AI News
ئێچ تی سی یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌ك له‌سه‌ر بنچینه‌ی بلۆكچه‌ین به‌ناوی HTC Exodus 1 ئاشكرا ده‌كات
Ahmad Birdoz1 min read

كۆمپانیای HTC په‌رده‌ی له‌سه‌ر مۆبایلی HTC Exodus 1 لادا كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی بلۆكچه‌ین (Blockchain) بنیاتنراوه. ئێستا ئه‌و مۆبایله به‌رده‌سته بۆ داواكركردنی پێشوه‌خته و له‌وانه‌یه له‌مانگی داهاتوو بكه‌وێته بازاڕه‌وه. شایه‌نی باسه ئه‌م مۆبایله ده‌توانی له‌ڕێگه‌ی دراوی ئه‌لیكتڕۆنی بیتكۆین و ئهسێریۆم بكڕیت به‌نرخی 0.15 بيتكۆین یان 4.78 ئهسێریۆم ، كه ده‌كاته 960 دۆلاری ئێستا. ئه‌وه‌ی مۆبلیهكه ناوازه‌تر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ده‌توانیت Zion وه‌ك جزدانی ئه‌لیكتڕۆنی به‌كاری بهێنیت كه له لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه په‌ره‌ی پێدراوه. ئه‌م جزدانه ئه‌لیكتڕۆنیه یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ره‌ی Snapdragon 845 به‌كارده‌هێنێت بۆ هێڵانه‌وه‌ی كلیله‌كانت به‌شاراوه‌یی له‌هه‌ر به‌كارهێنانێكی ڕێگه پێنه‌دراو له‌لایه‌ن وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید و نه‌رمه‌واڵه‌كان. نه‌رمه‌واڵه‌ی Zion مۆبایلی HTC Exodus 1 ده‌گۆڕێت بۆ جزدنێكی ڕاسته‌قینه‌ی دراوه ئه‌لیكتڕۆنیه‌كان تایبه‌ت به‌خۆت. به‌ڵام چی ئه‌گه‌ر مۆبایلهكت ون كرد؟ باشه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوویدا ئه‌وا ده‌توانیت كلیله‌كانت به‌ده‌ست بهێنیته‌وه له‌ڕێگه‌ی Social Key Recovery كه چه‌ند كه‌سێكی جێی متمانه هه‌ڵده‌بژێریت كه بتوانن بهههموویانم پێكه‌وه بتوانن كلیهلهكهت بۆ بگێڕنه‌وه.
مۆبایلی HTC Exodus 1 په‌یوه‌ندی قوڵی به‌جیهانی دراوه ئهلیكتڕۆنیهكانهوه هه‌یه. هه‌ڵده‌ستێت به‌كارپێكردنی نه‌رمه‌واڵه‌كانی “Dapps”ی نامه‌ركه‌زی كه له‌هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر چه‌ندین ئامێرێك كارده‌كات بۆ مسۆگه‌ركردنی ئه‌نجامی باوه‌ڕپێكراو و نه‌توانرێت ده‌ستكاری بكرێت. كۆمپانیای HTC شتی زۆری ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێت له‌سه‌رووی ئهسێریۆمهوه كاری پێ بكرێت.
سه‌باره‌ت بهمۆبایلهكه
ڕونما: 6 ئینج به‌ڕوونی +QuadHD
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: هه‌شت ناوكی له‌جۆری Snapdragon 845
بیرگه‌ی كاتی: 6GB
بیرگه‌ی ناوه‌كی: 128GB
كامێرای پێشه‌وه: 8 مێگاپێكسڵ له‌گه‌ڵ 16 مێگاپێكسڵ بۆ هاوێنه سه‌ره‌كیه‌كه
پاتری: 3500mAh
بڕوانامه‌ی IP68ی هه‌یه بۆ دژه ئاو و ته‌پوتۆز.
[birdoztech.com](https://www.birdoztech.com/2018/10/htc-htc-exodus-1.html?m=1)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- 🐧⚠️ لێشاوی ڕاپۆرتەکان گەشەپێدەرانی سەرقاڵ کردووە؛ چۆن زیرەکی دەستکرد بە خێرا دۆزینەوەی کەلێنەکان قەیرانێکی نوێی لە ناو‌کی لینۆکسدا دروست کردووە؟
ئەوەی کۆمەڵگەی لینۆکس Linux ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی کەرەستە نیە بۆ دۆزینەوەی هەڵە و کەلێنەکان، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیەتی؛ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- ته‌واوی زانیاریه‌كان له‌سه‌ر مۆبایلی گه‌لاكسی نۆت 9
مۆبایله ناوازه‌كه‌ی سامسونگ كه ده‌مێكه چاوهڕوهڕێی هاتنین ئه‌ویش مۆبایلی گه‌لاكسی نۆت 9 یه، له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت لهنیویۆڕك له‌ولاتی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی ب…
- ئایا تۆش بێزاربوویت لە دیزاینە دووبارە و «بێگیانەکانی» زیرەکی دەستکرد؟
هەموومان کەوتووینەتە ئەم تەڵەیەوە: لە ڤیدیۆ یان وتارێکدا نمایشێکی بەهێزی تواناکانی زیرەکی دەستکرد دەبینین، بەڵام کاتێک داوای دروستکردنی ڕووکارێک UI یان پەڕەیەکی…