Hardware Companies
کوردی/عربي
Ahmad Birdoz3 min read

🛑 چین هەنگاوەکانی ماڵئاوایی لە ویندۆز خێراتر دەکات؛ فەرمانی لادانی Windows 10 لە دامەزراوە حکومیەکان دەرکرا!
وەزارەتی ئاسایشی ووڵاتی چین ڕێنمایی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم دامەزراوە حکومی و کەرتی گشتی کردووە بۆ سڕینەوە و لادانی وەشانی تایبەتکراوی Windows 10 Government Edition لەسەر تەواوی ئامێرەکانیان پێش وادەی دیاریکراوی پێشوو (شوباتی ٢٠٢٧)، ئەمەش بەهۆی نیگەرانییە ئەمنیەکان، پاراستنی سەروەری دیجیتاڵی و مەترسی کەلێنە ئەمنیەکان و دەرچە نهێنیەکان (Backdoors). ئەم هەنگاوە قۆناغێکی چارەنووسسازە لە ململانێی تەکنەلۆژیی نێوان زلهێزەکان و بەهێزکردنی سەروەری دیجیتاڵی: 🔹 هۆکار و ڕەهەندە سەرەکیەکانی ئەم بڕیارە:
▫️ مەترسی سیخوڕی و دەرچەی نهێنی: هەرچەندە ئەم وەشانە لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە لە پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان Microsoft و هاوبەشی چینی (CETC) بە کۆدکردنی خۆماڵی دروستکرابوو، بەڵام بێژینگ ترسی لە بوونی کەلێنی ئەمنی یان دەرچەی نهێنی (Backdoor) هەیە لە کۆدی سەرچاوەی ئەمریکیدا کە لەوانەیە بۆ سیخوڕی ئەلیکترۆنی بەکاربهێنرێت.
▫️ خێراکردنی پشتبەستن بە کەرەستەی ناوخۆیی: ئەم هەنگاوە بەشێکە لە ستراتیژیی بەردەوامی چین بۆ جێگرتنەوەی نەرمەکاڵا و ڕەقەکاڵا ڕۆژاواییەکان بە کەرەستەی ناوخۆیی، بە مەبەستی گەیشتن بە سەربەخۆیی تەواوەتی سایبەری لە سایەی گرژییە جیۆپۆلەتیکیەکاندا.
▫️ گەشەی سیستەم و جێگرەوە نیشتمانیەکان: بڕیارەکە ڕێگەخۆشکەرە بۆ گواستنەوەی تەواوەتی بۆ سیستەمە کارپێکردنە ناوخۆییەکانی وەک Kylin OS و UnionTech UOS لەگەڵ سیستەمی HarmonyOSی کۆمپانیای Huawei، کە دەستبەجێ بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەهای پشکەکانی کۆمپانیا چینیەکانی ئەم بوارە.
بیردۆزی تۆ چیە لەم بارەیەوە؟ ئایا دەستبەرداربوونی وڵاتە گەورەکان لە سیستەمە جیهانیەکان لە پێناو جێگرەوە خۆماڵیەکاندا دەبێتە هۆی گۆڕینی نەخشەی نەرمەکاڵا و سیستەمی کارپێکردنی کۆمپیوتەر لەسەر ئاستی جیهان؟
🌐 ئەگەر دەتەوێت هەمیشە لە نوێترین پێشهاتە تەکنەلۆژییەکان و ململانێی سەروەریی دیجیتاڵی جیهان بەئاگا بیت، فۆڵۆمان بکە تا هەمیشە زانیاریەکانت نوێ بن. — ئەحمەد بیردۆز
🛑 الصين تسرّع التخلي عن ويندوز... أوامر حكومية بإزالة Windows 10 قبل الموعد المحدد!
أصدرت وزارة أمن الدولة الصينية توجيهات صارمة للمؤسسات الحكومية والجهات التابعة للدولة تقضي بالإزالة الفورية لنسخة Windows 10 Government Edition المخصصة من أجهزتها قبل موعدها المقرر سابقًا في فبراير 2027؛ وذلك لدوافع ترتبط بالأمن السيبراني، السيادة الرقمية، والمخاوف المتزايدة من الثغرات والأبواب الخلفية (Backdoors). يمثل هذا القرار تحولاً نوعيًا في سياق الاستقلالية التكنولوجية وفصل البنية التحتية عن الأنظمة الغربية: 🔹 أبرز أبعاد ودوافع القرار الصيني: ▫️ مخاوف الاختراق والتجسس الإلكتروني: رغم أن هذه النسخة طُوّرت منذ عام 2016 عبر شراكة CMIT بين Microsoft وشريكتها الصينية CETC مع دمج تشفير محلي، إلا أن بكين لا تزال تخشى وجود ثغرات أمنية أو أبواب خلفية في شفرة المصدر الأمريكية قد تُستغل في التجسس الإلكتروني. ▫️ تسريع الاستغناء عن التقنيات الغربية: يأتي هذا القرار ضمن حملة الصين المستمرة لإحلال التقنيات والأجهزة المحلية بدلاً من البرمجيات والعتاد الغربي لتحقيق الاستقلالية السيبرانية التامة، خاصة في ظل التوترات الجيوسياسية المتصاعدة. ▫️ انتعاش الأنظمة والبدائل الوطنية: يمهد القرار للانتقال الشامل نحو أنظمة التشغيل المحلية مثل Kylin OS و UnionTech UOS بالإضافة إلى نظام HarmonyOS من Huawei، وهو ما انعكس فورًا في قفزة سريعة لأسهم شركات البرمجيات الصينية المتخصصة في هذا المجال.
ما هي نظريتك حول هذا الأمر؟ هل تعتقد أن توجه الدول الكبرى نحو الاستغناء عن أنظمة التشغيل العالمية لصالح البدائل والأنظمة السيادية سيعيد تشكيل خريطة برمجيات الحواسيب المكتبية حول العالم؟
🌐 إذا كنت تسعى لمواكبة أحدث التحولات الجيوتقنية وصراعات السيادة الرقمية وأنظمة التشغيل، تابعنا لتكون دائمًا في قلب الحدث. — أحمد بيردوز
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- 👋 دوێنێ گووگڵ لە کۆنگرەی The Android Show I/O Edition 2026 تەقینەوەیەکی گەورەی لە جیهانی تەکنەلۆژیا دروست کرد. ئەگەر کاتت کەمە و دەتەوێت بزانیت چی ڕوویداوە، ئەمە کورتەی بابەتەکەیە:
📌 تایبەتمەندی Gemini Intelligence: زیرەکی دەستکرد بووەتە بریکار Agent و هەموو ئیشێکی ناو مۆبایل و ئینتەرنێتیشت بۆ دەکات. 🤖 تایبەتمەندی Rambler: قسە بکە و باق…
- 🚨 وشیار بن: ئیلێڤن لابز (ElevenLabs) و کۆتایی سەردەمی بێدەنگی ئەلگۆریتمەکان!
کۆمپانیای ElevenLabs لە نوێترین وەرچەرخانی تەکنەلۆژیدا، تەکنیکێکی شۆککەری خستووەتە ناو خزمەتگوزاریەکانیانەوە کە دەبێتە دەروازەیەک بۆ ئاشکراکردنی هەزاران کەناڵی…
- لهمانگی چواری ڕابردوو، گوگڵ خۆی بۆ چهند گۆڕانكارییهك ئاماده كرد بۆ نهرمهواڵهی یوتیوبی منداڵان (YouTube Kids) ، ئهم تایبهتمهندییانهش كۆنتڕۆلی زیاتر دهداته بهرپرسی منداڵ بۆ ئهو شتانهی كه
http://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.htmlhttp://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.html BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- 🐧⚠️ لێشاوی ڕاپۆرتەکان گەشەپێدەرانی سەرقاڵ کردووە؛ چۆن زیرەکی دەستکرد بە خێرا دۆزینەوەی کەلێنەکان قەیرانێکی نوێی لە ناوکی لینۆکسدا دروست کردووە؟
ئەوەی کۆمەڵگەی لینۆکس Linux ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی کەرەستە نیە بۆ دۆزینەوەی هەڵە و کەلێنەکان، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیەتی؛ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد…
- مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro ڕاگهیهنرا بهڕونمای 6.26
پاش دهنگۆی زۆر لهكۆتاییدا كۆمپانیای شاومی چینی ئهمڕۆ ههستا بهڕاگهیاندنی مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro لهپێگه فهرمیهكانی خۆی لهئینتهرنێت. ئاسایی ده…