SCIENCE
کوردی/عربي
Ahmad Birdoz2 min read

زیاتر لە ٢٠٠ هەزار بەرمیل پاشماوەی تیشکدەر لە قووڵایی زەریای ئەتڵەسیدا!
چەندین دەیە لەمەوبەر، زیاتر لە ٢٠٠,٠٠٠ بەرمیل پاشماوەی تیشکدەر (ڕادیۆئەکتیڤ) فڕێدرایە قووڵاییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی زەریای ئەتڵەسی لە قووڵایی زیاتر لە ٤,٠٠٠ مەتر.
ئێستا زانایان گەڕاونەتەوە بۆ ئەم ناوچەیە تا بزانن دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ، چی بەسەر ئەم بەرمیلانە هاتووە.
لە چوارچێوەی گەشتی زانستیی NODSSUM 2026، بە سەرپەرشتی ناوەندی نیشتمانی فەڕەنسی بۆ توێژینەوەی زانستی (CNRS) و بە هاوکاری دەزگاکانی وەک Ifremer و ASNR: • نزیکەی ٣٠ زانا لەسەر کەشتی توێژینەوەی Pourquoi Pas? بەشدار بوون. • بە بەکارهێنانی ژێردەریایی Nautile، تیمەکە ٢٠ گەشتی ژێرئاوکەوتنی بۆ قووڵایی زیاتر لە ٤,٧٠٠ مەتر ئەنجامداوە. • پشکنین بۆ دەیان بەرمیل کرا و نموونەی ئاو، نیشتووەکان (Sediments) و زیندەوەرە دەریاییەکان کۆکرانەوە. دۆزینەوە نیگەرانکەرەکان • داخورانی بەرمیلەکان: هەندێک لە بەرمیلەکان بە توندی داخوراون و تێکچوون، و دەرکەوتووە کە ماددە تیشکدەرەکانی ناوەوەیان دزەیان کردووەتە دەرەوە و لە قووڵایی زەریاکەدا بڵاوبوونەتەوە. • بەرزبوونەوەی تیشکدانەوە: پێوانەکردنەکان بوونی تیشکدەر (Radionuclides) بە ئاستێکی بەرزتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا پشتڕاستکردووەتەوە، کە ئێستا لە تاقیگەکاندا پشکنینیان بۆ دەکرێت. • پەناگەی زیندەوەران: بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش، بەشێک لە بەرمیلەکان بە تێپەڕبوونی کات بوونەتە شوێنی ژیانی زیندەوەرانی دەریایی وەک ئەنیمۆن، ئیسفەنج و قڕژاڵ.
کاریگەرییە درێژخایەنەکان: ئەم بەرمیلانە دۆزینەوەیەکی نوێ نین، بەڵکو دەیان ساڵە لەو قووڵاییەدا بوونیان هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، زانایان هێشتا بە تەواوی ئاستی مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەم ماددانە و کاریگەریە درێژخایەنەکانیان لەسەر سیستەمی ژینگەیی قووڵایی زەریا یەکلایی نەکردووەتەوە؛ ئەمەش پرسیارێکی گەورە لەسەر چارەنووسی ئەم ناوچەیە دوای زیاتر لە نیو سەدە دروست دەکات.
ئەحمەد بیردۆز
أكثر من 200 ألف برميل من النفايات المشعة في قاع المحيط الأطلسي! ملخص التقرير: منذ عقود، أُلقي أكثر من 200,000 برميل من النفايات المشعة في أعماق شمال شرق المحيط الأطلسي، على عمق يتجاوز 4,000 متر. والآن، عاد العلماء إلى هذه المنطقة لمعرفة مصير هذه البراميل بعد مرور عشرات السنين.
ضمن بعثة NODSSUM 2026، بقيادة المركز الوطني الفرنسي للبحث العلمي (CNRS) بالتعاون مع مؤسسات من بينها Ifremer وASNR: • شارك نحو 30 عالماً على متن سفينة الأبحاث Pourquoi Pas?. • نُفّذت 20 غوصة باستخدام الغواصة المأهولة Nautile إلى أعماق تجاوزت 4,700 متر تحت سطح البحر. • جرى فحص عشرات البراميل وجمع عينات دقيقة من المياه، والرواسب، والكائنات البحرية. الاكتشافات المقلقة • تآكل البراميل: أصبحت بعض البراميل شديدة التآكل، ورُصد خروج مواد من داخلها وانتشارها على قاع المحيط. • ارتفاع الإشعاع: أكدت القياسات وجود نويدات مشعة (Radionuclides) مرتبطة بهذه النفايات بمستويات أعلى من المتوقع، وتخضع حالياً للتحليلات المخبرية. • موائل للكائنات: بشكل لافت، تحولت بعض هذه البراميل بمرور الوقت إلى موائل لكائنات بحرية مثل شقائق النعمان، والإسفنج، وسرطانات البحر.
الآثار طويلة المدى هذه البراميل ليست اكتشافاً حديثاً بل هي موجودة منذ عقود طويلة في قاع المحيط. ورغم ذلك، لم يحسم العلماء بعد حجم انتشار هذه المواد المشعة أو تأثيراتها طويلة المدى على النظام البيئي في الأعماق السحيقة؛ ما يفتح تساؤلات حاسمة حول ما يحدث فعلياً في تلك الأعماق بعد مرور أكثر من نصف قرن.
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 🐧⚠️ لێشاوی ڕاپۆرتەکان گەشەپێدەرانی سەرقاڵ کردووە؛ چۆن زیرەکی دەستکرد بە خێرا دۆزینەوەی کەلێنەکان قەیرانێکی نوێی لە ناوکی لینۆکسدا دروست کردووە؟
ئەوەی کۆمەڵگەی لینۆکس Linux ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی کەرەستە نیە بۆ دۆزینەوەی هەڵە و کەلێنەکان، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیەتی؛ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد…
- شۆڕشێکی نوێ لە تەندروستیدا: گوگڵ "ڕاهێنەر"ـی زیرەکی دەستکرد و ئەپڵیکەیشنی Google Health ڕادەگەیەنێت! 🏃♂️🏥
گوگڵ هەنگاوێکی گەورە و کاریگەر دەنێت بۆ ئەوەی بێتە ناو وردەکاری ژیانی تەندروستی هەموومان. ئیتر تەنها چاودێریکردنی جووڵە نیە، بەڵکو ڕاهێنەرێکی زیرەکمان دەبێت کە…
- خوێن هەموو نەخۆشیەکان دیاری دەکات بەمەش
تاقیکردنەوەی ئاسان جێگای تاقیکردنەوە زەحمەتەکان دەگرێتەوە، چیتر پارەی زۆر لەتاقیگەکان خەرج ناکرێت و بواری پزیشکی زۆر پێشدەکەوێت. BirdozTechhttps://plus.google.c…
- کوردی/عربي
🚀 بوومەلەرزەیەکی نوێ لە جیهانی مۆدێلە کراوەکان؛ Moonshot AI مۆدێلی زەبەلاحی Kimi K3 بە ٢.٨ تریلیۆن پارامیتەر ڕاگەیاند کۆمپانیای چینی Moonshot AI بە فەرمی مۆدێل…
- 🦄💼 بەبێ هیچ بەرهەم و بیرۆکەیەکی پێشوەختە چوونە Y Combinator و بوونە ملیاردێر؛ پلاتفۆرمی Mercor چۆن لە ڕێگەی چاوپێکەوتنی زیرەکی دەستکردەوە بازاڕی دامەزراندنی هەژاند؟
لە هەنگاوێکدا کە لە جیهانی کارسازیدا وەک دەستپێکێکی مەحاڵ دەهاتە بەرچاو، دوو گەنجی کارساز برێندان فۆدی و ئادارش هایرمات لەگەڵ هاوبەشەکەیان سوریا میدێپالی توانیا…
- کۆمپانیای CATLـی چینی پەردەی لەسەر پاتریەکی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی لادا کە لەوانەیە تێڕوانینی باو بۆ تەمەنی پاترییەکان بگۆڕێت، بەتایبەتی لەگەڵ بارگاویکردنەوەی خێرادا.
بەپێی وتەی کۆمپانیاکە، پاتریە نوێیەکەی 5C دەتوانێت بۆ ماوەی چەندین ساڵی درێژ بەرگەی بەکارهێنانی سەخت بگرێت بەبێ تێکچوونێکی بەرچاو، ئەمەش هەواڵێکی گرنگە بەتایبەت…