AI Models
سعوودیە خەونەکەی کردە ڕاستی:
Ahmad Birdoz1 min read

مۆدێلێکی زەبەلاحی ژیری دەستکرد کە لە عەرەب زیاتر لە زمانی عەرەبی تێدەگات! 🇸🇦🤖
ئەی کەی نۆرەی زمانی کوردی دێت؟!
کۆمپانیای HUMAIN سەر بە سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە، بە فەرمی مۆدێلی HUMAIN M3ی ڕاگەیاند. دێوەزمەیەک بە قەبارەی ٤٢٨ ملیار پارامیتەر و بە سیستەمی زیرەکی (MoE - Mixture of Experts) 🧠⚡
ئامانج لەم پرۆژەیە ئەوە نەبوو تەنها مۆدێلێک دروست بکەن کە عەرەبی بزانێت؛ بەڵکو ویستیان زمانی عەرەبی لە "زمانێکی پەراوێزخراو لە مۆدێلەکانی ئەمریکا"وە بکەنە هێزێکی تەکنەلۆژی سەربەخۆ. مۆدێلەکە نەک تەنها زمانی فەرمی، بەڵکو شێوەزار و فەرهەنگە ناوخۆییەکانیش بە قووڵی دەناسێت، دەق و وێنە و ڤیدیۆ شیکار دەکات و ڕاستەوخۆ دەبەسترێتەوە بە سیستمە گەورەکانی کۆمپانیاکان 🌐💡
تەنانەت بڕیارە بە شێوازی کراوە (Open Weights) بڵاوی بکەنەوە و لە پلاتفۆرمی HUMAIN NODE لە پاڵ ١٠٠ مۆدێلی تری جیهانیدا بخرێتە کار، تا تەواوی جیهانی عەرەبی پشتی پێ ببەستێت. دەستخۆشیان لێ دەکەین و مافی خۆیانە شانازی بە زمان و سەروەری دیجیتاڵیی خۆیانەوە بکەن.. 👏
بەڵام دێینە سەر برینەکەی خۆمان: ئێمەی کورد لە کوێی ئەم گەمەیەداین؟ 💔
هەموو ڕۆژێک لەم پەیجەوە باس لە پێشکەوتنی زمانەکانی ئینگلیزی، چینی و عەرەبی دەکەین لە ژیری دەستکرددا. بەڵام کاتێک دێینە سەر زمانی کوردی، دەبینین هێشتا پشت بە وەرگێڕانە سەقەت و سەرپێییەکانی مۆدێلە بیانیەکان دەبەستین؛ لە کاتێکدا کەرتی تایبەت و حکومەتی ئێمە دەتوانن بە بەشێکی کەم لە سەرمایەی وڵاتەکەمان، ژێرخانێکی داتای کوردی دابمەزرێنن و مۆدێلێکی خۆماڵی دروست بکەن 🏛️💻
تەکنەلۆژیا تەنها ئامێری تەلەفۆن و کات بەسەربردن نیە؛ تەکنەلۆژیا پاراستنی شوناس و مێژووی نەتەوەیە. نەتەوەیەک مۆدێلی تایبەت بە زمانی خۆی نەبێت، لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا زمانەکەی لە ناو فەزای دیجیتاڵیدا لەناو دەچێت!
ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە سەرمایەدار و ناوەندە زانستیەکانی کوردستان لە خەو هەڵسن و کار بۆ مۆدێلێکی نیشتمانی کوردی بکەن؟
ئەحمەد بیردۆز
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- Surface Pro 3
سێیەم هەوڵدانی مایکرۆسۆفتە لۆ ئەوەی بتانی سیستەمە نوییەکەی ویندۆز 8 پیشبخات و بە بازاڕی هەموو دنیای بلاوبکاتەوە. پێشتر مایکرۆسۆفت بەس ماوسی هەبوو کە رێکلامی پێ…
- چۆن بە یەک یاسای سادە باشترین کوالێتی لە ژیری دەستکرد بەدەست دێنیت؟ 🧠🚀📊
بیرۆکەکە یەکجار سادەیە، بەڵام دەرئەنجامەکەی خەیاڵیە: تەنها پێویستە شێوازی داواکردنی فەرمانەکانت لە مۆدێلە زیرەکەکاندا بگۆڕیت بۆ نموونە، لەبری ئەوەی بە سادەیی بڵ…
- چاوچنۆکی کۆمپانیاکان کۆتایی بە Snapdragon دەهێنێت! 💻⚠️
مایکرۆسۆفت چەند ساڵێکە هەوڵ دەدات ویندۆز لەسەر چیپی ARM کاربکات، تاوەکو ماوەی کارکردنی درێژبێتەوەو بگاتە ئاستێکی بەرز بەنرخێکی زۆر گونجاو. هەروەها لەکۆڵ کێشەی گ…
- كۆمپانیای سامسونگ لاپتۆپی Samsung Notebook Odyssey Zی پێشكهش به بازاڕی یاریه ئهلیكتڕۆنیهكان كرد. پاش تێپهڕبوونی 6 مانگ بهسهر ڕاگهیاندنی لهماڵپهڕی ئهمازۆن و مایكڕۆسۆت ستۆر بهردهست كرا به
http://www.birdoztech.com/2018/09/samsungnotebookodysseyz.htmlhttp://www.birdoztech.com/2018/09/samsungnotebookodysseyz.html BirdozTechhttps://plus.google.com/s…
- کوردی/عربي
🔄 چیتر کاتت بە نووسینی پرۆمپت بەفیڕۆ مەدە؛ سەردەمی نوێ سەردەمی ئەڵقە داخراوەکانە Looping شێوازی نەریتی پرۆمپتینگ Prompting وەک ئەوە وایە بەسەر سەری کارمەندێکەو…