AI News
🍎 ئەمجارە کۆنگرەی Apple بەڕاستی جیاواز بوو!
Ahmad Birdoz2 min read

بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو، کۆمپانیای ئەپڵ تەنیا بە چەند نوێکاریەکی بچووک نەوەستاوە؛ بەڵکو چەند بەرهەمێکی گرنگی خستەڕوو، لە سەرووی هەموویانەوە iPhone Duo وەک یەکەم مۆبایلی چەماوەی (Foldable) ئەپڵ.
گرنگترین ڕاگەیاندنەکانی کۆنگرەکە بە کورتی: 1️⃣ بچووکبوونەوەی Dynamic Island لە هەردوو مۆبایلی iPhone 18 Pro و 18 Pro Max.
2️⃣ پڕۆسێسەری نوێی A20 Pro بە تەکنەلۆژیای ٢ نانۆمەتر (2nm) دروست کراوە. هاوکات ژووری هەڵمی ساردکەرەوەی نوێ (Vapor Chamber) بۆ دانراوە، تا لە کاتی بەکارهێنانی قورس و ئەرکەکانی ژیری دەستکرد (AI) پلەی گەرمی نزم بمێنێتەوە و کارایی خۆی لەدەست نەدات.
3️⃣ هاوێنەی گۆڕاوی کامێرا (Variable Aperture) ئەپڵ هاوێنەی گۆڕاوی بۆ کامێرای iPhone 18 Pro دابین کردووە. ئەم تەکنەلۆژیایە ڕێگە دەدات قەبارەی هاوێنەکە بە شێوەیەکی فیزیایی بکەوێتە گۆڕان بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕووناکی و قووڵی وێنە.
4️⃣ کاتژمێرەکانی Apple Watch 12 و Ultra 4 تایبەتمەندیە نوێیەکانی ژیری دەنگی (Audio Intelligence) سەرنجڕاکێشن: • تایبەتمەندی Live Rewind: دەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ بەشێکی کورت لە قسە و گفتوگۆکانی چەند چرکەی ڕابردوو و بە شێوەی دەق پیشانت بدات. • تایبەتمەندی Siri Recap: کورتەی سەرەکی گفتوگۆ و زانیاریەکانی ڕۆژەکەت دەهێنێتەوە بیرت.
5️⃣ گرنگترین ڕووداو... iPhone Duo! 🤯 ئەپڵ بەم مۆبایلە نوێیە چووە ناو کێبڕکێی مۆبایلە چەماوەکان: 📱 شاشەی دەرەوە کاتێک داخراوە: ٥.٤ ئینچ 📖 شاشەی ناوەوە کاتێک دەکرێتەوە: ٧.٦ ئینچ • دیزاینی شێوە پاسپۆرت • جومگەی نوێ و کردنەوە و داخستنێکی تەواو نەرم و بێ کێشە • کامێرای FaceTime لەژێر شاشەی ناوەوەدا شاراوەتەوە • کارپێکردنی دوو ئەپڵیکەیشن لە یەک کاتدا لە تەنیشت یەک • پشتگیریکردنی پێنوسی Apple Pencil • بیرگەی ناوەکی تا قەبارەی ٢ تێرابایت (2TB) • نرخی دەستپێک: ١,٩٩٩ دۆلار
💰 نرخی فەرمی مۆبایلەکان: مۆبایلی iPhone 18 Pro: لە ١,١٩٩ دۆلارەوە مۆبایلی iPhone 18 Pro Max: لە ١,٢٩٩ دۆلارەوە مۆبایلی iPhone Duo: لە ١,٩٩٩ دۆلارەوە
ئایا iPhone Duo دەتوانێت هاوکێشەی مۆبایلە چەماوەکان بگۆڕێت، یان تەنیا مۆبایلێکی گرانبەهایە بۆ شتێک کە پێشتریش لە سیستەمی ئەندرۆید هەبوو؟ 👀
ئەحمەد بیردۆز
#Apple #iPhone18Pro #iPhone18ProMax #iPhoneDuo #AppleWatch #AI #Technology #TechNews
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- دوێنێ OpenAI خزمەتگوزاری Dotsی دابەزاند..
لەناکاو ئیلۆن ماسک دۆمەینی Dot. comی کڕی بە 20 مليدن دۆلار.. وایلێکرد بیگەیەنێت بە Grok bot😅
- 💻 سیستەمێکی تەواوی کارکردنی AI… لە بەرزی ٣٥,٠٠٠ پێ لەسەر ماکبووکێک کار دەکات!
گەشەپێدەرێک لە کاتی گەشتێکی ئاسمانی ١١ کاتژمێریدا بەسەر زەریای ئەتڵەسیدا، مۆدێلی گەورەی Llama 3.3 70Bـی کۆمپانیای مێتای بە شێوەیەکی ناوخۆیی Local لەسەر لاپتۆپێک…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- کام ڕێگا بەکاردەھێنی بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت 🤔
AhmadTechhttps://plus.google.com/s/%23AhmadTech/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- 🟥 بۆ یەکەمجار.. ژیری دەستکرد لە خۆیەوە فێڵ لە مرۆڤی ڕاستەقینە دەکات! 🤖🚨🎭
سڵاو و ڕێز لە سەرجەم هۆگرانی جیهانی تەکنەلۆژیا، ئاسایشی سایبەری و ژیری دەستکرد ئەمجارە بابەتەکە تەنیا تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی ناو تاقیگە داخراوەکان نیە، بەڵکو پە…
- وانەیەک لەهەوای کراوەی سروشت
هۆڵەندا ١٩٥٧ ❤️ www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23A…