AI News
🚨 ئایا زیرەکی دەستکرد دەبێتە مەسیحی دەججال؟ هۆشداریە فەلسەفیەکانی یەکێک لە دامەزرێنەرانی PayPal دەنگدانەوە دروست دەکات!
Ahmad Birdoz1 min read

ملیاردێر و وەبەرهێنەری ناوداری دۆڵی سلیکۆن «پیتەر تیل» (Peter Thiel)، کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی PayPal، لە زنجیرە وتارێکدا لە سان فرانسیسکۆ و ڕۆما، دیدگایەکی فەلسەفی دەربارەی مەترسیەکانی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد بۆ دروستکردنی دەسەڵاتێکی تەواو ڕەها و چڕکردنەوەی بێ وێنەی کۆنترۆڵ خستووەتە ڕوو.
مەبەستی ناوبراو ئەوە نیە زیرەکی دەستکرد دەججالە وە هەروەها لێکدانەوەیەکی وشەیی و نەریتی نیە، بەڵکو هۆشداری دەدات لە دروستبوونی دەسەڵات یان سیستەمێک کە بەڵێنی ئاسایشی ڕەها، نەهێشتنی تەنگژەکان و کۆنترۆڵ کردنی هەموو مەترسیەکان بە مرۆڤایەتی بدات لە بەرامبەر لەدەستدانی ئازادی و چڕبوونەوەی تەواوەتی دەسەڵاتی حوکمڕانی لەناو سیستەمێکی دیجیتاڵیدا.
🔹 تەوەرە سەرەکیەکانی ئەم دیدگا فەلسەفیە: ▫️ ئاسایش لە بەرامبەر ئازادیدا: مەترسی دروستبوونی حوکمڕانیەکی جیهانی تەواو چڕ لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد، کە لەژێر پەردەی دابینکردنی سەقامگیری و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، ئازادییە بنەڕەتیەکان سنوردار بکات.
▫️ چڕبوونەوەی دەسەڵاتی تەکنەلۆژی: بەکارهێنانی توانای بێپایانی سیستەمە زیرەکەکان بۆ چاودێریکردن و بڕیاردان لەبری مرۆڤ، کە دەتوانێت ببێتە مەترسی بۆ سەر سەربەخۆیی بیرکردنەوە و ئیرادەی تاک.
▫️ کاردانەوە و ڕەخنە فیکرییەکان: ئەم دیدارانە بە تایبەتی لە ڕۆما کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا و لەلایەن بەشێک لە دامەزراوە و بیرمەندەکانەوە وەک تەرحێکی فەلسەفی جێی مشتومڕ ناوزەند کرا.
بیردۆزی تۆ چیە لەم بارەیەوە؟ ئایا مەترسیە گەورەکەی زیرەکی دەستکرد لە خودی تەکنەلۆژیا کەدایە، یان لە چڕبوونەوەی دەسەڵاتی مرۆڤەکان و کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگە لە ڕێگەی ئەم ئامرازانەوە؟
🌐 ئەگەر دەتەوێت هەمیشە لە قووڵترین شیکارییە تەکنەلۆژیەکان و ڕەهەندە فەلسەفی و مرۆییەکانی زیرەکی دەستکرد بەئاگا بیت، فۆڵۆمان بکە تا هەمیشە پێشەنگ بیت.
— ئەحمەد بیردۆز
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- 🐧⚠️ لێشاوی ڕاپۆرتەکان گەشەپێدەرانی سەرقاڵ کردووە؛ چۆن زیرەکی دەستکرد بە خێرا دۆزینەوەی کەلێنەکان قەیرانێکی نوێی لە ناوکی لینۆکسدا دروست کردووە؟
ئەوەی کۆمەڵگەی لینۆکس Linux ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی کەرەستە نیە بۆ دۆزینەوەی هەڵە و کەلێنەکان، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیەتی؛ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد…
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- لهمانگی چواری ڕابردوو، گوگڵ خۆی بۆ چهند گۆڕانكارییهك ئاماده كرد بۆ نهرمهواڵهی یوتیوبی منداڵان (YouTube Kids) ، ئهم تایبهتمهندییانهش كۆنتڕۆلی زیاتر دهداته بهرپرسی منداڵ بۆ ئهو شتانهی كه
http://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.htmlhttp://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.html BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- ئەمە بابەتێکی یەکجار هەستیار و "ترسناکە" لە هەمان کاتدا!
جیهانی تەکنەلۆژیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەست ئەم هەواڵەی میتا Meta دەڵەرزێت. TRIBE v2 تەنها پڕۆگرامێکی ئاسایی نیە، بەڵکو وەک بڵێیت "کۆدی سەرچاوەی کارکردنی م…