆ دێت، ناوەڕۆکەکەی تەنها بۆ تۆ دیارە و بۆ کەسانی تر بە ڕەشی دەردەکەوێت.
🔹 پەرەپێدانی Circle to Search: ئێستا دەتوانیت لە یەک کاتدا بازنە بەدەوری چەندین شتدا بکێشیت لەناو وێنەیەکدا و زانیاری ورد لەسەر هەموویان وەربگریت.
🔹 داهاتووی چاویلکە زیرەکەکان: سامسۆنگ و گوگڵ ڕووکاری بەکارهێنانیان (UI) بردۆتە خوارەوەی شاشە؛ ئەمە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئامادەکاری بۆ "چاویلکە زیرەکەکان" تا مەودای بینینت دانەپۆشرێت.
🔹 زیرەکی دەستپێشخەر (Proactive): چیتر پێویست ناکات تۆ بچیتە ناو ئەپەکان؛ مۆبایلەکە خۆی پێشنیاری فایل و ڕێکخستنەکانت بۆ دەکات (وەک دۆخی Focus Mode) تەنها بە یەک کلیک.
💡 کۆتا قسە: سامسۆنگ سەلماندی کە زیرەکی دەستکرد تەنها یاریکردن بە وێنە نیە، بەڵکو ئاسانکردنی ژیانە. ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەپڵدایە، ئایا "سیری" دەتوانێت بگاتەوە بەم ئاستە؟
ئەگەر تاقەتت هەیە بەتێر و تەسەلی بیخوێنەوە😌
ڕاستیەکەی، ئەوەی سامسۆنگ کردی شتێکە وەسف ناکرێت!!
ساڵی پار کە گالاکسی ئێس ٢٥ـیان دەرکرد، چەند تایبەتمەندیەکی جوانی زیرەکی دەستکردی تێدابوو. دەستم کرد بە وتنی ئەوەی کە سامسۆنگ خەریکە تێدەگات مانای چییە "گالاکسی ئەی ئای" بە شێوەیەکی کرداری بخاتە ناو مۆبایلەکانیەوە، نەک تەنها دوو قسە و تەواو، یان تایبەتمەندیەک کە وا دەربکەوێت زیرەکە بەڵام جیاوازیەکی ئەوتۆی لەگەڵ ئەوەی پێشتر نەبێت و شتێکی کرداری پێشکەش نەکات. بەڵام ئەوەی ڕوویدا، بۆی دەرخستم کە بەڕاستی سامسۆنگ و گوگڵ دەستیان کردووە بە تێگەیشتن لەوەی کە کارەکان چۆن دەکرێن، چونکە زۆر بە سادەیی، سامسۆنگ تایبەتمەندی کرداری ڕاستەقینەی بە زیرەکی دەستکرد دەرکرد کە دەتوانیت ڕۆژانە سوودی لێوەربگریت. ڕاستە، هەموو ئەو پێداویستیانەی داپۆشیوە کە لەوانەیە لە ڕۆژێکدا بۆ زیرەکی دەستکرد بەکاری بهێنیت، بەڵام هەنگاوێکی کرداریی ناوە و وەک دەڵێن، شوێن پەنجەی خۆی جێهێشتووە.
تایبەتمەندی Now Nudge یەکێکە لەو تایبەتمەندییانەی کە زۆر بەدڵم بوو، قسەی زۆر گەورەی لەسەر کرا. ئەمە وا دەکات زیرەکیە دەستکردەکەی سامسۆنگ لە چوارچێوەی گفتوگۆکانت تێبگات و لەو کاتەدا دەربکەوێت کە بەڕاستی پێویستت پێیەتی. واتە کاتێک تۆ و هاوڕێکەت باسی ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک یان کاتێک دەکەن کە یەکتر ببینن، ئاگادارکەرەوەیەکت ڕاستەوخۆ لەناو کیبۆردەکەدا بۆ دەردەکەوێت، پێت دەڵێت بڕۆ سەیری لیستی کاتەکانت بکە لەو ڕۆژەی کە بیری لێدەکەنەوە یەکتر ببینن، بۆ ئەوەی بە وردی کاتە گونجاوەکە دیاری بکەیت. یان ئەگەر یەکێک قسەت لەگەڵ بکات و بڵێت، "ئەو سەفەرەت بیرە کە پێکەوە کردبوومان؟" نۆتیفیکەیشنێکت بۆ دێت و پێت دەڵێت، "بڕۆ سەیری وێنەکانی ئەو سەفەرە بکە بۆ ئەوەی پێکەوە بیرتان بکەوێتەوە چی تێدا ڕوویدا." پێم وایە ئەم ڕێچکەیە زۆر باشە، و ئەمە هەمان ئەو ڕێچکەیەیە کە گوگڵ لەگەڵ پێکسڵدا گرتبوویە بەر، و پێموابێت ناوی تایبەتمەندییەکە "Ques" بوو. بۆیە ئەم ئاراستەیە باشە، نیشانی دەدات کە چۆن زیرەکی دەستکرد بەڕاستی بەکارهێنانی کرداریی هەیە، نەک تەنها دوو قسە و تەواو. لەسەر ئەوەش زیاد بکە کە سامسۆنگ توانی بیسەلمێنێت کە هێشتا دەتوانێت شتێکی نوێی ڕاستەقینە پێشکەش بکات، نەک تەنها مۆبایلێکی نوێ.
هەروەها شاشەی Privacy Display، کە یەکەمە لە جۆرەکەی خۆی لە جیهاندا، بەڕاستی مۆبایلەکەی بردووەتە ئاستێکی ترەوە، واز لە قسەی بریقەدار بهێنە. بۆچی مۆبایلەکەی بردووەتە ئاستێکی ترەوە؟ چونکە تۆ شاشەیەک بەکاردەهێنیت کە ڕێگەت پێدەدات کۆنترۆڵی ئەوە بکەیت کە ئایا ئەو کەسە خۆهەڵقورتێنەرەی لە تەنیشتتەوە دانیشتووە لە مینی پاسەکەدا، یان لە تەنیشتتەوە وەستاوە لە میترۆکەدا، یان بەداخەوە چارەنووس لە ئەسانسۆردا کۆی کردوونەتەوە و بڕیاریداوە هەردوو چاوی بخاتە سەر شاشەکەت، ئەم شاشەیە وا دەکات کاتێک نامەیەکت بۆ دێت، خودی ناوەڕۆکی نامەکە لە سەرەوەی شاشەکە، بۆ چاوەکانی ئەو بوونەوەرەی لە تەنیشتتەوە وەستاوە، ڕەش دەربکەوێت. یان دەتوانیت هەڵبژێریت کە هەموو شاشەکە ڕەش دەربکەوێت، و ئەمە شتێکی یەکجار نایابە. لێرەدا باس لە پارێزەری شاشە یان لەزگە ناکەین، نەخێر، تایبەتمەندیەکە خۆی لەناو خودی شووشەی شاشەکەدا تێکەڵ کراوە. بەڵام من لە ئێستادا تەنها بیر لەوە دەکەمەوە کە ئەگەر ئەم شاشەیە بشکێت، ئاخۆ بە چەند دەگۆڕدرێت؟
یەکێکی تر لە شتە نایابەکان وەک هەمیشە گوگڵ سامسۆنگی زۆر دڵخۆش کردبوو، تایبەتمەندیە نوێیەکانی Gemini بوو. پێشتر کاتێک Circle to Search ـت دەکرد، کە بە پەنجەت بازنەیەکت بەدەوری هەر شتێکدا دەکێشا کە لەبەردەمت بوو بۆ ئەوەی لە گوگڵی بپرسیت، کاتێک لەبەردەم وێنەیەکدا بوویت و بازنەیەکت بەدەوریدا دەکێشا بۆ ئەوەی پرسیاری شتێکی دیاریکراوی تێدا بکەیت، وەڵامی تەنها یەک توخمی ناو وێنەکەی دەدایتەوە. نەخێر، ئێستا دەتوانیت بازنە بکێشیت و پرسیاری زیاتر لە توخمێک لەناو وێنەکەدا بکەیت و ئەویش وەڵامت بداتەوە. بۆ نموونە، ئەگەر جلوبەرگێکی دیاریکراو ببینیت، دەتوانیت بازنەی بەدەوردا بکێشیت و پرسیاری لێبکەیت، ئەویش وەڵامت دەداتەوە کە لە کوێ دەتوانیت هەموویان بکڕیت، و ئەمە شتێکی زۆر نایابە.
هەروەها بیرۆکەی Call Screening تایبەتمەندیەکی نایابە کە دوێنێ دەرچوو، ئەویش ئەوەیە کە دەتوانیت بزانیت ئەو کەسەی پەیوەندیت پێوە دەکات بە وردی چی لێت دەوێت، بۆ ئەوەی بزانیت ئایا وەڵام دەدەیتەوە یان نا. ئەمەش واتای ئەوەیە کە زیرەکیەکی دەستکرد یان بریکارێکی دیجیتاڵی وەڵامی ئەو کەسە دەداتەوە کە پەیوەندیت پێوە دەکات بۆ ئەوەی بە وردی بزانێت چی لێت دەوێت. هەروەها بیرۆکەی ئەوەی کە سامسۆنگ دەرگای زیاتری لەناو Galaxy AI ـدا کردووەتەوە بۆ ئەوەی زیاتر لە یاریدەدەرێکی دیجیتاڵیت لەبەردەستدا بێت کە دەتوانیت لە نێوانیاندا هەڵبژێریت، لە نێوان Bixby یان Gemini یان تەنانەت میوانە نوێیەکە، Perplexity. هەروەها تایبەتمەندی نوێی ناوازەی وێنەگرتنیش هەن کە بە تایبەتی بۆ وەشانی Ultra دەرچوون.
بۆیە بە گشتی سامسۆنگ و گوگڵ پێکەوە لەسەر ڕێڕەوی ڕاستن کە وا دەکات بەڕاستی بتوانن لە بازاڕی زیرەکی دەستکرددا ڕکابەری بکەن. دیزاین و تایبەتمەندیەکانی Gemini و زیرەکی دەستکردی گشتی Galaxy AI زیاتر و زیاتر بەرەو چاویلکە زیرەکەکانمان دەبات، چونکە تێبینیم کردووە کە سوودێکی زۆر لەو بۆشایەی کۆتایی لێواری خوارەوەی مۆبایلەکە وەرگیراوە. هەموو جووڵە و ڕەنگەکانی Gemini لەو بەشەی کۆتاییدا ڕوودەدەن. پێم وایە ئەمە ئاراستەیەکە بۆ ئەوەی کار لەسەر گەشەپێدەرانی گوگڵ و سامسۆنگ ئاسان بکات تا بتوانن لەسەر ڕوکاری بەکارهێنانی یەکگرتوو لە نێوان مۆبایلەکان و چاویلکە زیرەکەکاندا کاربکەن. چونکە ئەگەر لەگەڵمدا بیهێنیتە بەرچاوت، چاویلکە زیرەکەکە، کاتێک یاریدەدەرە زیرەکەکە کە ٩٩٪ی کات پشت بە ئەو دەبەستیت لە بەکارهێنانی چاویلکەکەدا، هەموو ڕەنگ و وەڵام و جووڵەکانی لە کۆتایی شاشەکە یان لە کۆتایی مەودای بینینت لە خوارەوە دەردەکەون، بەم شێوەیە باقی مەودای بینینت هەمووی کراوە دەبێت، و دەتوانیت باقی ئەپڵیکەیشنەکان و جیهانی دەوروبەرت ببینیت. لەتەنیشت ئەوەشەوە، بیرۆکەی ئەوەی کە زیرەکی دەستکرد لەسەر مۆبایلەکانی سامسۆنگ پێشەنگ (Proactive) بووە، واتە خۆی پێشنیاری ئەو شتانەت بۆ دەکات کە بەڕاستی پێویستتە، ئەمە ئاراستەیەکی نوێیە کە ئێمە پێی ڕانەهاتووین. ئێمە ڕاهاتووین کە ئێمە بچین بۆ خزمەتگوزاریەکە یان بچینە ناو ئەپڵیکەیشنەکەوە و لەوێ زیرەکی دەستکرد چاوەڕێمان بکات، بەڵام لێرەدا خۆی دەستپێشخەری دەکات و ڕێگاکەت بۆ کورت دەکاتەوە. ئەمەش هەنگاوێکی نایابە لەگەڵ چاویلکە زیرەکەکاندا بۆ ئاسانکاری. ئەگەر چاویلکەکەت لەچاودا بێت و لای کەسێک بوەستیت و عەدەسەی کامێراکە ئەو کەسە بناسێتەوە کە تۆ کۆبوونەوەت لەگەڵیدا هەیە، ئۆتۆماتیکی لەخۆیەوە پێشنیارت بۆ دەکات کە ئەو بەڵگەنامە و فایلانە دەربخات کە پەیوەندییان بەو کەسە و کۆبوونەوەکەتانەوە هەیە بۆ ئەوەی بەخێرایی پێداچوونەوەیان بۆ بکەیت و بە درێژایی کۆبوونەوەکە لەبەردەمتدا بن. هەروەها تایبەتمەندیەکی گرنگ هەیە، ئەویش ئەوەیە کە دەتوانیت لە Gemini یان Bixby یان Perplexity، کامەیان بێت، بپرسیت کە دەتەوێت شتێکی دیاریکراو لە مۆبایلەکەتدا بکەیت. بۆ نموونە پێی دەڵێیت، "من پێویستە ئێستا تەرکیزم لەسەر کارەکەم بێت و دەمەوێت لە بێدەنگیدا کار بکەم، ئاخۆ چی بکەم لەسەر مۆبایلەکەم بۆ ئەوەی یارمەتیم بدات تەرکیز بکەم و سەرنجم پەرش نەبێت؟" مۆبایلەکەت ئۆتۆماتیکی چەند شتێکت بۆ پێشنیار دەکات کە لەناو ڕێکخستنەکاندا بیکەیت، هەر لە هەمان شاشەوە. تۆ پێویست ناکات بچیت هەنگاوی دەستی ئەنجام بدەیت و خۆت بگەڕێیت و سێرچ بکەیت. نەخێر، بۆ نموونە پێت دەڵێت مۆبایلەکەت بێدەنگ بکە یان دۆخێکی دیاریکراو لە Focus Modes ـەکانتدا چالاک بکە، بۆیە هەموو شتێک لە هەمان شاشەوەیە و پێویست ناکات خۆت بچیت شتەکان بگۆڕیت.
ئەوەی Gemini، یان گوگڵ لەگەڵ سامسۆنگدا کردی، هەمان ئەوەیە کە ئەپڵ دەبێت لەگەڵ Siri ـدا لەسەر مۆبایلەکانی ئایفۆن بیکات. بە شێوەیەک لە شێوەکان دەتوانێت بەدی بێت لە ئەنجامی هاوبەشی نێوان ئەپڵ و گوگڵ بۆ ئەوەی Siri ئەمساڵ بە Gemini کار بکات.
#AhmadBirdoz #BirdozTech #ژیان٠٠لەگەڵ٠٠تەکنەلۆژیا
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- پێشبڕکێی بیبەر خواردن
لەنینگکیانگ هونانی چین هەموو ساڵێک ئەم پێشبڕکێیە دەکرێت، ئەنساەیش یەکەمی پێشبڕکێکە 50 بیبەری خوارد لەخولەکێکدا. www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ Bir…
- 🟥 بۆ یەکەمجار.. ژیری دەستکرد لە خۆیەوە فێڵ لە مرۆڤی ڕاستەقینە دەکات! 🤖🚨🎭
سڵاو و ڕێز لە سەرجەم هۆگرانی جیهانی تەکنەلۆژیا، ئاسایشی سایبەری و ژیری دەستکرد ئەمجارە بابەتەکە تەنیا تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی ناو تاقیگە داخراوەکان نیە، بەڵکو پە…
- ڕێکلامێکی زیرەکانە 😎
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- [#BirdozTech](https://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts) [www.BirdozTech.com](http://www.birdoztech.com/)
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- کوردی/عربي
🔄 چیتر کاتت بە نووسینی پرۆمپت بەفیڕۆ مەدە؛ سەردەمی نوێ سەردەمی ئەڵقە داخراوەکانە Looping شێوازی نەریتی پرۆمپتینگ Prompting وەک ئەوە وایە بەسەر سەری کارمەندێکەو…