Computers
Surface Pro 3
Ahmad Birdoz1 min read

سێیەم هەوڵدانی مایکرۆسۆفتە لۆ ئەوەی بتانی سیستەمە نوییەکەی ویندۆز 8 پیشبخات و بە بازاڕی هەموو دنیای بلاوبکاتەوە. پێشتر مایکرۆسۆفت بەس ماوسی هەبوو کە رێکلامی پێ دەکرد لۆ ویندۆز بەس ئێستە نەوەیەکی نوێ ی لە کۆمپیوتەری هەیە ناسراوە بە ( post-PC ) کە نە تابلێتەو نە لاپتۆپ. بەلکو لاپتۆپەکی تەواوە بەهێزترین مواسەفاتی هەیە لە قالبێکی تابلێتی خڕیکردیتەوە. بەس فەرقی هەیە لەگەر تابلێت کە شاشەکەی 12 ئینجە بەراورد بە تابلێتەکانی دی وەک ئایپاد و گەلاکسی تاب کە 10 ئینجن. لە Surface Pro 1 و Surface Pro 2 نەیتانی ئامانجی خۆی بپێکی بەس لە Surface Pro 3 تەواو گۆرانکاری کرد لە دنیای کۆمپیوتەر و بۆشاییەکی گەورەی پڕکردەوە. لێرەدا مایکرۆسۆفت شاشەیەکی زۆر ڕوون و بەهێزی داناوەو ئامێرەکە زۆر تەنکە بەراورد بە ماک بوک پرۆ زۆر لەپێشە. هەروەها کیبۆردەکی خارجی دروست کردیە کە ئیختیاریە ئەویش بە شێوەی موقناتیسی پێی دەبەسترێ و زۆر بەباشی ئیش دەکا لەگەری. کیبۆردەکە یەکجار تەنکەو دەتانی بە زۆر بار دایبنێ ی کە لەگەل هەموو کەسەک دەگونجێ. لەمسی شاشەکە زۆر نایابەو لەیەک وەختدا دەتانی 10 پەنجە بەکار بینی و لۆ بەکارهینانی ڕۆژانە زۆر بێ موشکیلەیە. بیینە سەر ستاندەکەی کە دەتانی لەسەر مێز یان لاقی خۆت دایبنێی وەکی لاپتۆپ پاشان نوسین یان هەر ئیشەکی دیت هەبی بەبێ ماندیبون بیکەی. پێشتر دەتانی بەس بە دوو جۆر داینبنێ ی بەس لەم ئامێرە تازەیە بە زۆرترین بار بیگۆڕی هەتا پلەی 150 دەتانی خوار بکەیەوە. ئەو مواسەفاتانەش زۆر گونجاوە لەگەڵ ئەو کەسانەی لە کۆمپانیاکان ئیش دەکەن چونکە گواستنەوەی ئاسانەو پاتریەکەی باشەو ئۆفیسی لەسەر ئیش دەکات لۆ نوسین و داتاشۆ زۆر باشە. تەلەبەش زۆر ئیستفادەی لی دەکا چونکە نوسین زۆر بە سەریعی دەکرێ بەهۆی کیبۆردە نایابەکەی. تەبعەن قەلەمیشی لەگەر دایە دەتانی نوسینی پێ بکەی و بڕینی رسم و چەند کارەکی دی.
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئەو کوڕە خەڵاتێکی بۆ دەردەچێت کە بڕەکەی ١٠٠٠ دۆلارە ، دەبەخشێتە ئەو کچەی دراوسێیان کە نەخۆشە. شعور بەگەورەیی و بچوکی نیە 🌳🌲
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- هەرچی پزیشکەکانن چیرۆکی ڕکابەریەکەیان جیاوازە 👨⚕️
10yearchallengehttps://plus.google.com/s/%2310yearchallenge/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%…
- ئەمڕۆ شاومی نەوەی دووەمی مۆبایلی Black Shark Helo بەبیرگەی کاتی ڕام 10 گێگابایت. چاوەڕوانی بابەتێکی تایبەت...
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئەپڵ بەڕێوە دەچێت:
جا حەز ئەکەن سات بەسات هەواڵەکانتان بۆ بگوازمەوە؟ یان کە تەواو بوو هەمووی بەجارێک دابەزێنم؟ ئەو وێنەیەش شوێنی دوو سیمی ئایفۆنی داهاتووە. BirdozTechhttps://plus.…