AI News
مۆبایلی FlexPai یه‌كه‌م مۆبایلی نوشتاوه‌یه
Ahmad Birdoz1 min read

یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌ك كه توانای نوشتانه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها بیرۆكه‌یه‌ك بوو به‌ڵام بووه ڕاستی كاتێك كۆمپانیای Rouyu مۆبایلی FlexPai ڕاگه‌یه‌ند. باشه، له‌ڕاستیدا ئه‌م ئامێره تابلێته به‌قه‌باره‌ی ڕونمای 7.8 ئینج كاتێك كراوه بێت، به‌ڵام كاتێك دهینوشتێنیتهوه بچووك ده‌بێته‌وه بۆ قه‌باره‌ی 4 ئینج. یه‌كه‌م مۆبایلیشه كه یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Snapdragon 8150ی له‌سه‌ر جێگیركرابێت.
بهگهڕانهوهه بۆ ڕونما، جۆره‌كه‌ی AMOLED. كاتێك نوشتاوه‌یه سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری WaterOS كارده‌كات، به به‌كارهێنانی نیوه‌ی ڕونماكه، نیوه‌كه‌ی تریش له‌پشته‌وه پیشان ده‌دات و به‌ئاره‌زووی خۆت هه‌ر كامێكیانت بوێت به‌كاری ده‌هێنیت.
جگه لهڕونمای نوشتاوه، ئه‌م ئامێره دوو كامیرای هه‌یه به‌ڕوونی 16 مێگاپێكسڵ بۆ هه‌سته‌وه‌ری یه‌كه‌م و 20 مێگاپێكسڵ بۆ هه‌سته‌وه‌ری دووه‌م، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Snapdragon 8150 كه به‌ته‌كنه‌لۆژیای 7 نانۆمه‌تر بنیاتنراوه، بیرگه‌ی كاتی 6GB و بیرگه‌ی ناوه‌كی 128GB ، وهشانێكیش هه‌یه كه 8GB به 256GB یان 512GB.
ئامێری FlexPai ئه‌ستووریه‌كه‌ی 7.6mmه، به‌ڵام كاتێك نوشتاوه‌یه ئه‌ستووریه‌كه‌ی ده‌بێته 15.2mm ، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه زیاتر 200 هه‌زار جار بنوشتێته‌وه. هه‌روه‌ها ته‌كنه‌لۆژیای بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرای R-Chargeی له‌خۆگرتووه كه به‌ڕێژه‌ی 80% ی پاتریه‌كه‌ی به‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر بارگاوی ده‌بێته‌وه.
نرخی FlexPai له 1300$ ده‌ست پێده‌كات. به‌راوورد به‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی زۆر نیه كه یه‌كم ئامێریشه یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Snapdragon 8150 تێدا به‌كارهاتووه.
[birdoztech.com](https://www.birdoztech.com/2018/10/flexpai.html?m=1)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- ئیلۆن ماسک بە نیازە هەموو کارتە گرافیک و چیپەکانی سەر زەوی بۆ خۆی کۆبکاتەوە! 🤯🚨
ژمارەی چیپەکانی سەنتەری داتای «Colossus 2» بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ١.٢ ملیۆن چیپ ئیلۆن ماسک دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٦، دێوەزمەترین و بەهێزترین کۆمەڵە…
- 🚀✨ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Prompt Master فەرمانەکانت بۆ زیاتر لە ٣٠ ئامرازی AI باشتر دەکات!
ئەگەر بەردەوام مۆدێلە زمانیەکان یان ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە و کۆدنوسین وەک ChatGPT، Claude، Gemini، Midjourney یان Cursor بەکاردەهێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆر بە…
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…
- هەندێک لە تابلێتەکانی iPad Pro 2018 هە لەگەڵ کڕینی کێشەی نوشتاونەتەوەی هەیە
ئەگەر ئامێرێکی تابلێتت لە ئینتەرنێت کڕی و لەماڵەوە بۆت ئاشکرا بوو کە هەندێک نوشتاوەتەوە، ئەوە بە کێشەی دادەنێیت؟ باشە، هەموومان بە کێشەی دادەنێین، بەڵام ئەپڵ بە…