Computers
کوردی/عربي
Ahmad Birdoz3 min read

⚠️💻 سیستەمی ویندۆز ١١ بە بێدەنگی پێناسەی کارتی گرافیکی لاپتۆپێک دەسڕێتەوە!
بەکارهێنەرانی لاپتۆپی بەهێزی وەک ASUS ROG Zephyrus G14 تووشی حاڵەتێکی سەیر بوونەتەوە، کاتێک سیستەمی Windows 11 بە شێوەیەکی خۆکار و بێ ئاگادارکردنەوە پێناسەی (Driver) کارتی گرافیکی دەرەکی (dGPU) دەسڕێتەوە؛ ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە بۆ ماوەیەکی درێژ ئامێرەکە لەسەر دۆخی پاشەکەوتکردنی وزە (Eco Mode) بەکاربهێنیت و تەنیا پشت بە کارتی گرافیکی ناوەکی (iGPU) ببەستیت بۆ زیادکردنی تەمەنی پاتری.
ئەم کێشەیە ڕەفتارێکی شاراوەی سیستەمی کارپێکردن ئاشکرا دەکات لە کاتی ناچالاکبوونی پارچەکانی ناوەوە:
🔹 هۆکار و چۆنیەتی ڕوودانی ئەم کێشەیە: ▫️کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەرکێکی سیستەمی ویندۆز بە ناوی pnpclean.dll، کە کاتێک دەبینێت کارتی گرافیکە دەرەکیەکە بۆ ماوەیەکی زۆر ناچالاکە، وەک کەرەستەیەکی دەرەکی مامەڵەی لەگەڵ دەکات کە لە کۆمپیوتەرەکە جیاکرابێتەوە. ▫️ پاش تێپەڕبوونی ماوەی بنەڕەتی (٣٠ ڕۆژ یان ١٥ ڕۆژ لە هەندێک لاپتۆپدا)، سیستەمەکە پاکێجی درایڤەری کارتەکە لەناو Driver Store دەسڕێتەوە و دەیکاتە پێناسەی بنەڕەتی لاوازی "Microsoft Basic Display Adapter".
▫️ چارەسەر لە ڕێگەی دەستکاریکردنی Registry: • لە ویندۆز بڕۆ بۆ ئەم ڕێڕەوە: HKLM\SOFTWARE\Microsoft\Windows\CurrentVersion\Explorer\VolumeCaches\Device Driver Packages • بەهای فایلی "Autorun" لە 1ـەوە بگۆڕە بۆ 0 تا سیستەم بە شێوەی خۆکار درایڤەرەکان نەسڕێتەوە.
بیردۆزی تۆ چیە لەم بارەیەوە؟ ئایا پێت وایە ئەم کردارە خۆکارەی ویندۆز هەڵەیەکی گەورەی سیستەمەکەیە (Bug) و مایکرۆسۆفت دەبێت بە خێرایی چاکی بکات، یان تایبەتمەندیەکی خاوێنکردنەوەیە و خراپ تێگەیشتنی بۆ دروست بووە؟
🌐 ئەگەر دەتەوێت هەمیشە لە نوێترین کێشە و چارەسەرە تەکنیکیەکان، فێڵەکانی ویندۆز و جیهانی ڕەقەکاڵا بەئاگا بیت، فۆڵۆمان بکە تا هەمیشە پێشەنگ بیت. — ئەحمەد بیردۆز
#ویندۆز #تەکنەلۆژیا #کارتی_گرافیک #ASUS #Windows11 #لاپتۆپ #چارەسەر #کۆمپیوتەر #ڕەقەکاڵا
⚠️💻 سلوك غريب ومفاجئ في Windows 11... النظام يحذف تعريف بطاقة الشاشة المنفصلة (dGPU) تلقائيًا!
تفاجأ مستخدمو الحواسيب المحمولة المخصصة للألعاب مثل ASUS ROG Zephyrus G14 بقيام نظام Windows 11 بحذف حزم تعريفات بطاقة الرسوميات المنفصلة (dGPU) تلقائيًا وبصمت تام دون إشعار المستخدم، وذلك عند تشغيل الجهاز لفترات طويلة على وضع توفير الطاقة (Eco Mode) والاعتماد الحصري على المعالج الرسومي المدمج (iGPU) لإطالة عمر البطارية. يعود هذا السلوك إلى آلية صيانة مدمجة داخل النظام تتعامل مع العتاد الخامل بشكل غير متوقع: 🔹 تفاصيل وأسباب المشكلة وكيفية معالجتها: ▫️ أداة التنظيف التلقائي (pnpclean.dll): يرجع السبب إلى وظيفة نظام تُعرف بـ pnpclean.dll؛ حيث يتعامل النظام مع بطاقة الشاشة المنفصلة غير النشطة وكأنها وحدة تخزين أو طرفية خارجية تم فصلها عن الجهاز. ▫️ استبدال التعريف بعد انتهاء المهلة: بعد انقضاء المهلة الافتراضية المحددة بـ 30 يومًا (والتي قد تنخفض إلى 15 يومًا في بعض الأنظمة)، يقوم الويندوز بحذف حزمة التعريفات بالكامل واستبدالها بتعريف العرض الافتراضي "Microsoft Basic Display Adapter". ▫️ طريقة إيقاف هذا السلوك عبر الـ Registry: • الانتقال إلى المسار التالي داخل سجل النظام: HKLM\SOFTWARE\Microsoft\Windows\CurrentVersion\Explorer\VolumeCaches\Device Driver Packages • تغيير قيمة المفتاح "Autorun" من 1 إلى 0 لمنع النظام من الحذف التلقائي للتعريفات. ما هي نظريتك حول هذا الأمر؟ هل ترى أن هذا السلوك التلقائي يمثل خطأً برمجيًا فادحًا (Bug) يستوجب إصلاحًا عاجلاً من Microsoft، أم أنه مجرد إجراء صيانة دوري غير متوافق مع الحواسيب المحمولة الحديثة؟ 🌐 إذا كنت تسعى لمواكبة أحدث الحلول التقنية، وأسرار أنظمة التشغيل، وتحديثات الهاردوير، تابعنا لتكون دائمًا في قلب الحدث. — أحمد بيردوز #ويندوز11 #مايكروسوفت #كارت_الشاشة #تقنية #هاردوير #لابتوب #Windows11 #ASUS #حلول_تقنية #كمبيوتر
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- هەرچی پزیشکەکانن چیرۆکی ڕکابەریەکەیان جیاوازە 👨⚕️
10yearchallengehttps://plus.google.com/s/%2310yearchallenge/posts BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%…
- تهواوی زانیاریهكان لهسهر مۆبایلی گهلاكسی نۆت 9
مۆبایله ناوازهكهی سامسونگ كه دهمێكه چاوهڕوهڕێی هاتنین ئهویش مۆبایلی گهلاكسی نۆت 9 یه، له بۆنهیهكی تایبهت لهنیویۆڕك لهولاتی ئهمریكا بهفهرمی ب…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…
- کوردی/عربي
🔄 چیتر کاتت بە نووسینی پرۆمپت بەفیڕۆ مەدە؛ سەردەمی نوێ سەردەمی ئەڵقە داخراوەکانە Looping شێوازی نەریتی پرۆمپتینگ Prompting وەک ئەوە وایە بەسەر سەری کارمەندێکەو…
- 🐧⚠️ لێشاوی ڕاپۆرتەکان گەشەپێدەرانی سەرقاڵ کردووە؛ چۆن زیرەکی دەستکرد بە خێرا دۆزینەوەی کەلێنەکان قەیرانێکی نوێی لە ناوکی لینۆکسدا دروست کردووە؟
ئەوەی کۆمەڵگەی لینۆکس Linux ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی کەرەستە نیە بۆ دۆزینەوەی هەڵە و کەلێنەکان، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیەتی؛ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد…