COMPANIES
سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
Ahmad Birdoz2 min read

تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانیا. خێراییەکەی وەک باینس (Binance) وایە، بەڵام پاراستنەکەی وەک جزدانی تایبەتی خۆتە. تەنها بە یەک ساڵ بوونە ملیۆنێر و داهاتی ساڵانەیان گەیشتە ٩٠٠ ملیۆن دۆلار.
ئەندازیاریی "بچووکی تیم و گەورەیی داهات" ✍️
لە درێژەی بابەتەکە، پەردە لەسەر نهێنیەکانی پشت سەرکەوتنی Hyperliquid لادەبەم. ئەم کۆمپانیایە تەنها چیرۆکێکی سەرکەوتنی دارایی نیە، بەڵکو وانەیەکی قووڵی ئابووری و تەکنەلۆژیە کە چۆن دەکرێت بە تیمێکی تەنها ١١ کەسی، داهاتێکی ساڵانەی ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری بەدەستبهێنرێت.
یەکەم: فەلسەفەی "لامەرکەزیەت" دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢ سەکۆی FTX ڕووخا، جیهانی کریپتۆ تووشی شۆک بوو. جێف یان (Jeff Yan) وەک شارەزایەکی بواری دارایی، تێبینی کرد کە کێشەی سەرەکی لە "متمانە"دایە. سەکۆ مەرکەزیەکانی وەک Binance و FTX، پارەی کڕیار لای خۆیان کۆدەکەنەوە، ئەمەش مەترسیەکی گەورەیە. Hyperliquid لەسەر بنەمای Self-Custody دروست بوو؛ واتا کڕیار لە کاتی بازرگانیکردندا پارەکەی ناداتە دەست سەکۆکە، بەڵکو پارەکە لە جزدانی تایبەتی خۆیدا دەمێنێتەوە و تەنها لە ڕێگەی "گرێبەستی زیرەک" (Smart Contracts) مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەمە متمانەی گەڕاندەوە بۆ ئەو کڕیارانەی کە لە سەکۆ مەرکەزیەکان دەترسان.
دووەم: تەکنەلۆژیای L1 و خێراییەکی بێ وێنە زۆربەی سەکۆ نامەرکەزیەکان (DEX) کێشەی خاوییان هەیە، چونکە پشت بە تۆڕە گشتیەکانی وەک ئەسێریۆم دەبەستن. بەڵام تیمی Hyperliquid کە شارەزای بواری High-Frequency Trading (HFT) بوون، بلۆکچەینێکی تایبەتیان بۆ خۆیان دروست کرد (Layer 1 Blockchain). ئەم تۆڕە تایبەتە وای کرد کە سەکۆکە بتوانێت هەزاران مامەڵە لە یەک چرکەدا جێبەجێ بکات بە کەمترین تێچوو (Low Latency). ئەمەش وای کرد کە هەمان "ئەزموونی بەکارهێنەر"ی سەکۆ مەرکەزیەکان پێشکەش بکات بەڵام بە شێوازێکی پارێزراوتر.
سێیەم: بەرهەمهێنانێکی ئەفسانەیی بۆ هەر فەرمانبەرێک ئەگەر سەیری ژمارەکان بکەین، لوتکەی داهێنان دەبینین. داهاتی ٩٠٠ ملیۆن دۆلار بە ١١ فەرمانبەر، واتا هەر فەرمانبەرێک ساڵانە ٨١ ملیۆن دۆلار داهات بۆ کۆمپانیاکە دروست دەکات.
ئەمە بەراورد بە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک Google یان Meta، کە هەر فەرمانبەرێکیان کەمتر لە ١.٥ ملیۆن دۆلار داهات دروست دەکات، جیاوازییەکی زەوی و ئاسمانیە. نهێنیەکە لێرەدا ئەوەیە کە Hyperliquid پشتی بە "ئۆتۆماتیککردن" و بەکارهێنانی کاتالیستی تەکنەلۆژی بەستووە لەجیاتی سوپایەک لە بەڕێوەبەر و فەرمانبەری ئیداری.
چوارەم: فراوانکردنی مەودای بازرگانی Hyperliquid تەنها لەسەر کریپتۆ نەوەستا؛ ئەوان هاتن و سیستەمی Perpetual Futures (گرێبەستە بەردەوامەکان)ـیان بە جۆرێک دانا کە کڕیار بتوانێت گرێبەست لەسەر شتومەکەکانی وەک نەوت و زیو بکات لەناو سەکۆیەکی نامەرکەزیدا. ئەمە وای کرد کە ڕێژەیەکی زۆری بازرگانانی واڵستریت و بازاڕە کلاسیکیەکان ڕوو لەم سەکۆیە بکەن. لێرەدا تێدەگەین کە سەرکەوتنی ئەمانە لەوەدا نەبووە کە "زۆر" بوون، بەڵکو لەوەدا بووە کە هەموویان "وەسای" لێهاتووی بوارەکەی خۆیان بوون و نەیانهێشتووە بیرۆکراسی ئیداری و کارمەندی زیادە خێرایی و داهێنانەکەیان خاو بکاتەوە.
ئەو بابەتە بۆ پەند وەرگرتن و تێگەیشتنە لەشێوازی بنیاتنانی کۆمپانیا و کاری سەرکەوتوو. مەبەست گەورەکردنی کاری ئەوان نیە کەلە چ بوارێک کار دەکەن بڵێین بوارێکی باشە و سەرکەتووە و ببێتە هاندەرێک بۆ خەڵک بچنە نێو ئەو کارە.
Ahmad Birdoz نووسەر و شیکەرەوەی تەکنەلۆژی
#Ahmad_Birdoz #Birdoz_Tech #Hyperliquid #Crypto_News #JeffYan #DeFi #Entrepreneurship #Google_Exits #Tech_Success #ملیۆنێر #کریپتۆ #تەکنەلۆژیا #داهێنان #Hyperliquid_Story
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- بۆچی ئەپڵ زۆربەی ناوی بەرهەمەکانی بەپیتی ئای دەستپێدەکات؟
زۆربەی ئامێرو بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بەپیتی ئای i دەست پێدەکات وەکو ئایفۆن و ئایپاد و ئایماک و ئایتونز، ئەمەش دەبێتە جیاکەرەیەک بۆ کۆمپانیاکەو بەرهەمەکانی.…
- 🟥 بۆ یەکەمجار.. ژیری دەستکرد لە خۆیەوە فێڵ لە مرۆڤی ڕاستەقینە دەکات! 🤖🚨🎭
سڵاو و ڕێز لە سەرجەم هۆگرانی جیهانی تەکنەلۆژیا، ئاسایشی سایبەری و ژیری دەستکرد ئەمجارە بابەتەکە تەنیا تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی ناو تاقیگە داخراوەکان نیە، بەڵکو پە…
- 🚨 وشیار بن: ئیلێڤن لابز (ElevenLabs) و کۆتایی سەردەمی بێدەنگی ئەلگۆریتمەکان!
کۆمپانیای ElevenLabs لە نوێترین وەرچەرخانی تەکنەلۆژیدا، تەکنیکێکی شۆککەری خستووەتە ناو خزمەتگوزاریەکانیانەوە کە دەبێتە دەروازەیەک بۆ ئاشکراکردنی هەزاران کەناڵی…
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- هەرچی پزیشکەکانن چیرۆکی ڕکابەریەکەیان جیاوازە 👨⚕️
10yearchallengehttps://plus.google.com/s/%2310yearchallenge/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%…
- وانەیەک لەهەوای کراوەی سروشت
هۆڵەندا ١٩٥٧ ❤️ www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23A…