AI News
کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
Ahmad Birdoz1 min read

شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coffee Lake دێت لەجیاتی Kaby Lake، کە زۆر نزیکە لە لاپتۆپی Mi Notebook Pro کەمانگی نۆی ڕابردوو بڵاوکرایەوە. هەروەها سیستەمێکی نوێی ساردکەروەی بۆ زیادکراوە، بەهەڵبژاردەی ڕەنگی خۆڵی نوێ، تایبەتمەندیەکانی تر وەکو وەشانی پێشوە بێ گۆڕانکاری.
دەتوانی وەشانێکی پێشکەوتووت دستبکەوێ لەئامێری Xiaomi Mi Notebook 13.3 بەهەڵبژاردن لەنێوان پڕۆسێسەرەکانی Core i5 یان Core i7، هەردوکیشیان لەنەوەی پڕۆسێسەرەکانی Coffee Lake. بەدیاریکراوی کۆمپانیا پڕۆسێسەری کۆمپانیای ئەنتڵ Core i5-8520 چوار ناوکی، بەهەشت ناوکی درۆیینە(وەهمی) پێشکەش دەکات، بیرگەی کاش 6 مێگابایت کاردەکات بەخێرایی 3.4 گێگاهێرتز؛ یان پڕۆسێسەری Core i7-8550U چوار ناوکی، بەهەشت ناوکی درۆیینە، بیرگەی كاش 8 مێگابایت لەئاستی سێیەم بەرزترین خێراییشی 4.0 گێگاهێرتزە.
لەگەڵ ئەوەی کە نوێترین پڕۆسێسەرەکانی ئەنتڵ Coffee Lake کەبڵاوکرایەوە لەپاش ئاشکراکردنی هەردوو کەلێنی ئاسایشی Meltdown وSpectre بۆ یەکەمجار، کەچی ئەم پڕۆسێسەرانەش توشی هەمان کێشەی پێشتر دەبنەوە. ئامێرەکە بەهەمان جۆری بیرگەی ڕوونمای پێشتر دێت ئەویش 2GB NVIDIA GeForce MX150، لەگەڵ بیرگەیەکی کاتی DDR4 بەقەبارەی 8 گێگابایت کاردەکات تاوەکو لەرەلەری 2400 مێگاهێرتز. بەڕوونمای 13.3 ئینج دێت بەکوالیتی FHD و1920×1080 پێکسڵ، دەتوانێ پلەی ڕوونی بگەیەنێتە 300 nits و ڕێژەی پیشاندان 800:1؛ پارێزراوە بە Gorilla Glass 3 لەلایەن کۆمپانیای Corning.
کۆمپیوتەرەکە کامێرایەکی 1 مێگاپێکسڵی هەیە بەتوانای وێنەگرتنی ڤیدیۆ بەکوالیتی 720p، کارتی دەنگی ALC255 لەلایەن Realtek لەگەڵ سیستەمی دەنگ گەورەکردن لە AKG دوانەیی بەتایبەتمەندی Dolby Audio، وەپاتریەکی 40 وات لەگەڵ پشتگیریکردن لەبارگاوی کردنەوەی خێرا.
لاپتۆپەکە دەرچەی USB-C وUSB 3.0 هەیە، لەگەڵ دەرچەی HDMI بەقەبارەی تەواو لەگەڵ دەرچەی دەنگی سەر 3.5mm. ئامێرەکە کێشی 1.3 کگم دەبێت و سیستەمی Windows 10 Home Editionی لەسەرە. لاپتۆپی Xiaomi Mi Notebook Air 13.3 ئێستا بەردەستە بەنرخێک دەست پێدەکات لە 843 دۆلار لەچین.
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- [#BirdozTech](https://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts) [www.BirdozTech.com](http://www.birdoztech.com/)
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- تەکنەلۆژیای شەقامە درەوشاوەکان لە تاریکیدا؛ ئەزموونێکی نوێ لە ئوسترالیا
ئوسترالیا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی هێڵکاری نوێی سەر شەقامەکانە کە توانای هەڵمژینی تیشکی خۆریان لە کاتی ڕۆژدا هەیە و لە تاریکی شەودا بە ڕەنگی سەوز دەدرەوشێنەوە، بە م…
- ئەمە بابەتێکی یەکجار هەستیار و "ترسناکە" لە هەمان کاتدا!
جیهانی تەکنەلۆژیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست ئەم هەواڵەی میتا Meta دەڵەرزێت. TRIBE v2 تەنها پڕۆگرامێکی ئاسایی نیە، بەڵکو وەک بڵێیت "کۆدی سەرچاوەی کارکردنی م…
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…
- 🐵🐒🐎🐅🦌🐂🐐🐪🐘🐾🐼
www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23AhmadBirdoz/posts