AI Agents
👋 دوێنێ گووگڵ لە کۆنگرەی The Android Show I/O Edition 2026 تەقینەوەیەکی گەورەی لە جیهانی تەکنەلۆژیا دروست کرد. ئەگەر کاتت کەمە و دەتەوێت بزانیت چی ڕوویداوە، ئەمە کورتەی بابەتەکەیە:
Ahmad Birdoz3 min read

📌 تایبەتمەندی Gemini Intelligence: زیرەکی دەستکرد بووەتە بریکار (Agent) و هەموو ئیشێکی ناو مۆبایل و ئینتەرنێتیشت بۆ دەکات. 🤖
تایبەتمەندی Rambler: قسە بکە و باق و بریق بدە، ئەو خۆی قسە پەرش و بڵاوەکانت بۆ دەکاتە دەقێکی زۆر ڕێک. 🎙️
تایبەتمەندی Create My Widget: بە دەنگ پێی بڵێ چ جۆرە ویدجێتێکت دەوێت، ئەو بۆت دروست دەکات. 🎨
ئەندرۆید ئۆتۆ: نەخشەی سێ ڕەهەندی (3D) و سەیرکردنی یوتیوب لەناو ئۆتۆمبێل (بەڵام تەنها کە وەستاویت، بۆ ئەوەی خۆت بە کوشت نەدەیت! 🚗💨).
لاپتۆپی Google Book: لاپتۆپێکی نوێ کە تەواو لەسەر زیرەکی دەستکرد کار دەکات و ماوسەکەی "بێ حەلە". 💻
🔍 وردەکاری تەواوی کۆنگرەکە (بۆ ئاشقانی تەکنەلۆژیا): 1️⃣ سیستەمی زیرەکی جێمینای (Gemini Intelligence) 🧠 گووگڵ جێمینای لە "وەڵامدەرەوە" گۆڕی بۆ "بریکار" (Agent). ئێستا تەنها چات نیە، بەڵکو دەچێتە ناو وردەکاری ئامێرەکەت. » چی دەکات؟ بۆ نموونە وێنەی برۆشورێکی گەشتکردن (Travel Brochure) دەگریت، پێی دەڵێیت: "بۆ ٦ کەس گەشتێکی ئاوام بۆ ڕێکبخە"، ئەو دەچێت لە ئینتەرنێت هۆتێل و بلیتی فڕۆکە و هەموو شتێک دەدۆزێتەوە و ئامادەی دەکات.
» لە وێبگەڕی کرۆمیشدا خۆی فۆرمەکانت بۆ پڕ دەکاتەوە و کڕینی شتومەکت بۆ ئاسان دەکات. واتە ئیشی "سکرتێر"ێکی ڕاستەقینەت بۆ دەکات.
2️⃣ تایبەتمەندی ڕامبلەر (Rambler) 🗣️ هەموومان لەکاتی قسەکردندا هەندێک جار دەڵێین "ئوووم، ئااا، ئۆۆۆ" یان قسەمان بیر دەچێتەوە. ڕامبلەر لێرەدا دەبێتە فریادڕەس! » کاتێک بە دەنگ (Voice-to-text) دەنووسیت، ئەم تایبەتمەندیە هەموو وشە زیادەکان لادەبات و تەنها ناوەڕۆکە گرنگەکە بە ڕێزمانێکی ڕێک و پێک دەنووسێتەوە.
» خۆشتر لەوە، ئەگەر چەند زمانێک (Multi-language) تێکەڵ بکەیت، ئەو تێدەگات و بە ڕێکی بۆت دادەڕێژێتەوە.
3️⃣ ویدجێتی خۆت دروست بکە (Create My Widget) 📱 ئیتر پێویست ناکات بەدوای ویدجێتی ئامادەکراودا بگەڕێیت. تەنها پێی بڵێ: "ویدجێتێکم دەوێت هەفتانە سێ ژەمی تەندروست و پڕ پرۆتینم پیشان بدات"، جێمینای ڕاستەوخۆ دیزاینی دەکات و دەیخاتە سەر شاشەی مۆبایلەکەت یان کاتژمێرە زیرەکەکەت (Smartwatch).
4️⃣ ئەندرۆید ئۆتۆ (Android Auto) 🚘 سیستەمی ناو ئۆتۆمبێل ئێستا زۆر زیرەکتر بووە:
» نەخشەی 3D: شەقام و بیناکان بە ڕاستی دەبینیت و لەڕێگەی کامێرای پێشەوەی سەیارەکەوە ڕێگاکەت نیشان دەدات.
» کات بەسەربردن: کاتێک لە ترافیکیت یان چاوەڕێی، دەتوانیت یوتیوب بە کوالێتی بەرز ببینی. بەڵام ئاگاداربە! هەر کە دەستت بە جوڵە کرد، ڤیدیۆکە دەکوژێتەوە و تەنها دەنگەکەی دەمێنێت بۆ ئەوەی تووشی ڕووداو نەبیت. 🛑
» پرسیاری سەیر: دەتوانیت لە جێمینای بپرسیت: "ئایا ئەم تەلەفزیۆنە گەورەیە جێگەی لە سندوقی سەیارەکەمدا دەبێتەوە؟"، ئەویش چونکە قەبارەی سەیارەکەت دەزانێت، پێت دەڵێت بەڵێ یان نەخێر! (ئیتر پێویست بە مەتر و پێوانە ناکات 😂).
5️⃣ لاپتۆپی گووگڵ بووک (Google Book) 💻 ئەمە تەنها لاپتۆپێکی ئاسایی نیە، بەڵکو "Gemini-powered"ـە. تایبەتمەندی Magic Pointer: نیشاندەری ماوسەکە زۆر زیرەکە. کاتێک دەچێتە سەر ئیمەیڵێک یان بەروارێک، یەکسەر پێشنیارت بۆ دەکات کە خشتەی بۆ دابنێیت (Schedule).
تێکەڵبوونی مۆبایل: ئەپەکانی ناو مۆبایلەکەت ڕاستەوخۆ لەسەر لاپتۆپەکە دەکرێنەوە بێ ئەوەی دایانبەزێنیت. وەک ئەوە وایە مۆبایلەکەت و لاپتۆپەکەت بووبنە یەک جەستە. 🎭 بەشی کۆمیدی: دۆخی ئێمە و ئەم تەکنەلۆژیایە! وەڵا برادەرینە، وای لێهاتووە ئەگەر بە جێمینای بڵێیت "حەزم لە کفتەیە"، ئەوەندە زیرەکە دەچێت سەیری سندوقی سەیارەکەت دەکات بزانێت مەنجەڵی تێدایە یان نا! 😂 ئەو "ڕامبلەر"ەش دەردی زۆربەمان دەرمان دەکات، ئیشی ئەو برادەرەمان بۆ دەکات کە لە کۆڕ و مەجلیسدا قسەمان بۆ ڕاست دەکاتەوە و دەڵێت "مەبەستی ئەوەیە...".
خۆ ئەو لاپتۆپە نوێیەش (Google Book) وای لێهاتووە ئەگەر دوو وێنەی بدەیتێ، خۆی "فۆتۆشۆپ"یان دەکات و تێکەڵیان دەکات؛ ئیتر پێویست ناکات نیو سەعات خەریکی بڕین و لکاندن بیت. تەنها ماوە بڵێین: "دەست خۆش گووگڵ، بەس ماوە جێمینای بنێریت بۆ نان کڕین!" 🥖🏃♂️
ئەحمەد بیردۆز نووسەر و شیکەرەوەی تەکنەلۆژی
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- ملیاردێر سکۆت گالاوای: خراپترین ئامۆژگاری دەوڵەمەندەکان ئەوەیە کە دەڵێن "شوێن خولیای خۆت بکەوە"! 💼❌📉
زۆربەمان ڕۆژانە لە کتێب و وتاری کەسانی سەرکەوتوودا دەبیستین کە بە بەردەوامی دەڵێن "تەنیا بە دوای خولیای خۆتدا بڕۆ"، بەڵام خاوەنکار و ئەکادیمیستی ناسراو سکۆت گال…
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- 🐧⚠️ لێشاوی ڕاپۆرتەکان گەشەپێدەرانی سەرقاڵ کردووە؛ چۆن زیرەکی دەستکرد بە خێرا دۆزینەوەی کەلێنەکان قەیرانێکی نوێی لە ناوکی لینۆکسدا دروست کردووە؟
ئەوەی کۆمەڵگەی لینۆکس Linux ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی کەرەستە نیە بۆ دۆزینەوەی هەڵە و کەلێنەکان، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیەتی؛ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد…